رفتن به بالا

روزنامه فرهنگی، اجتماعی، اقتصادی رۆژان

تعداد اخبار امروز : 0 خبر


  • شنبه ۲۹ دی ۱۳۹۷
  • السبت ۱۲ جماد أول ۱۴۴۰
  • 2019 Saturday 19 January

  • روزنامه روژان

    صاحب امتیاز و مدیر مسوول: سلیمان الله‌مرادی

    ..............................................................

    نشانی: سنندج - میدان آزادی - انتهای کوچه سجادی (کوچه رزان) - پلاک ۱۱۵

    کد پستی: ۳۳۹۵۳-۶۶۱۳۷

    ..............................................................

    تلفن: ۳۳۲۳۸۵۴۵-۰۸۷

    ای‌میل: info@rojanpress.com

    کانال تلگرام: rojanpress@


اوقات شرعی

  • دوشنبه ۲۱ آذر ۱۳۹۵ - ۱۷:۴۹
  • کد خبر : 1772
  • هفته‌نامه روژان
  • چاپ خبر : مێژوو سه‌لماندی..؛ «بێهزاد ره‌حیمی سه‌نه‌نده‌ج» بەڕاستی ده‌نگه

روژان/ عیماد کەریمیان: کۆڕی شێعر خوێندنه‌وه‌‌ و هه‌ڵسه‌نگاندنی به‌رهه‌مه‌کانی شاعێری توانا و خاکهڕا؛ «بێهزاد ره‌حیمی سه‌نه‌نده‌ج» رۆژی چوارشه‌ممه ۱۷ی سه‌رماوه‌زی ۱۳۹۵ له سینه‌ما به‌همه‌نی شاری سنه به‌ڕێوه چوو. له‌ ده‌سپێکی ئه‌م ڕێوڕه‌سمه شکۆداره‌دا که به ئاماده‌بوونی ژماره‌یکی زۆر له شاعێران، ئه‌دیبان، رۆژنامه‌نووسان، هونه‌رمه‌‌ندان و چینه جۆراوجۆره‌کانی کوردستان به‌ڕێوه چوو، دوای خێرهاتن کردن له میوانان و […]

روژان/ عیماد کەریمیان: کۆڕی شێعر خوێندنه‌وه‌‌ و هه‌ڵسه‌نگاندنی به‌رهه‌مه‌کانی شاعێری توانا و خاکهڕا؛ «بێهزاد ره‌حیمی سه‌نه‌نده‌ج» رۆژی چوارشه‌ممه ۱۷ی سه‌رماوه‌زی ۱۳۹۵ له سینه‌ما به‌همه‌نی شاری سنه به‌ڕێوه چوو.
له‌ ده‌سپێکی ئه‌م ڕێوڕه‌سمه شکۆداره‌دا که به ئاماده‌بوونی ژماره‌یکی زۆر له شاعێران، ئه‌دیبان، رۆژنامه‌نووسان، هونه‌رمه‌‌ندان و چینه جۆراوجۆره‌کانی کوردستان به‌ڕێوه چوو، دوای خێرهاتن کردن له میوانان و پێشکه‌ش کردنی پێشه‌کیێک له لایه‌ن پێشکه‌شکاری کۆڕه‌که‌وه، به‌ڕێزان «توفێق ئیبراهیمی»، «ره‌حیم لوقمانی» و «ئیبراهیم ئه‌حمه‌دی‌نیا»  بۆچوون و بیروڕای خۆیان سه‌باره‌ت به به‌رهه‌مه‌کانی کاک بێهزاد راگه‌یاند و به خوێندنه‌وه‌ی شێعر، کۆڕه‌که‌یان رازانده‌وه.

img_3125-4
له به‌شێکی‌تر له کۆڕ‌که، په‌نێلی کارناسانه‌ی شێعر و موسیقی به به‌شداری به‌ڕێزان «شه‌هرام عه‌لیموحه‌ممه‌دی» و «شوعه‌یب میرزایی» به‌ڕێوه‌چوو. له‌م په‌نێله‌دا به‌ڕێز شه‌هرام عه‌لیموحه‌ممه‌دی سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی هه‌ڵبژاردنی موزیک بۆ سی‌دی دیکلمه‌ی شێعره‌کانی کاک بێهزاد که یه‌کێ له دیکلمه‌ سه‌رکه‌وتووه‌کانی ئه‌ده‌بیاتی کوردیه، قسه‌ی کرد و رێزدار شوعه‌یب میرزایی له باره‌ی چۆنیه‌تی و ناوه‌ڕۆکی شێعره‌کانی کاکه بێهزاد وتارێکی زاره‌کی پێشکه‌ش به ئاماده‌بووان کرد.
له دوایین به‌شی ئه‌م به‌رنامه‌، «دوکتۆر ئومید وه‌رزه‌نده» بیروڕای خۆی سه‌باره‌ت به شێعری کاک بێهزاد ره‌حیمی ده‌ربڕی و به ئاماژه کردن به ئه‌م وته‌ی «مامۆستا حه‌کیم مه‌لا ساڵه‌ح»ه که ساڵی ۱۳۷۵ له دوای چاپ بوونی یه‌که‌مین کتێبی کاک بێهزاد(ئه‌وین دووریاگه به گیانما) وتبووی: «بێهزاد ره‌حیمی» به‌ڕاستی ده‌نگه،  له‌و کاته‌دا چه‌ن که‌سێ بڕوایان وابوو، ته‌نیا مامۆستا «شێرکۆ بێکه‌س ده‌نگه. به‌ڵام مێژوو بۆچوونی به‌ڕێز حه‌کیم مه‌لا ساڵه‌حی سه‌لماند.
دوکتۆر وه‌رزه‌نده هه‌روه‌ها وتی: ره‌وتی شێعریی کاک بێهزاد له‌م ساڵانه‌دا به جۆرێ بووه که نه له ژێر کاریگه‌ریی شێعری فارسدا بووه‌و نه لا‌سایی کردنه‌وه‌ بووه له شاعێرانی کوردستانی عێراق. (به‌ڕاستی مێژوو داوه‌رێکی بێگه‌رد و ‌ڕاسته‌قینه‌یه‌.)
شایانی باسه له‌م رێو‌ڕه‌سمه‌دا به‌ڕێزان «‌یه‌دێ شاکری» (به ئامێری دیوان)، «به‌همه‌ن قوبادی» (به ئامێری عوود) و «شاهۆ یاریی» (گۆرانی بێژ)، به موزیک و گۆرانی، کۆڕه‌که‌یان رازانده‌وه و له کۆتایی به‌رنامه‌که، په‌رده له سه‌ر به‌رهه‌مه‌ ئه‌ده‌بیه‌کانی کاک بێهزاد لا درا.

اخبار مرتبط

نظرات

یادداشت روژان

به یاد کاک رحیم ذبیحی

هژیر الله‌مرادی انگار همین دیروز بود به دفتر روژان آمد، مانند همیشه با چهره‌ای خندان و چند ایده جدید که انجام هرکدام می‌توانست چراغی روشن فراروی نسل آینده باشد، کاک رحیم تنها یک کارگردان و فیلمساز عادی نبود. او غم مردم داشت و پشت هرکدام از آثارش می‌توان انبوهی از رنج و مرارت را دید. خود می‌گوید: غمی انسانی از من یک فیلمساز ساخت. در باره روژان نیز گفت: همان نشریه‌ای است که سالها انتظار بودنش را داشتیم. مرگ حق است اما افسوس که برای رحیم ذبیحی زود بود و طرحهایش ناتمام ماند. از تهیه فیلمی بنام «روزی، روزگاری شهرمان بانه» حرف می‌زد که نگاهی به وقایع تلخ روزهای جنگ و بمباران شهر داشت، وقایعی که بخشی از تاریخ فرهنگ پایداری کردستان را می‌توانست ثبت کند، فراخوان طرح را ما در روژان هم منتشر کردیم اما حیف که دست اجل مهلت نداد و خیلی زود روح بلندش به آسمان پرکشید و همه ما را در غم فقدان خود سوگوار کرد، روحش شاد و یادش گرامی.