رفتن به بالا

روزنامه فرهنگی، اجتماعی، اقتصادی رۆژان

تعداد اخبار امروز : 0 خبر


  • پنجشنبه ۲۷ دی ۱۳۹۷
  • الخميس ۱۰ جماد أول ۱۴۴۰
  • 2019 Thursday 17 January

  • روزنامه روژان

    صاحب امتیاز و مدیر مسوول: سلیمان الله‌مرادی

    ..............................................................

    نشانی: سنندج - میدان آزادی - انتهای کوچه سجادی (کوچه رزان) - پلاک ۱۱۵

    کد پستی: ۳۳۹۵۳-۶۶۱۳۷

    ..............................................................

    تلفن: ۳۳۲۳۸۵۴۵-۰۸۷

    ای‌میل: info@rojanpress.com

    کانال تلگرام: rojanpress@


اوقات شرعی

  • یکشنبه ۱۸ تیر ۱۳۹۶ - ۱۸:۵۶
  • کد خبر : 2951
  • هفته‌نامه روژان
  • چاپ خبر : جۆرێکی‌تر ببینین…
ژیاننامەی سۆهراب سپێهری

جۆرێکی‌تر ببینین…

سۆهراب کوڕی ئەسەدوڵڵا لە پانزدەی ڕەزبەری ١٣٠٧ هەتاوی (۷ ئۆکتۆبری ۱۹۲۸زایینی) لە شاری کاشان لە‌دایکبووە. باوکی لە دایرەی پۆست کاری کردووە، دایکی ناوی ماه‌جەبیین بووە و هەر کاری ناوماڵی کردووە وهەردوکیان خەڵکی کاشان بوونە. کاتێ کە سوهراب ئەگاتە تەمەنی جەهێڵی باوکی کۆچی دوایی ئەکات. براێکیشی بووە کە لە ساڵی١٣۶٩ ئەمرێت و ئەو تەنیا کوڕ ئەبێت […]

سۆهراب کوڕی ئەسەدوڵڵا لە پانزدەی ڕەزبەری ١٣٠٧ هەتاوی (۷ ئۆکتۆبری ۱۹۲۸زایینی) لە شاری کاشان لە‌دایکبووە. باوکی لە دایرەی پۆست کاری کردووە، دایکی ناوی ماه‌جەبیین بووە و هەر کاری ناوماڵی کردووە وهەردوکیان خەڵکی کاشان بوونە. کاتێ کە سوهراب ئەگاتە تەمەنی جەهێڵی باوکی کۆچی دوایی ئەکات.
براێکیشی بووە کە لە ساڵی١٣۶٩ ئەمرێت و ئەو تەنیا کوڕ ئەبێت و سێ خوشکی بووە.
لەقوتابخانەی خەییام خوێندنی بنەڕەتی تەواو ئەکات و بۆ خوێندنی ناوندی ئەچێت بۆ قوتابخانەی پەهلەوی. دوای ئەوەش ئەچێت بۆ زانستگای سەرە‌‍تایی و دوای ماوەیێک لە ئێدارەی فەرهەنگ دائەمەرزێ.
لە ساڵی ١٣٢۶ یەکێ لە کارەکانی بەناوی “کەناری چەمەن” ئەنووسێت.
لە خەرمانانی ١٣٢٧ لە ئەزموونی دیپڵۆمی ئەدەبیدا بەشداری ئەکات و بە نمرەی چاک دەرئەچێ، پاشان ئەچێت بۆ تاران و لە زانکۆی تاران لە بەشی هونەرە جوانەکانی ئەم زانکۆیە خەریکی خوێندن ئەبێت.
ئەو هەروەها کۆمەڵە شێعرە نیماییەکەی خۆی لە ساڵی ١٣٣٠ بە ناوی “مەرگی ڕەنگ” بڵاو دەکاتەوە.
لە ساڵی ١٣٣٠ لە زانستگای هونەرە جوانەکانی زانکۆی تاران بە نەفەری یەکەم دەر ئەچێت و دروشمی عیلمی وەردەگرێ و هەر لەم ساڵەدا چەند پیشانگای نیگارکێشی دائەنێت.
کۆمەڵە شێعرە‌کەی‌تری بە ناوی “زندگی خوابها” (ژیانی خەونەکان) بڵاو دەکاتەوە.
پاشان ئەبێتە مامۆستای هونەرستانی هونەرە جوانەکان و لە شیرکەتی نەوت دائەمەرزێ .
لە ساڵی ١٣٣۴ کۆمەڵێ شێعری بە زمانی ژاپونی و چینی وتووە.
لە هاوینی ساڵی ١٣٣۶دا چووە بۆ ئەورووپا، لە پاریس لە بەشی لیتۆگرافیدا خەریکی خوێندن بووە.
پاشان کتێبی “آوارآفتاب” (هەرەسی هەتاو) بڵاو دەکاتەوە، کۆمەڵە شێعرەکانی‌تری بە ناوی:”شرق اندوه” (ڕۆژهەلاتی پەژارە)، “صدای پای آب” (دەنگی پێی ئاو)، “مسافر” (ڕێبوار)، “حجم سبز” (بارستایی سەوز)، “ما هیچ ما نگاه” (ئێمە هیچ ئێمەسەرنج) بووە.
لە ڕەشەمێ هەر ئەو ساڵەدا بە تەواوی لە کاری دەوڵە‌تی دێتە دەرەوە.
خەریکی وتنی شێعر ئەبێت و دوایین شێعری خۆی لە “ئیمامزادە سوڵتان عەڵی” لە ئاوایی “ئەردەهال” یەکێ لە دێهاتە‌کانی سەر بە کاشان ئەڵێت.
سۆهراب سەفەری بۆ ئیتالیا، ئیسپانیا، هۆڵەند، فەرانسە، یۆنان و… کردووە. لە دوایین سەفەری خۆی بۆ بریتانیا کە لە بەر نەخۆشینی شێرپەنجەی خوێن چووبوو لە بەفرانباری ١٣۵٨دا گەڕایەوە بۆ تاران و لە ئیوارەی یه‌که‌می مانگی گوڵانی سالی١٣۵٩ (۲۱/۴/ ۱۹۸۰زایینی)دا بە هۆی ئەو نەخۆشییە کۆچی دوایی ئەکات و لە ئیمامزادە “سوڵتان عەلی بن موحەممەدی باقر” بە خاکی ئەسپێرن.
ئەو هەمیشەچاوی لە شێعرەکانی “نیما یوشیج” کردووە. لە شێعرەکانی سۆهرابدا بیرەوەرییە کۆنەکانی هێندستان و چین ئەبیندرێ، چونکا ئەو وەکوو “کریشنا موورتی” بیر ئەکاتەوە کە: “تێگەیشتنی مرۆڤ لە جیهانی دەوروبەری خۆی شتێک نییە کە لە باوک و باپیری بە ئەو گەییبێت بەڵکوو مرۆڤ ئەبێت بۆ خۆی بە جۆرێکی نوێ تەماشای جیهان بکات.” هەر لە بەر ئەم بیرەوەریە وتوویەتی: “چاوەکانمان ئەبێ بشۆین و جۆرێکی‌تر ببینین”.
شێعرەکانی بە چەند زبانی ئینگلیزی و فەرانسەیی و ئیتالیایی و ئیسپانیایی وەڕگێڕدراوە. ئەو بە کەلتووری ڕۆژهەڵات پەیوەندی زۆری بووە.
بڕێک لە شێعرە کۆنەکانی ژاپون و چینی بە زبانی فارسی وەرگێڕاوە.
سۆهراب هەمیشە لە شێعرەکانیدا بیری بە مێهرەبانی و پاکی و چاکی و جوانی و ئاشتی و لە‌خۆبووردوویی کردۆتەوە.
دەنگی ڕووناکی و پاکی پێی ئاو لە شێعرەکانی سۆهرابا بە جوانی ئەبیسترێ.
ئەو بێشک لە ڕادەی شاعیرە گەورەکانی هاوچەرخ لە ئێراندا بووە.
سۆهراب تێئەکۆشێ کە لە هیچ کەس و هیچ شتێکێ تایبەت قسە نەکات. شێعرەکانی ئەو تاێبەت بە مرۆڤ و ژیانی مرۆڤایەتیە، نە شتێکیتر.
دیوانی شێعری ئەم شاعیرە بە ناوبانگە بە ناوی “هەشت کتێب” چاپ کراوەتەوە. کتێبەکانی بەم ناوانەیە : بیدل- سپهری و سبک هندی- هنوز درسفرم- تا انتها- حضور- سهراب مرغ مهاجر- تفسیر حجم سبز- حافظ پدر سهراب سپهری پسر- نیلوفر خاموش- نظری بە شعرهای سهراب سپهری- نگاهی بە سهراب.
لەسەر بەردی قەبرەکەی سۆهراب ئەم شێعرە نووسراوە:
ئەگەر ویستان بێن بۆلای من
بە ئەسپایی و هێواش وەرن
نەوەکو قڵش بەرێ
چینی ناسکی تەنیایی من.
ئەمەش نموونەیێک لە شێعرەکانی کە لەسەر زاری خەڵک بەزۆری ئەوترێ‌:
بە‌لەمێک درووست ئەکەم
ئەیخەمە نێو ئاوێ
دوور ئەکەومەوە لەم شوێنە غەریبە
کە لەوێدا هیچ کەسێ نییە کە لە تەرتی ئەویندا
قارەمانەکان خەبەر کاتەوە
بەلەمێکی بێ تۆڕ…

فرووزان فەزڵی

ماستێری وێژەی فارسی

اخبار مرتبط

نظرات

یادداشت روژان

به یاد کاک رحیم ذبیحی

هژیر الله‌مرادی انگار همین دیروز بود به دفتر روژان آمد، مانند همیشه با چهره‌ای خندان و چند ایده جدید که انجام هرکدام می‌توانست چراغی روشن فراروی نسل آینده باشد، کاک رحیم تنها یک کارگردان و فیلمساز عادی نبود. او غم مردم داشت و پشت هرکدام از آثارش می‌توان انبوهی از رنج و مرارت را دید. خود می‌گوید: غمی انسانی از من یک فیلمساز ساخت. در باره روژان نیز گفت: همان نشریه‌ای است که سالها انتظار بودنش را داشتیم. مرگ حق است اما افسوس که برای رحیم ذبیحی زود بود و طرحهایش ناتمام ماند. از تهیه فیلمی بنام «روزی، روزگاری شهرمان بانه» حرف می‌زد که نگاهی به وقایع تلخ روزهای جنگ و بمباران شهر داشت، وقایعی که بخشی از تاریخ فرهنگ پایداری کردستان را می‌توانست ثبت کند، فراخوان طرح را ما در روژان هم منتشر کردیم اما حیف که دست اجل مهلت نداد و خیلی زود روح بلندش به آسمان پرکشید و همه ما را در غم فقدان خود سوگوار کرد، روحش شاد و یادش گرامی.