رفتن به بالا

روزنامه فرهنگی، اجتماعی، اقتصادی رۆژان

تعداد اخبار امروز : 0 خبر


  • پنجشنبه ۲۷ دی ۱۳۹۷
  • الخميس ۱۰ جماد أول ۱۴۴۰
  • 2019 Thursday 17 January

  • روزنامه روژان

    صاحب امتیاز و مدیر مسوول: سلیمان الله‌مرادی

    ..............................................................

    نشانی: سنندج - میدان آزادی - انتهای کوچه سجادی (کوچه رزان) - پلاک ۱۱۵

    کد پستی: ۳۳۹۵۳-۶۶۱۳۷

    ..............................................................

    تلفن: ۳۳۲۳۸۵۴۵-۰۸۷

    ای‌میل: info@rojanpress.com

    کانال تلگرام: rojanpress@


اوقات شرعی

  • دوشنبه ۵ دی ۱۳۹۵ - ۱۷:۴۹
  • کد خبر : 1846
  • هفته‌نامه روژان
  • چاپ خبر : ژیاننامەی «موحەممەد عەلیزادە» (خەمبار) لە زمانی خۆیەوە

ناوم محەممەدە و خەڵکی شاری سەردەشتم، تەمەنم ۱۶ ساڵە. پۆلی شەشی سەرەتایی بووم کە دەستم بە شێعر نووسین کرد. لەوانەیە بۆتان پرسیار بێ کە چۆن دەستم بە نووسینی شێعر کرد، لە کاتێکا تەمەنم زۆر کەم بووە، لە وڵام دا دەڵێم: ڕۆژێکیان له قوتابخانە بووم، مامۆستاکەمان شێعرێکی بۆ خوێندینەوە و لە دوای ئەوەدا باسی کرد کە […]

ناوم محەممەدە و خەڵکی شاری سەردەشتم، تەمەنم ۱۶ ساڵە. پۆلی شەشی سەرەتایی بووم کە دەستم بە شێعر نووسین کرد. لەوانەیە بۆتان پرسیار بێ کە چۆن دەستم بە نووسینی شێعر کرد، لە کاتێکا تەمەنم زۆر کەم بووە، لە وڵام دا دەڵێم: ڕۆژێکیان له قوتابخانە بووم، مامۆستاکەمان شێعرێکی بۆ خوێندینەوە و لە دوای ئەوەدا باسی کرد کە یەکێک لە مامۆستاکانی تر(کە هەر لەو قوتابخانەیە بوو) ئەم شێعرەی وەرگێڕاوەتەوە بۆ سەر زمانی کوردی؛ دوای چەند ڕۆژێک ئەو مامۆستایەی بانگهێشت کرد بۆ لامان و داوای لێکرد کە شێعرەکەی خۆیمان بۆ بخوێنێتەوە. ئەو مامۆستایەش بەڕێز “کاک سمایلی حەمزە” بوو(لەوانەیە زۆرێک له مامۆستاکانم کە لە کەناڵ دان بیناسن). دوای ئەوەی کە شێعرەکەی بۆ خوێندینەوە، کە بەڕاستی زۆر جوان وەرگێڕانی بۆ کردبوو، هەستم کرد کە عەلاقەی من بەرامبەر نووسینی شێعر زیاتر بووە و ڕۆژێک دوای ئەم ڕووداوە، دەرسی یەکەمی کتێبی فارسی پۆلی شەشم وەرگێڕاوە بۆ کوردی؛ پاشان چووم بۆ لای کاک سمایلی حەمزە و داوام لێ کرد شێعرەکەم بخوێنێتەوە. کاتێک خوێندیەوه فەرمووی لە چاو ئەوەی کە یەکەم شێعرتە بەڵام زۆر چاک دەرەقەتی هاتووی. ئیتر هەر لەو ڕۆژەوە دەستم بە نووسینی شێعر کرد و زۆربەی شێعرەکانی کتێبەکانم وەردەگێڕاوە بۆ کوردی؛ ئەو ساڵەم تێپەڕاند و لە پۆلی حەوتیشدا لەگەڵ مامۆستایەکی بەڕێزم بە ناوی”کاک سەلاحەددین حەمزی” ئاشنا بووم کە ئەویش بە ڕاستی زۆری یارمەتی دام و خۆشی هەر شاعیرە؛ کە گەیشتمە پۆلی هەشت، خۆشبەختانە هەر کاک سەلاحەددین مامۆستام بوو. هەر ئەو بەڕێزەش ئەنجومەنی ئەدەبی پێ ناساندم و لەو ساڵەش دا بووم بە ئەندامی ئەنجومەنی ئەدەبی؛ لێرەدا بە پێویستی دەزانم کە دەستخۆشیەکی زۆر لە کاک سمایلی حەمزه و کاک سەلاحەددینی حەمزی بکەم چونکە بەڕاستی ئەگەر ئەوان نەبایەن لەوانەبوو هەر کە یەکەم شێعرم دەنووسی دەستم لێ هەڵگرتبایە.جێی خۆیەتی دەستخۆشیەکی تایبەتیش لە مامۆستا ئەمین گەردیگلانی بکەم کە بۆ ماوەی چەند مانگێکە لەگەڵی ئاشنا بووم و شێعرەکانم نەقد دەکا و کەم و کۆڕیەکانیم زۆر بە باشی پێ دەڵێ. لەوانەیە زۆر کەس پرسیارم لێ بکەن کە چۆن لەو تەمەنە کەمەدا فێری کوردی نووسین بە شێوازێکی دروست بووم؟ لە وەڵام دا دەڵێم: تەمەنم حەوت ساڵان بوو و پۆلی یەکەمی سەرەتایی بووم کە خاڵم کتێبی کوردی زۆر بۆ دەکڕیم یاخود کتێبەکانی کە خۆی هەیبوو پێی دەخوێندمەوە، بەڕاستی ئەگەر هەر کاتێک بە زمانی کوردی دەنووسم یان دەخوێنمەوە، خۆم بە قەرزداری ئەو دەزانم چونکە ئەگەر ئەو نەبایە، لەم ڕۆژگارەدا دەبوو بە وێنەی زۆر کەس لە کووچە و خیابان سووڕابامەوە و یەک وشەی کوردیم نەزانیبایە. بەو هیوایەی که ڕۆژیک بتوانم بە شێعرەکانم، پاداشی ئەو بەڕێزانه بدەمەوە. دوای هەموو ئەوانە دەمهەوێ بە هاوڕێکانم و زۆربەی لاوانی کۆمەڵگای خۆمان بڵێم کە زمانی دایکی ئێمە پێناسەی ئێمەیە، زۆربەیان ناتوانن بە زمانی کوردی بنووسن لە حاڵێکدا دەچن پارەیەکی زۆر بۆ فێر بوونی زمانی ئینگلیزی دەدەن و تێیاندا هەیە بە قەدەر یەک ئامریکایی ئینگلیزی دەزانێ بەڵام تەقە وشەیەک لە کوردی ناگا!!! من ناڵێم زمانەکانی تر فێر مەبن بەڵکوو لە پەنای ئەواندا کەمێک لە کاتی خۆتان بۆ فێربوونی زمانی کوردیش دابنێن. هەر وەک دەڵێن (تا ماڵ بیهەوێ بۆ مزگەوت حەرامە) بە داخەوە ئێمەش وامان لێهاتووە، تاقه وشەیەک لە کوردی ناگەین و دەچین بۆ فێربوونی زمانەکانی تر!!

اخبار مرتبط

نظرات

یادداشت روژان

به یاد کاک رحیم ذبیحی

هژیر الله‌مرادی انگار همین دیروز بود به دفتر روژان آمد، مانند همیشه با چهره‌ای خندان و چند ایده جدید که انجام هرکدام می‌توانست چراغی روشن فراروی نسل آینده باشد، کاک رحیم تنها یک کارگردان و فیلمساز عادی نبود. او غم مردم داشت و پشت هرکدام از آثارش می‌توان انبوهی از رنج و مرارت را دید. خود می‌گوید: غمی انسانی از من یک فیلمساز ساخت. در باره روژان نیز گفت: همان نشریه‌ای است که سالها انتظار بودنش را داشتیم. مرگ حق است اما افسوس که برای رحیم ذبیحی زود بود و طرحهایش ناتمام ماند. از تهیه فیلمی بنام «روزی، روزگاری شهرمان بانه» حرف می‌زد که نگاهی به وقایع تلخ روزهای جنگ و بمباران شهر داشت، وقایعی که بخشی از تاریخ فرهنگ پایداری کردستان را می‌توانست ثبت کند، فراخوان طرح را ما در روژان هم منتشر کردیم اما حیف که دست اجل مهلت نداد و خیلی زود روح بلندش به آسمان پرکشید و همه ما را در غم فقدان خود سوگوار کرد، روحش شاد و یادش گرامی.