رفتن به بالا

روزنامه فرهنگی، اجتماعی، اقتصادی رۆژان

تعداد اخبار امروز : 0 خبر


  • جمعه ۲۶ بهمن ۱۳۹۷
  • الجمعة ۹ جماد ثاني ۱۴۴۰
  • 2019 Friday 15 February

  • روزنامه روژان

    صاحب امتیاز و مدیر مسوول: سلیمان الله‌مرادی

    ..............................................................

    نشانی: سنندج - میدان آزادی - انتهای کوچه سجادی (کوچه رزان) - پلاک ۱۱۵

    کد پستی: ۳۳۹۵۳-۶۶۱۳۷

    ..............................................................

    تلفن: ۳۳۲۳۸۵۴۵-۰۸۷

    ای‌میل: info@rojanpress.com

    کانال تلگرام: rojanpress@


اوقات شرعی

  • شنبه ۱۶ مهر ۱۳۹۵ - ۱۱:۲۵
  • کد خبر : 1399
  • هفته‌نامه روژان
  • چاپ خبر : شیمۆن پرێز لە کوردستان!

شیمۆن پرێز یەکێک لە دامەزرێنەرانی ئیسراییل کۆچی دواییکرد. لە هەندێ لە ڕاگەیاندنەکان وێنەیەک بڵاو بووتەوە کە قسە و باسی زۆر هەڵدەگرێت. لە بەڕێوەبەرایەتی رۆشنبیری دهۆک یان یەکێک لە شارەکانی سەر بەم پارێزگایە چەند کەسێک لە ژێر خامەیەکدا ماتەم نامەیەکیان نووسیوە کە دەقەکەی باس لە پاڕانەوە و داواکردنی بەرلێبوردن کەوتنی پیاوی ئاشتی “ڕەحمەتی شیمۆن پرێز” دەکات. […]

شیمۆن پرێز یەکێک لە دامەزرێنەرانی ئیسراییل کۆچی دواییکرد. لە هەندێ لە ڕاگەیاندنەکان وێنەیەک بڵاو بووتەوە کە قسە و باسی زۆر هەڵدەگرێت. لە بەڕێوەبەرایەتی رۆشنبیری دهۆک یان یەکێک لە شارەکانی سەر بەم پارێزگایە چەند کەسێک لە ژێر خامەیەکدا ماتەم نامەیەکیان نووسیوە کە دەقەکەی باس لە پاڕانەوە و داواکردنی بەرلێبوردن کەوتنی پیاوی ئاشتی “ڕەحمەتی شیمۆن پرێز” دەکات.
ئەم وێنەیە دەنگدانەوەیەکی بەربڵاوی لە تۆڕە کۆمەڵایەتی و ڕاگەیاندنەکانی وڵاتدا هەبووە. هیچ بەرپرسێکی حکوومەت لەم وێنەیەدا نابینرێت و ژمارەی کورسیە بەتاڵەکانیش لە کورسیە پڕەکان زۆرترە. ڕەنگە بتوانین بڵێین کە ئەم وێنەیە دەرخەری تەبایی بەشێکی بچووکی کۆمەڵگای مەدەنیی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئیسراییل دایە.
ناتوانین نکۆڵی لە هەبوونی ئەم جۆرە تێڕوانینە بکەین بەڵام نابێت لە وتنی ئەم خاڵەش ترسمان هەبێت کە ئەم جۆرە کەسانە و تێڕوانینەکانیان بەرهەمی وەهمێکن. وەهمی دۆستایەتیی کورد و ئیسراییل. ئەم تێڕوانینە نادرووستە بەرهەمی چەندین خراپ تێگیشتنە. لە ناسینی ڕووکەشانەی پرسی فەلەستین تا تێگەیشتنی نادرووست لە پەیوەندی ناوچەیی و ڕەوتە نێودەوڵەتیەکان لەخۆ دەگرێت.
کوردەکان لە ڕووی هەڵسوکەوت و بەهاکانەوە ناتوانن هاوپەیمانی ئیسراییل بن. چوونکه‌ ئیسراییل داگیرکەرە. داگیرکەر جنێو و قسەیەکی نەشیاو نییە کە بۆ نموونە دەزگای ڕاگەیاندنی حکوومیی ئێران یان ڕۆژنامە عەرەبیەکان دایانتاشیبێت بەڵکوو چەمکێکی یاساییە کە بەپێی بڕیارنامەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتوەکان کە لە لایەن هەموو ئەندامانیەوە واژۆکراوە بە هەڵسوکەوت و ڕێبازی ئیسراییل دراوە.
بەپێی بڕیارنامەی ٢۴٢ ئیسراییل ئەرکدار کراوە لە کەرتی غەزە و کەرتی رۆژئاوا و قودس و بەرزاییەکانی گوڵان پاشەکشێ بکات و بواری پێکهێنانی دەوڵەتی سەربەخۆی فەلەستینیش بڕەخسێنێت. ڕێک نیو سەدەیە کە دەوڵەتە یەک لە دوای یەکەکانی ئیسراییل خۆیان لە جێبەجێ کردنی ئەم بڕیارنامەی بەدوور دەگرن. ئەگەرچی ئەم ڕاستیە گۆڕانکاریەکی لە دۆخی ئەم ناوچەیە درووست نەکردووە. ڕێکخراوە نێودەوڵەتیەکان و هەموو وڵاتانی جیهان بێ جیاوازی ئەم ناوچانە بە داگیرکراو دەزانن و ئیسراییلیان ئەرکدار کردووە کە ڕەچاوی ئەم یاسایە و پەیمانەکانی کاتی داگیکردنی ئەو ناوچانە بکات.
کوردەکان بەڵام نە تەنیا بە درێژایی مێژوو کاری داگیرکاریان نەکردوو بەڵکوو خۆیان قوربانی ئەم کارەشن. ئیسراییل خوازیاری ئاشتی نییە.
پتر لە چارەکە سەدەیەک لە پێشنیازی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بۆ دروستکردنی دوو دەوڵەتی فەلەستینی و ئیسراییلی لە خاکی مێژوویی فەلەستیندا تێپەڕدەبێت. ڕێکخراوی رزگاریخوازی فەلەستین ئەمەی قبووڵ کردووە و حەماسیش پێشنیازی ئاگربەستی بێ سنوور و هەردەمی- ناوی شەرمنانەی ئاشتی- بە کردەوە قبووڵ کردووە. بەڵام ئیسراییل بێ ئەوەی کە بە فەرمی ئەمە رەت بکاتەوە بە کردەوە خەریکی تیکە تیکە کردنی کەرتی رۆژئاوا و قودسی رۆژهەڵاتە. لە ڕاستیدا بە پێشێل کردنی بەردەوام و پلان بۆدانراوی یاسا نێودەوڵەتیەکان بۆ یەک ساتیش دەستی لە زەوت کردنی خاکی فەلسەتین هەڵنەگرتووە.
ئەگەر هەر ئەمڕۆ دەوڵەتی فەلەستین ڕابەگەیێنرێت دەبێت بە چەند دوورگەیەکی لێکدابڕاو لە ناو شارە جوولەکەنشینەکان کە هیچ توانایەکیان بۆ بەرقەرارکردنی سەروەری و دەسەڵاتەکانیان نییە. ئەم پرسە جگە لە ڕێگری کردنە لە گەڕانەوە نزیکی شەش میلیۆن ئاوارەی شەڕی پاش ساڵی ١٩۴٨ زایینی کە لە دۆخێکی نالەبەر لە لوبنان، سوریا و ئۆردۆندا دەژین. بۆ نموونە لە ئێستادا ئۆردووەگاکانی فەلەستینی حەندەرات و یەرمووک لە حەلەب و دیمەشق بوونەتە گۆڕەپانی قورسترین تێکهەڵچوونەکان لە نێوان سوپا و نەیارەکانی ئەسەددا. کوردەکانی عێراق لە ماوەی سەد ساڵی ڕابردوودا هەموو هەوڵ و خەباتی خۆیان بۆ دیاریکردنی مافی چارەی خۆنووسین چڕکردوەتەوە. زۆر سروشتیە ڕێککەوتن و هاوڕایی لەگەڵ دەوڵەتێک کە خەریکی کوشتن و خنکاندنی مافی دیاریکردنی چارەنووسی فەلەستینیەکانە کێشەی ئەخلاقی و بەهایی هەبێت.
تورک و عەرەبەکان لەگەڵ ئیسراییل پەیوەندییان هەیە ئەی بۆچی ئەم پەیوەندییە بۆ کوردەکان حەرام بێت؟ ئەمە پرسیارێکی دروستە. پرسیارێک کە ناوەڕۆکێکی واقعگەرایانەی هەیە و ئاسۆ و دوورنوێنی هەنجاری تێدا بەدی ناکرێت. وڵامەکە ئەمەیە پەیوەندی تورکیا و ئیسراییل سەرەرای ئەوەی کە پەیوەندییەکانیان لەم ماوەیەی دواییدا کێشەی تێکەوتووە بەڵام هەر دیسان پەیوەندییەکی لەمێژینەوە و ستراتژیکییە. مووساد ڕێبەری کوردەکانی تورکیای قۆڵبەست کرد و ڕادەستی دەزگای میتی تورکیا کرد. یەکێک لە ئامانجەکانی ئەردۆغان لە ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسراییل بۆ پێویستی سوپای ئەم وڵاتە بۆ سوودوەرگرتن لە زانیاری هەواڵگری تەل ئەبیب لە ڕووبەڕووبوونەوەی پەکەکە دایە.
بێ گومان هەر جۆرە پەیوەندییەکی کورد لەگەڵ جوولەکە بەهۆی هەبوونی ئەو پەیوەندییەی تورکیا و ئیسراییل هەر دیسان وەکوو پەیوەندییەکی لاوەکی دەمێنێتەوە. سەبارەت بە کوردەکانی عێراقیش ئیسراییل بە ڕاستگۆیانە لەگەڵیاندا پەیوەندی بەرقەرار ناکات. وتە و قسەکانی بەرپرسانی ئەم وڵاتە سەبارەت بە سەربەخۆیی کوردستان هەستیارییەکان زۆرتر دەکەن و پتر ورووژێنەرن و لەڕووی کردەیشیەوە هیچ بەها و بایەخێکیان نییە. ئەمریکا بە توندی دژی دابەشبوونی عێراقە. ئایا ئایپەک بۆ کەمکردنەوەی ئەم دژایەتیە چی کردووە؟ سەرەڕای ئەمە چ پێویستیەکی هەیە کوردەکان ئەم میوە قەدەغەکراوە بە ئاشکرا بخۆن؟
وێڕای ئەمە ئاشتی میسر و ئۆردۆن لەگەڵ ئیسراییل پاش چەندین دەیە، بە ساردترین ئاشتی جیهان هەژمار دکەرێت. و لە دژایەتی کۆمەڵگای مەدەنی تورکیا و جیهانی عەرەب بەرامبەر بە ئیسراییل تۆزقاڵێک کەم نەبووەتەوە و کارێکی باش نیە هەنگاوی نەشیاو وێنەی کوردەکان لە نێوان دراوسێ هەردەمیەکانیدا خەوشدار بکات.
لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا ئیسراییل نانی ئەمە دەخوات کە تەنیا دەوڵەتی دیموکراتیکی ناوچەکەیە. لانیکەم پانزە ساڵە ڕەوتی داڕووخانی دیموکراسیە سێکۆلارەکەی دەستیپێکردووە. لە هەموو ئەم ساڵانەدا کاریگەری پارتە چەپەکان لەم وڵاتەدا کەم بووەتەوە و ڕاستە تیژئاژۆکان ڕکێفی دەسەڵاتی ئەم وڵاتەیان لەدەست گرتووە. دوایین گۆڕانکاری لەم بوارەدا پەسەندکردنی یاسای “شوناسی جولەکە”ی ئەم وڵاتە بوو کە بە واتای چوونی ئەو وڵاتەی بە ئاراستەی جۆرێک لە سیستەمی ئاپارتایدیە. ئەم یاسایە هاووڵاتییە فەلەستینیەکانی ناوخۆی هێڵی سەوز دەخاتە دۆخێکی زۆر نادادپەروەرانەوە. سەرەڕای ئەمە سروشتی شەڕخوازانەی ئیسراییل یەکێک لە سەرچاوەکانی سیلکی بێ ئەنجام و بەناوبانگی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستە. سیکلی سێکۆلاریزمی سەرەرۆخواز- ئۆپۆزیسیۆنی ئیسلامخواز.
لە راستیدا مانەوەی پرسی فەلەستین وەکوو ئێسقانی ناو برین و خۆ بەدوورگرتنی ئیسراییل لە ئاشتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی لە دۆخێکی بەرزەخیدا هێشتوەتەوە. دۆخێک کە گەیشتن بە پەرەسەندی هەمە لایەنەی زۆر قورس و ئەستەم کردووە. هەموو دیکتاتۆرە عەرەبەکان لە چەندین دەیەی ڕابردوودا نەبوونی ڕەوایەتی خۆیان بە درووشمی باق و بریقی “دژایەتی ئیسراییل” قەرەبوو کردووەتەوە. کوردەکان گەورەترین قوربانی ئەم دۆخەن و گەورەترین زەبریان لەم ڕژێمانە بەرکەوتووە.
پرسی فەلەستین و پرسی کورد ڕێک وەک یەک وایە. بەڵام بە دڵنیایەوە لە یەک شێواز و جنس نین. لە ڕابردوودا ئەم لێکچوونە لە ئاستی ڕێکخراوە سیاسییەکانی هەر دوو لایەندا زۆر بەرجەستە کراوەتەوە. هاوکاری هەندێ لە فەلەستینیەکان لەگەڵ سەدام حسێن جێگای ڕەخنەی زۆرە بەڵام کەسایەتی و پارتە کوردییەکانی عێراقیش خاڵی لەم چەشنەیان زۆر هەیە.
تێڕوانینی سیاسی کوردەکان سەبارەت بە پرسی فەلەستین دەبێت بەپێی بڕیارنامەکانی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان بێت و باشتر کۆمەڵگای مەدەنیش پەروەردەی پێویست لەم بوارەدا ببینێت. هەڵەیە ئەگەر بڕوامان وابێت پرسی فەلەستین تەنیا پرسێکی عەرەبی و ئیسلامییە. فەلەستین کێشەی سەرەکی چەپەکان، لیبراڵەکان و سەوزەکانی رۆژئاوایە. ژمارەی رۆژی ڕابردووی ئیندیپێندێنت نازناوی پیاوی ئاشتی بۆ پرێزی بە گاڵتەجار گرتبوو.
قسە زۆرە بەڵام بۆ ڕێگری کردن لەوە کە زۆرتر سەبارەت بەم پرسە قسە بکەین هەر ئەوەندە بەسە کە بڵێن جێگای قەسابی قانا لە دهۆکدا نییە. ناوی شیمۆن پرێز کە ئۆردوگای پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتوەکانی لە لوبنان لە ساڵی ١٩٩۶ کۆمەڵکوژ کرد و پتر لە سێسەد ژن و منداڵی کوشت پتر شایستەیە کە لە کتێبی مێژوو و هاوشانی سەدام و هیتلەر و میلۆسۆڤیچ دابنرێت.
سەرچاوە: کوردپرێس

اخبار مرتبط

نظرات

یادداشت روژان

بیانیه تحریریه روزنامه روژان در واکنش به دروغ‌پردازی برخی کانال‌های مجازی

مغز فندقی‌ها/ قلم مسئول و مصیبت‌های آن

بدواً عرض می‌کنیم ما کسانی که در روژان قلم می‌زنیم با اطمینان، به اتفاق همکارانمان در دیگر نشریات استان آرزو کرده و می‌کنیم که ای کاش فعل و فعالیت مسئولان ما به گونه‌ای بود که رفاه و آسایش و امنیت خاطر را به مردم هدیه می‌کرد و از قِبَل حرف و حرکتشان مملکت بر ریل توسعه می‌چرخید؛ آن وقت ما محررین، توسن قلم را در دشت بلاغت و فصاحت جولان می‌دادیم و با ردیف کردن همة صناعات ادبی در رسا و ثنای مسئولان، مثنوی‌ها می‌سرودیم و به نشانه شکرگزاری، دست نیاز به سوی پروردگار دراز می‌کردیم که خدایا این سروران را از سر ما دریغ مدار که سروریشان باعث سرفرازی ما شده است؛ اما چه کنیم که چنین نیست؛ ما هم بنا به وظیفه دینی و اخلاقی و حرفه‌ای خود مجبوریم آلام مردم را بازگو و به سمع و نظر مردم برسانیم شاید دستی از آستین همت به در آید و تیمارگری بنشیند. ما کی هستیم که چنین حقی داریم؛ فعالان عرصه رسانه‌‌‌های جمعی که رکن چهارم دموکراسی‌اش می‌نامند و برقراری نظم و نسق، مستلزم وجود و فعالیت مثبت ماست؛ مائی که از قواعد و قوانین بهره می‌گیریم و در پی هدایت امور در بستر بهبود به نام مردم و از سوی مردم می‌گوئیم و می‌نویسیم. در واقع ما آئینه تمام‌قد رفتارهای مسئولان هستیم؛ اگر خوبند خوب نشان می‌دهیم و اگر بدند بد. نه در خفا، که به صراحت می‌گوییم: از آنجا که در شرایط فعلی شرایط سختی بر جامعه حاکم است لذا ما مجبور به بیان حقایقی می‌شویم که ممکن است برای حضرات مسئولان تلخ و گزنده باشد لذا توقع اخم و تخم، خط و نشان کشیدن و... هم هست که دیده و شنیده‌ایم اما ایفای مسئولیت، بالاتر از همه خطرات است، چه ما به ارزش قلم و تراوشاتش نیک آشنائیم و می‌دانیم که خدای منان به آن سوگند خورده است؛ «ن والقم و ما یسطرون». در چنین حالتی کسی نباید از ما توقع واژگون‌کاری و باژگون‌گوئی داشته باشد؛ اگر خواهان تعریف و تمجید هستید بفرمائید؛ مسئولیت و اختیار دارید به مردم خدمت کنید تا مشمول عنایت شوید و گرنه ما معذوریم. نویسندگان و دست‌اندرکاران این نشریه به شهادت صفحه‌های روژان در تمام سال‌های عمر، همیشه فریادگر مردم و مصالح و منافعشان بوده‌اند؛ به ناحق سیاه را سفید و سفید را سیاه نکرده‌اند و در بستر این سیر، فشار را هم تحمّل نموده‌اند. در این میان گاهاً اظهار نظرهائی در مورد روژان ابراز می‌شود که جای تاسف است؛ جدیداً در منبعی نه چندان شناخته شده برای مردم، انگ و رنگی به روژان زده‌اند که گویا ارگان سپاه است و با استفاده از رانت، 85 تن کاغذ از دولت گرفته است!! در باره این انگ‌نامه که ظاهرا به بهانه تجلیل مدیرکل ارشاد اسلامی از روژان به بیرون تراوش پیدا کرده است باید گفت عجبا از این استدلال، استخراج و استنتاج؟ بازدید مدیرکل ارشاد کردستان و اهدای لوح تقدیر، امری مرسوم است و هرازچند‌گاهی صورت می‌گیرد و تمام دفاتر نشریات ...