
وه‌ستا “یه‌دێ خادمی” یه‌کێک له وهستاکارگەلی گەورەی وڵاتهکەمانه کە هه‌رگیز بۆ پله و پایه و پارە هونەری نه‌فرۆشت و به‌ڕاستی هونەرمەندێکی خەڵکیه و تاکوو ئێستا حەزی به دانیانی پیشانگە و وتوو وێژ له گەڵ هیچ کاناڵ و شبهکەیک نه‌کردوە و باوەڕی به‌وه‌یە کە کسێک کە هونه‌رێک ئەزانێت نابێ خوەی له خەڵک جیاواز بزانێت و ئه‌بێ […]
وه‌ستا “یه‌دێ خادمی” یه‌کێک له وهستاکارگەلی گەورەی وڵاتهکەمانه کە هه‌رگیز بۆ پله و پایه و پارە هونەری نه‌فرۆشت و به‌ڕاستی هونەرمەندێکی خەڵکیه و تاکوو ئێستا حەزی به دانیانی پیشانگە و وتوو وێژ له گەڵ هیچ کاناڵ و شبهکەیک نه‌کردوە و باوەڕی به‌وه‌یە کە کسێک کە هونه‌رێک ئەزانێت نابێ خوەی له خەڵک جیاواز بزانێت و ئه‌بێ هونهرەکەی تەنیا بۆ خزمەت به خەڵک بێت ئه‌گەر وا نە بێ و کەسێک بۆ پارە و جێگا و پله و پایه کار کات، هونەرمند نیەو دەڵاڵه.
مامۆستا یه‌دێ خادمی ساڵی ۱۳۵۰ی هه‌تاوی له گوندی “که‌ژیکه‌ران” سه‌ر به ناوچەی “حسێناوا”ی سنه له‌دایکبووە و هه‌ر له‌و ساڵه‌دا هاتونه‌تە شاری سنەو له گەڕەکی جۆراوا نیشتەجێ بووە. هه‌ر له سنەدا ده‌رسی خوێندوە و دیپلۆمی گردوە.
له ساڵی ۱۳۵۹ له هاوینان و کاتی بێ‌کاری له خزمه‌تی وه‌ستا که‌مال شه‌باب کە له گەڕەکی جۆراوا دوکانی بووگە، فێری ئه‌م هونەرە ئەوێت.
له ساڵی ۱۳۶۴دا کارگا بۆ خۆی دا ئەمرزنێت، هه‌ر هاوکات له گەڵ دامه‌رزاندنی کارگا، چوار شاگرد ئه‌گرێت.
وه‌ستا یه‌دێ زۆر حەزی له دانانی پیشنگا نەبووە و باوڕی به ئه‌وه بووە که لە جیاتی ئه و کاته‌ی کە بۆ پێشانگا دایئه‌نێ، ئه توانێ چه‌ن کچ یا کوڕ فێری کار بکات.
له ساڵی ۱۳۷۳ پیشانگایه‌ک بۆ کارەساتی دڵتەزێنی کیمیابارانی هەڵه‌بجە دائه‌نێت و وێنەکانی ئه‌و کاره‌ساته‌ی، کردووە به موعه‌ڕه‌ق و مونه‌ببه‌ت و هه‌روەها پهیکەرەی زۆربه‌ی مامۆستایانی کوردی وەکوو مامۆستا هه‌ژار، مامۆستا هێمن و مامۆستا مه‌وله‌وی تاوەگۆزی دروست کردوه و له ئیداره‌ی ئیرشاد دایناوە.
مامۆستا خادمی کارمەندی ئیداره‌ی میراتی فەرهەنگیی کوردستانە و له حه‌وت به‌شدا لەو ئیدارە شاگردی هه‌یه. ئه‌و به‌شانه‌یش بریتین له: موعه‌ڕه‌ق، مونەببهت، نازککاری، پهیکەرەتاشی، ئەروسیسازی، گرێ چینی و…
یه‌کێ له‌و کارگەلە کە زۆر به لای منه‌و جوان بوو ساز کردنی پهیکەرەی مرۆڤێکه کە هه‌موو خەڵکی وڵاتەکەمان ئه‌یناسن و زۆر به لای خه‌ڵکه‌وه عهزیزە. ئه‌ویش کاکە حەمید مەلهکولکهلامی بوو کە تاکوو ئێستا هیچ کەس ئەم کارەی نه‌کردوە به‌ڵام وه‌ستا یه‌دێ بە وته‌ی خۆی بۆ ئه‌وەی کە بتوانێ تۆزێک جوابی مێهره‌بانی و چاکییه‌کانی ئه‌م گەورە پیاوە بداتەوە، دروستی کردوە و ناوی ژینگەپارێزی لێ ناوە.
وه‌ستا یه‌دێ له ساڵی ۱۳۷۵ وه تاکوو ئێستا زۆرتر له ۱۰۰۰ شاگردی بووە کە زیاتر له ۶۰۰ کەس له‌و شاگردگهله ئێستا خۆیان وهستاکارن و له ئیدارهکانا دامه‌رزاون.
کاک یه‌دێ ئه‌وه‌ندە دڵسۆزانه شاگردەکانی رائههینێ، کە له کەمترین کاتدا ده‌بن به وه‌ستاکار و شاره‌زای ئه‌و هونه‌ره.
وه‌ستا یەدێ باوڕی به ئه‌وە هه‌یه کە هه‌ر وه‌ستاکارێک کە دەیهوێت فێرکاریی بکات، ئه‌گەر شاگردەکەی پێنج ئه‌وه‌نده له خۆی زیاتر فێری کار نەکات ئه‌و وه‌ستایه، خەیانەتی کردوە.
دوایین کاری کاکە یه‌دێ کە خە ریکی سازکردنیه، پهیکهرەی ئاره‌ش کەمانگیرە کە حه‌وت متر به‌رزه و پایه‌که‌ی ۳ مترە کە سه‌رجه‌م ئه‌بێته ده متر و نیو کە هێشتا جێگایان بۆ دیاریی نه‌کردوە. ره‌نگه هه‌ر رێگه‌یشی پێ نه‌درێ دایبنێت. له به‌ر ئه‌وه‌ی که‌سانێک بوونەتە گەوره‌ی ئه‌م هونەرە کە به داخەوە ڕێگه ناده‌ن کەسانی تر له‌م وڵاتە کار بکه‌ن.
یه‌کێ له جیاوازیگەلی ئه‌م گه‌ورە پیاوە، کاتێ بۆ من دەرکەوت کە چوومە کارگاکەی و له شاگردەکانی کە ئێستا هه ر کامیان بۆ خویان وهستاکارێکن، سه‌باره‌ت به پاره‌ی مانگانه‌ی فێرکاری پرسیارم کرد، وتیان مامۆستا یه‌دێ هیچ پارەیکمان لێ ناسێنیت و به بێبه‌رانبه‌ر فێرمانی کردوه و تەنانەت خۆیشی دار و ئامرازی کارمان پێ ئه‌دا.
به‌ڕاستی له وڵاتی ئێمه‌دا، وێنه‌ی ئه‌م مرۆڤگه‌له کەم نین به‌ڵام به‌داخه‌وه کەس نایانناسێت و گۆشه‌گیرانه به عه‌شقی خزمه‌ت به مرۆڤایه‌تی و وڵاته‌که‌یان کار ئه‌کەن و حەز به خۆبه‌زلزانین ناکەن و تەنیا بۆ خەڵک کار دەکەن.
هیوادارم وێنه‌ی ئه‌و مرۆڤه به‌شه‌ره‌فانه زۆر بێت و ئه‌و کهسانەیش کە له هه‌موو شوێنکدا هه‌ن و خۆیان به گەوره‌ی هونه‌ر دەزانن، تۆزێک چاو بکەنەوە و بزانن ئه‌م وڵاتە کەسی زۆری تێدایه کە له ئه‌وان هونەرمندترن و تەنیا تاوانیان ئه‌وەیه کە حه‌ز خۆنواندن و خۆهه‌ڵکێشان ناکه‌ن.
عەتا حسێنی
نظرات