
دەبێ لەم بیروبۆچوونانەی خوارەوە کە ژاپۆنییەکان کەڵکی لێ وەردەگرن دەرس فێر بن و دەگەڵ هەلومەرجی پێکهاتەی خۆیان هاوسەنگی بکەن. ۱- بەڕێوەبەران دەبێ دڵنییا بن لەوەی کە هاوکارەکانیان لێیان ناترسن و لە کارەکەی خۆیان ڕازین چون تێگەیشتوو وە پێگەیشتوون وە فێر کراون بە شێوەیەکی باش وە لە کاتی خۆیدا ئەرکەکانی خۆیان بەڕێوە ببەن. نابێ ترسییان لە […]
دەبێ لەم بیروبۆچوونانەی خوارەوە کە ژاپۆنییەکان کەڵکی لێ وەردەگرن دەرس فێر بن و دەگەڵ هەلومەرجی پێکهاتەی خۆیان هاوسەنگی بکەن.
۱- بەڕێوەبەران دەبێ دڵنییا بن لەوەی کە هاوکارەکانیان لێیان ناترسن و لە کارەکەی خۆیان ڕازین چون تێگەیشتوو وە پێگەیشتوون وە فێر کراون بە شێوەیەکی باش وە لە کاتی خۆیدا ئەرکەکانی خۆیان بەڕێوە ببەن. نابێ ترسییان لە دەرکردن، بێکار کردن وە یا تەمێ کردن هەبێ. دەبێ پێوەندی نێوان بەڕێوەبەر و هاوکار دۆستانە بێ. ئەبێ وەک باوک و فرزەندێکی تێگەیشتوو لێک حاڵیی ببن وە بە قسەی یەکتر بکەن وە چارەسەری بۆ گرفتەکان بدۆزنەوە، نە وەک شت لێک بشارنەوە و پێکهاتەکە تێک دەن.
۲- بەڕێوەبەر نابێ خۆی لێ بگۆڕێ و خواست و ویستی بێبنەما و بێکەڵک لە هاوکارەکەی خۆی داخواز بکا. واتە بەڕێوەبەر و هاوکارەکانی دەبێ بیر لە قازانجی پێکهاتەکە بکەنەوە و لەو ڕێگایەدا هەنگاو هەڵگرن و خۆیان بە شتی لاوەکی نەسپێرن.
۳- بە زووترین کات بۆ دوایی هێنان بە ڕق و قینی نێوان هاوکارەکانیان دەسبەکار ببن و ئاشتیان بکەنەوە. ئەگەر بەڕێوەبەر و هاوکارەکان گشتیان لە یەک ڕازی ببن دەستە و گرووپ پێک دێنن وە مرۆڤی ناشارەزا فێری شارەزایی دەکەن.
مرۆڤی نابەرپرس فێری بەرپرسییاریەتی دەکەن چونکو کارەکە به هی خۆیان دەزانن، تێگەیشتوون ئەگەر بەرهەمهێنان لە پێکهاتەکەدا زۆر و پڕبایەخ و خاوەن کوالیتی بێ گشت کەس قازانج ئەکات، وڵات سەر دەکەوێ، بێکاری و بێعاری و زوڵم و زۆر کەم دەبێتەوە، لە دونیادا دەبن بە خاوەنی تەکنۆلۆجیای پێشکەوتوو، ڕۆژ لەگەڵ ڕۆژ پتر دەوڵەمەند دەبن، ئەمن و ئاسایش سەقامگیر دەبێ. جا بۆیە تکا دەکەم دەگەڵ کۆریاییەکانی باشوور یا ژاپۆنییەکان گرێبەست دابین کەن. ئەوان مرۆڤدۆستن و دەغەڵ نین، کارەکانیان خاوەنی کوالیتی بەرزە، بە شێوەی من ڕازی و تۆ ڕازی و بە بەشداری کردنی جەماوەر لە ڕووی ڕاپرسیەوە کەم و کۆڕییەکان لەناو ئەبەن.
۴- کاتێک بەرپرسیارێک دەیەوێ دەگەڵ کەسێک وتووێژ بکات و دایبمەزرێنی و کاری پێ بسپێرێ، دەبێ دڵنییا بێ لەوەی کە هەم کارەکە باش دەزانێ، هەم هەلومەرجێکی وەهای بۆ بڕەخسێنێ کە بە باشی کارەکە بەڕێوە ببات دەنا کردەوەی پێکهاتەکە تێک دەچێت و بە قازانج ناگات.
وزە و توانایی × خواست و ویست = باشتر کردنی پێکهاتەکە لە کار کردندا
کار بەڕێوەبەر یا کار ڕێکخەر ئەگەر نەیهەوێ کارەکە باش بەڕێوە ببات یا وزەی پێویستی بۆ ئەنجامدانی ئەو کارە تێدا نەبێت پێکهاتەکە ئەگەر بە فەڕز کارگەی بەرهەمهێنانی وزەیە، پووڵ و پارە و سەرمایە و هێزی مرۆڤانی و کات و زۆر شتی تر بەو چەشنەی کە پێویستە کەڵکی لێ وەرناگیردرێت و لە ئاکامدا پێکهاتەکە تووشی داڕمانو زەرەر و زیان دەبێت و کرێکار و سەرپەڕشتیار و بەڕێوەبەر و جەماوەر بە گشتی زەرەر دەکەن. دەبێ شت لە دەرەوەی وڵات بە بایەخێکی گرانتر بکڕن، ئەگەر زانستییانە بە ئەو کارە هەڵنەستن کەلوپەلەکان لە ڕێگادا دەمێننەوە و فاسد و کرمۆڵ و ماوە بەسەرچوو دەبن. دەبێ فڕێیان بدەن یا بییانسووتێنن. وەها جەماوەرێک کە ناتوانن بە شێوەی زانستییانە خۆیان بەڕێوە ببەن، خۆیان ماندوو ناکەن، بەرهەمیان نیە، چاویان لە هاوردەی خەڵکە، چون بەرهەم ناهێنن ناتوانن شتومەک بەتایبەت خواردەمەنی بنێرنە دەرەوەی وڵات و یا بەشی خواردنەکەی خۆیان بەرهەم بێنن. دەبێ وەک سواڵکەر هەر دەس بگرنەوە و شتەکان بە گرانتر لە بایەخی ڕاستەقینە هاوردەی ناو وڵاتی خۆیان بکەن، هەرچی پێیان بگوترێ دەبێ بیکەن، دەنا خواردەمەنییان بۆ نانێرن. لێرەدایە دەبێ بیر لە دامەزراندنی کارگەکانی بەرهەمهێنان بکەن، ئابووری ببووژێننەوە، کشتوکاڵ پەرە پێ بدەن، لە سەرچاوە سروشتیەکان کەڵک وەربگرن، گەشت و گوزار وەڕێ بخەن، بێکاری لە ناو ببەن، تەکنۆلۆجیا ببەنە ناو وڵات، دەنا هەژاری و نەداری و بێکاری ڕوویان تێدەکا و وەک خەڵکی لێقەوماو و ڕەشوڕووتی ئەفریقای باشووریان لێ دێت. جا لەبەر ئەوە دەبێ گرنگی بە پەروەردەکردنی بەڕێوەبەرانی پێکهاتە ئیداریەکانیش بدەن. هەر بەو چەشنەی کە لە وڵاتی ئێراندا ئەو کاره دەکرێ وە من بۆ خۆم مامۆستایەتیم لەو بوارەدا بۆ کردوون. ئەم باسە دوور و درێژە، ئەگەر بتانەوێ دێینەوە لاتان.
نظرات