
«نه‌جمه‌دین شوکر ڕەئوف» ناسراو بە «مامە ریشە» ساڵی ۱۳۳۳ی (ک.ە) له گوندی “تاڵه‌بان”ی ناوچه‌ی گه‌رمیان، له بنه‌ماڵه‌یه‌کی کوردپه‌روه‌ر و له ژینگه‌یه‌کی پاک و بێگه‌ردی کوردایه‌تیدا هاتۆته دنیاوه، بۆیه هه‌ر زوو هه‌ستی نیشتمانپه‌روه‌رییه‌کی پێشکه‌وتنخواز له ده‌روونیا کڵپه ئه‌سه‌نێ و له ساڵی ۱۳۴۸دا به پێچه‌وانه‌ی زۆربه‌ی هاوته‌مه‌نه‌کانی خۆیه‌وه، په‌یوه‌ندی ئه‌کات به شۆڕشی “فه‌له‌ستین”ه‌وه و ئه‌بێته (فیدائی) و […]
«نه‌جمه‌دین شوکر ڕەئوف» ناسراو بە «مامە ریشە» ساڵی ۱۳۳۳ی (ک.ە) له گوندی “تاڵه‌بان”ی ناوچه‌ی گه‌رمیان، له بنه‌ماڵه‌یه‌کی کوردپه‌روه‌ر و له ژینگه‌یه‌کی پاک و بێگه‌ردی کوردایه‌تیدا هاتۆته دنیاوه، بۆیه هه‌ر زوو هه‌ستی نیشتمانپه‌روه‌رییه‌کی پێشکه‌وتنخواز له ده‌روونیا کڵپه ئه‌سه‌نێ و له ساڵی ۱۳۴۸دا به پێچه‌وانه‌ی زۆربه‌ی هاوته‌مه‌نه‌کانی خۆیه‌وه، په‌یوه‌ندی ئه‌کات به شۆڕشی “فه‌له‌ستین”ه‌وه و ئه‌بێته (فیدائی) و وه‌ک به‌رگریکارێک له مافی گه‌لانی سته‌مدیده، ئه‌و بڕیاری به‌شداریکردنه‌ی مامه ڕیشه له خه‌باتی ڕزگاری گه‌لی فه‌له‌ستیندا، مایه‌ی په‌ی بردنی ئه‌و بوو به ڕه‌وایی سه‌ربه‌خۆیی گه‌لان و به‌هاناوه‌چوونی ئه‌وان.
ساڵی ۱۳۵۶ که ڕژێم شاڵاوی ته‌عریب و ڕاگواستنی له کوردستاندا گه‌یانده ترسناکترین ئاست، کاره‌ساتی گونده کاولکراو و جوتیاره ڕاگوێزراوه‌کان مامه ڕیشه‌ی وا لێکرد چه‌کی پێشمه‌رگایه‌تی له شۆڕشی نوێ‌دا بکاته شان و له ڕیزی هه‌ڤاڵه‌کانیدا گڕ لە شه‌وه‌زه‌نگی داگیرکەران بەر بدات.
مامە ڕیشه‌ی قاره‌مان له ماوه‌یه‌کی که‌مدا به چالاکییه پڕجهربهزهکانی توانی نه‌ک هه‌ر دڵسۆزی خۆی بۆ شۆڕش بسه‌لمێنێ، به‌ڵکو وه‌ک پاڵه‌وانێکی که‌م وێنه ناوبانگی ده‌رکرد، له‌و ده‌شته کاکی به‌کاکییانه‌ی ناوچه‌کانی “هه‌مه‌وه‌ند” و “جه‌باری” و “قادرکه‌ره‌م” و ده‌وروبه‌ری شاری که‌رکوکدا، گورزه به‌هێزه‌کانی مامه ڕیشه له هێزی داگیرکه‌ر هێنده کاریگه‌ر بوون، که هه‌ر ناوبردنی ئه‌و جه‌نگاوه‌ره جوامێره‌ی گه‌ل به‌س بوو بۆ زاره‌تره‌ک کردنی له‌شکری دوژمن.
له ساڵی ۱۳۵۷ەوە ئه‌م ئازایه‌تییه ده‌گمه‌نه‌ی تێکه‌ڵاوی کاری پێشمه‌رگانه و دیسپلینی شۆڕش کردووه و له که‌رتی “۴”ی “بازیان” درێژه‌ی به خه‌باتی پێشمه‌رگایه‌تیدا. له‌گه‌ڵ هه‌موو چالاکییه‌کدا ناوبانگی ئه‌م شۆڕه سواره به‌رزتر ئه‌بووه‌وه و خۆشه‌ویستییه‌که‌ی له دڵی میلله‌تدا زیاتر ئه‌بوو.
ئه‌و سه‌رده‌مه‌ش که کرایه فه‌رمانده‌ی که‌رتی “جه‌باری”، ڕژێم له ترسی شاڵاوی ئه‌م هه‌ڵۆیه هه‌موو هاتوچۆیه‌کی له نێوان که‌رکوک و بازیاندا قه‌ده‌غه کرد و ناوی مامه ڕیشه که‌وته ناو سروود و دروشمه جه‌ماوه‌رییه‌کان.
زۆربه‌ی داستانه پڕسهروهرییهکانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان، هه‌ر له شه‌ڕی “ته‌په‌ی عه‌ره‌ب”ه‌وه تا داستانی ڕزگارکردنی “بێتواته“ جێ په‌نجه‌ی مامه ڕیشه‌ی پێوه دیاره، ئه‌م پێشمه‌رگه چاونه‌ترسه له شه‌ڕی پێشمه‌رگایه‌تیدا چوار جار بریندار کراوه و له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڵوێست و ناوبانگه‌ش کاربه‌ده‌ستانی ڕژێم باوکی مامه‌ڕیشه و ئه‌حمه‌دی برایان شه‌هید کردووه.
دوژمن هه‌ر به‌مه‌شه‌وه نه‌وه‌ستا و ڕۆژی ۵ی رێبەندانی ساڵی ۱۳۶۳ له پیلانێکی ترسنۆکانه‌دا ئەم سەرکردە قارەمانە به ده‌ستی خۆفرۆشێک بەناوی “ته‌حسین شاوه‌یس” شه‌هید کرا.
لە پاش شەهید بوونی مامە ریشە، شاعێری گەورە مامۆستا شێرکۆ بێکەس ئەم شێعرەی بۆ ئەو شۆڕەسوارە دانا:
ڕێگە چۆڵکەن.. هەستنە سەرپێ!
وا ئەسپێکی سپی یاڵ سوور
لە پێدەشتی کەرکووکەوە
ئەحیلێنێ و بۆ ئێرە دێ!
ئەی ئەسپەکەی تەوێڵ مارۆی گەرمیانم!
ئەوەی بەفر و
گڕ و شەپۆلی ناسیبێ،
ئەوەی شمشێری برووسکە و
با و بۆرانی کێوی دیبێ
تۆ ئەناسێ!
ئەی ڕەشەبای لە پاشکۆدا خۆر سوار کردوو!
ئەوەی جارێ
گوڵاڵە سوورەی چاو ڕەشی
“ڕەحیم ئاوا” و
منداڵانی سەر قۆچکەتاشی “لەیلان” و
کێڵگەی برس “دوز”ی دیبێ
تۆ ئەناسێ!
کۆبنەوە و هەستنە سەرپێ
سەر هەڵبڕن!
بازێک شەڵاڵی خوێناوە و
تۆزێکی تر
بەم ناوەدا تێ ئەپەڕێ!
ڕوەو قەندیل
بەسەر هەورازی شەختەدا
نزم ئەفڕێ
هەتا ئەگاتە سەر لووتکە و
ئەچێ لەوێ
لە پەڵە خوێنی “نازم”دا
بە هێواشی ڕائەکشێ!
ڕێگە چۆڵکەن.. هەستنە سەرپێ!
زریان گڤەی ون کردوە و بۆی ئەگەڕێ.
گەرمیان کوورەی کاوەیە و جۆشدراوە
تەماشاکەن
هەرچی گردۆڵکەی پێدەشتی لەش جنراوە
وەکوو دایکانی وڵاتم
بنچکی قژ و ئەگریجەی گژو گیایان
لە ملیاندا ئاڵۆزکاوە!
مامە ڕیشە!
ئەی پڵنگی چنگ بەگڕی گەرمیانم!
بەیتی تازەی توحفەی ئەمڕۆی کوردستانم
لە ماڵانی گوند بە گوندی هەڵقرچاوا
تۆ قوتیلەکەی بەر هەیوانی.
داسی دروێنە و هەتاوی
سەربانیژەی زستانانی.
مانگەشەوی. هێشوی ڕەزی
هاژەی چەم و
وژە وژی دارستانی.
ئاگری شوانی
وەکوو باران
وەکوو کانی
وەکوو دەغڵ و دان
خۆشەویستی
تۆ کوڕی بابە گوڕگوڕی
داستانێکی سەدەی بیستی!
عیماد کەریمیان
نظرات