رفتن به بالا

هفته‌نامه فرهنگی، اجتماعی، اقتصادی رۆژان

تعداد اخبار امروز : 0 خبر


  • یکشنبه ۶ اسفند ۱۳۹۶
  • الأحد ۹ جماد ثاني ۱۴۳۹
  • 2018 Sunday 25 February

  • هفته‌نامه روژان

    صاحب امتیاز و مدیر مسوول: سلیمان الله‌مرادی

    ..............................................................

    نشانی: سنندج - میدان آزادی - انتهای کوچه سجادی (کوچه رزان) - پلاک ۱۱۵

    کد پستی: ۳۳۹۵۳-۶۶۱۳۷

    ..............................................................

    تلفن: ۳۳۲۳۸۵۴۵-۰۸۷

    ای‌میل: info@rojanpress.com

    کانال تلگرام: rojanpress@


اوقات شرعی

  • یکشنبه ۱ بهمن ۱۳۹۶ - ۱۳:۴۱
  • کد خبر : 3800
  • هفته‌نامه روژان
  • چاپ خبر : به‌سه‌رهاتی سێ سەدە لەمەوپێشی پایتەختی ئەردەڵانەکان(سنه)

تۆێژینەوەیەک که ئەوڕۆکە زۆر گرینگایەتی پێ دەدرێ، سەرنج و ئاوڕدانەوەیه بۆ ڕابردوو، مێژوو و ئاسەواری مێژوویی و یارمەتی وەرگرتن لە که‌لتوور و فەرهەنگه بۆ چارەسەری و ڕزگاری له چه‌رمەسەرییەکانی شارستانییەتی ئەوڕۆ. پرسیار ئه‌مه‌یە سەرنج و ئاوڕدانەوە بۆ مێژوو و ئاسەواری مێژووییه‌کان بە چ شێوەیەک دەتوانێ یــاریـــــدەری ژیـــانــــی ئەوڕۆمان بێ. هۆگری بە سوننەته مێژوویه‌کان، نه تەنیا […]

سلام اسماعیل سرخ

تۆێژینەوەیەک که ئەوڕۆکە زۆر گرینگایەتی پێ دەدرێ، سەرنج و ئاوڕدانەوەیه بۆ ڕابردوو، مێژوو و ئاسەواری مێژوویی و یارمەتی وەرگرتن لە که‌لتوور و فەرهەنگه بۆ چارەسەری و ڕزگاری له چه‌رمەسەرییەکانی شارستانییەتی ئەوڕۆ. پرسیار ئه‌مه‌یە سەرنج و ئاوڕدانەوە بۆ مێژوو و ئاسەواری مێژووییه‌کان بە چ شێوەیەک دەتوانێ یــاریـــــدەری ژیـــانــــی ئەوڕۆمان بێ. هۆگری بە سوننەته مێژوویه‌کان، نه تەنیا ڕێگای داهاتوو ڕوون ناکەنەوە، بەڵکوو تا ڕادەیەک لە هەلومەرجی مێژووی خۆمان بێ خەبەرمان دەکەن و ڕابردوو و داهاتوو بە فیڕۆ دەدا. ئەگەر سەرنج و گرینگیدان بە مێژوو و ئاسەوارە فەرهەنگی و که‌لتوورییەکان بە شێوەیه‌ک بێ کە نەبێتە پردی نێوان ڕابڕدوو و داهاتوو، ئەو کاتەیە ڕابردوو و داهاتو ون دەبن و لە بیر دەچنەوە و کار له سه‌ر مێژوو، بۆ هێندێک کەس ده‌بێته شوغل و ئیشێکی بێ ڕووح و مردوو.
تەنیا شانازی کردن بە ڕابردوو و ئاسەواری مێژوویی و فەرهەنگی یاریدەمان نادا بۆ بونیادی تەمەدوون و شارستانیەتی نوێ؛ بەڵکوو داهۆڵ و تاپۆیەکی لێڵاوی مێژووە کە تێکەڵاو بە ئەفسانە و ئوستوورە بووە و له عەینی حاڵ دەبێتە هۆی لە خۆبایی بوون و بێ خەبەری. تەنیا شانازی بە ڕابردوو کە تێکەڵاوە بە ئەفسانە و ئوستوورە، نابێتە چارەسەری ژیان! بەڵکوو دەبێتە هۆی دواکەوتوویی زەین و ئەندێشە، لەشقورسی و ترسەنۆکی و دوورەپەرێزی لە دەستئەندازی واقیعەکانی دونیای ئەوڕۆکە.
لە دونیایەک کە ژیانی ئینسانەکان وەک قالۆر، هڵۆڵ و بێ نێوەرۆک دەبێ، گەڕان بە شوێن ڕێگە و پێگەی تازە کە بتوانێ مانا بە ژیان ببخشێ، میراتی فەرهەنگی کوردستان کە مانا و مەفهوومی تایبەتی خۆی هەیە دەبێ بکەوێتە بەر سەرنج و تۆژینەوە و بێ دەمارگرژی ڕابردوومان بۆ باس بکا؛ بۆ وەی نیشانە و شۆناسێک بێ بۆ داهاتوو. باش دەزانین هەر نەتەوه‌یەک، شێوە و پیسکۆلۆژییه‌کی تایبەت بە خۆی هەیە کە لە هەموو ئوستوورەکان، ئافەریدگارانێک وەک خودا لە نێو دڵ و دەروون و مێشکی ئەو نەتەوەیە وەک دەسەڵات، پێوەندی بە وعجیزەوە هەیە، دەزانین کە ئوستوورەکان ڕیشەیان لە وەهم و ئەفسانەدا هەیە، زۆرێک لە ئوستوورەکان مردوون، بەڵام ئوستوورە و ئەفسانەیەک هەیە کە پێوەندی بە نەتەوە یا کوو نژادێکی تایبەت نییە، بەڵکوو هی هەموو ئینسانەکانە بە هەر ڕەنگ و نژادێکەوە؛ یانی هی تەواوی ئینسانەکانە، ئەو ئوستوورەیە بەپێچەوانەی میتولۆژی کۆن و فەوتاو لە سەر ئەفسانە و حەقایەت ڕاوەستاو نییە، بەڵکوو ڕیشەی لە ڕاستییەکاندایە. هەر لەبەر ئەوەیه ئوستوورە کۆن نابێ. زانایی و هونەر دوو خوداوەندگاری گەورەن کە زاڵە بە سەر نێوەرۆک و زاتی بەشەردا. زانینی ئاسەوار و که‌لتوور و شوێنی چاک و خراپی لە سەر کۆمەڵگا ڕۆحێکی گەورە و ئینسانی دەوێ کە ئەویش وه‌لانانی تەعەسووبی ئایینی و نەتەوەیییه تا ڕاستییەکان لە وەی زیاتر پێشێل نەبن و ئیمە لەوە زیاتر تاوانی ڕابردووەکانی خۆمان نەدەینەوە.
بیرەوەرییەکی تاڵی منداڵی، زۆرم دەهەژێنێ و ئاڵۆزم دەکا، هەر چەند وەک بیرەوەرییەک باسی ناکەم، بەڵکوو واقعییەتێکی حاشاهەڵنەگرە، بەشێک لە مێژووی وڵاتەکەم بووە. زۆر منداڵ بووم، ماڵمان لە ئاوایی عەزیزکەندی شاری بۆکان بوو. پیاوێکی خوێنتاڵی بەساڵاچوو، خەڵکی ئاوایی خوراسانە هاتوچۆی عەزیزکەندی دەکرد، مەنشوور بە «جووکوژ»، کە دێتم بەو ناوە تاسام. لە بابم پرسی بۆ پێی دەلێن جووکوژ!؟ دوو جوولەکەی وردەواڵەفرۆش بوون و ئازاریان بۆ کەس نەبوو؛ بگرە چاکەیان زۆر لەگەڵ خەڵک بوو. بۆ موعامەلە هاتوچۆی ئەم مەڵبەندەیان دەکرد، ئەو کابرایە تەماحی لە پووڵ و ماڵیانی کرد، لەو دێمەکاره‌ی پشت ئاوایی بە ناحەق کوشتنی! کەس لە خوێنی ئەوانەی نەپرسی!… جووکوژ وەک ئەوەی مێشوولەیەکی لێ میوان نەبێ، دەیکوت خەزام کردووە! خەڵک بە ناوی دینپەروەری چاوپۆشییان لەو تاوانە گەورە کرد. یاسایەکیش لە گۆڕێدا نەبوو تا ئەم پیاوکوژە بە سزای خۆی بگەیەنێ، ئەلحانەکەش قیتوقۆز دێ و دەچێ، ناوی جووکوژی ئاوا بە سەردا مایەوە.
ئەوە کۆنەبرینێکە و نامەوێ خوێ بە برینەوە کەم، بەڵام لە بیرەوەری مندا قەت ساڕێژ نەبۆوە. ئه‌وه‌ش بمانەوێ، نەمانەوێ بەشێکه لە مێژووی وڵاتەکەمان، هەر چەند لێی بدوێم و بینووسم، پێ لە جەرگی خۆم دەنێم! بەڵام حەقیقەت و ڕاستی خاوێنە، ئەگەر دەمانەوێ خاوێن بمێنینەوە.
شەپۆلی بێبڕانەوەی ڕۆژ و شەو دێ و ڕادەبڕێ، حەوتوو، مانگ و ساڵ بە سەر دەچێ، تاریکی و ڕووناکی ژیان بەردەوام و لە جیێەکی دیکە لەنگەر دەگرێ، وەک لەنگەری کاتژمێر هێدی و قورس، بەڵام بە چرکە.
دەمێکە بە هۆی کاروکاسبی لەگەڵ داربەڕووه‌کانی دارستانەکانی خوارووی کوردستان، هەناسەمان لێک دەگەڕێتەوە، چاوە زیتەکانی سمۆرەکان کە بە دارە گوێزەکان هەڵدەگەڕێن دوندی بەرزی چلچەمە و کوره‌‌میانە دەمخاتە وتووێژ لەگەڵ خاک و ئاو. شاری سنە، شارستانییەتێکی گەشاوەی تایبەت بە خۆی هەیە کە ئەوڕۆکە ناوەندی پارێزگای کوردستانە و سێ سەدە لەوە پێش پایتەختی ئەردەڵانەکان بووه!
لە هەمان کات مێژوو، حەقایەتی بەشێک لە که‌لیمی و ئەرمەنییەکان بوون کە لەو شارە نیشتەجێ بوون و خاک و ئاویان بووە، هەر وا حەقایەت و داستان و گەنجێکی سەربەمۆرە. لە سەنه‌دێکی کۆنی کونسولی ڕووسیە لە سەنەدا حەشیمەتی شاری سنە 160 ساڵ لەوەبەر ئاوا بەراورد دەکا: تەواوی حەشیمەتی سنە 10240 کەس بووە کە 600 کەسیان یەهوودی، 300 کەسیان ئەرمەنی بوون. 2120 ماڵی تێدابووە کە 100 ماڵیان هی که‌لیمییەکان بووە و 60 ماڵی ئاسۆڕییەکان.
عمارەتێکی زۆر کۆن و مێژوویی لەو شارە هه‌یه هەڵکەوتوو لە خوار گەڕەکی ئاغەزەمان، ئەوڕۆکە بە بێنازی ماوەتەوە. دووبارە حەقایەتی پاییز و زستانی لە بن نەهاتوو کە قەت بەهاری بە سەردا نەهاتەوە. داستانی کۆچی کەلیمیه‌کان و ئاسۆرییەکان لەو شارە داستانی سەفەری بێ گەڕانەوە، دڵیان هەڵکەندراو وەکوو کۆچی پڕەسڵێرکە بۆ هەندەران و…
لە جێژنی سەری ساڵی تازەی میلادی ۲۰۱۲، (کریسمەس) بۆ تۆژینەوە و دیتنی ئەو کلیسه‌یە بە ئاغەزەماندا تێدەپەڕم. ئاغەزەمان یەکێک له گەڕەکە کۆنەکانی شاری سنەیە، دانیشتووانی زۆرتر کەلیمی و ئەرمەنی بوون. بۆ بیرەوەری بەشێک لە بنەماڵە ناوەبەدەرەوەکانی ئەرمەنی و کەلیمی کە لە پێشکەوتنی شارستانیەتی ئەم شارە ده‌وری بەرچاویان بووە و بۆ پەرەپێدانی عیلم و زانایی تێکۆشان، دێنمەوە.
بەشێک لە بنەماڵە کەلیمییەکانی شاری سنە:
۱ـ بنەماڵەێ زەڕینییەکان: زۆربەیان کاسب و لە بازاڕدا بوون.
۲ـ بنەماڵەی به‌راتییان: لە بازاڕی ئاسەفدا عومدەفرۆشی کەلوپەلی ماڵ بوون و بە ئینسافەوە موعامەلەیان لەگەڵ خەڵک کردووە.
۳ـ بنەماڵەی مشکینفامەکان: دوکتۆری ناوبەدەرەوە بوون و لە بازاڕیش دوکانیان بووه.
۴ـ بنەماڵەی سێونییه‌کان: ئەو بنەماڵەیە، پزشکی ژن و پیاویان تێدابوو و لە بازاریش دوکانیان هه‌بوو.
۵ـ بنەماڵەی سادەقنوورییەکان: بازاڕی بوون و فرۆشیاری ڕادیۆ و کەرەسەی سەوتی لە شەقامی شاپوور.
۶ـ بنەماڵەی ویجدانییەکان: ئەوانە دارووساز بوون و ده‌واخانەیان لە خیابانی شاپوور هەبوو.
۷ـ بنەماڵەی مه‌سیح: فرۆشیاری داوودەرمانی گیایی بوون و لە بازاڕی ئاسەف خواردەمەنیشیان دەفرۆشت.
۸ـ بنەماڵەی دوکتۆر تەبیبزادە: ماوەیەکی زۆر ڕەئیسی نەخۆشخانەی سنە بوو.
۹ـ بنەماڵەی دوکتۆر ئەجلال: پزیشکی قانوونی شاری سنە بوو.
۱۰ـ بنەماڵەی دوکتۆر ئەمینی: بنەماڵەیەکی گەورە بوون کە ددانساز (ددانپزشک) و دوکتۆری تایبەت بوون، یەکێکیان دوکتۆری ئەرتەش بوو کە لە شەڕێکدا کوژرا.
۱۱ـ بنەماڵەی ئاقاجانییه‌کان: سێ برا بوون و تاجر و عومدەفرۆشی ویشکەباری میوە بوون.
۱۲ـ بنەماڵەی مسرییەکان: ئەم بنەماڵەیە مڵک وماڵیان زۆر هەبوو. زۆرتر لەگەڵ ناوچه‌ی دیواندەرە سه‌ودا و موعامەلەیان بوو.
۱۳ـ بنەماڵەی کالانییه‌کان: ئەم بنەماڵەیە قوماشفرۆش بوون.
۱۴ـ بنەماڵەی سەڕافییه‌کان: ئەم بنەماڵەیە لە بازاڕدا دوکانیان هەبوو و دوکتۆر سەڕافی، گەورەی ئەم بنەماڵەیە بوو و ماوەیەکیش پزیشکی قانوونی شاری سنە بوو.
۱۵ـ بنەماڵەی نوورئومید: زۆرتر فرۆشیار و لە بازاڕدا بوون و کەرەسەی ماڵێیان دەفرۆشتن.
۱۶ـ بنەماڵەی غەبیری: ئەوانە وردەواڵەفرۆش بوون و بەرموور و شتی ئەنتیکەیان دەکڕی و دەفرۆشت. هاتوچۆی ئاوایییەکانی دەوری سنەیان دەکرد.
۱۷ـ بنەماڵەی پنحاس حەنۆکە: تەواویان لە بازاڕدا بوون، تەنیا کەسێکیان نەبی لە ئەرتەشدا خزمەتی دەکرد.
زۆر بنەماڵەی دیکە لە گوزەری سیروس دەژیان. پێشنۆژیان “خەلیفەیایا” بوو.

بەشێک لە بنەماڵە ئەرمەنییەکانی گەڕەکی ئاغەزەمان
۱ـ بنەماڵەی پانووسییه‌کان: کارمەندی ئیدارە دەوڵەتییه‌کان بوون و کاسب و بازاڕیشیان تێدا بوو.
۲ـ بنەماڵەی هورموزییه‌کان: ئەم بنەماڵەیە فەرهەنگی بوون و مامۆستای مەدرەسە و ده‌بیرستانەکانی شاری سنە بوون.
۳ـ بنەماڵەی هورموزییان: ددانساز و مامۆستای مەدرەسەکانی شاری سنە بوون.
۴ـ بنەماڵەی ئادارییه‌کان: فەرهەنگی و دەبیری زمانی ئینگلیسی بوون و لە مەدرەسەکان دەرسیان دەگوته‌وە.
۵ـ بنەماڵەی سەلیبییه‌کان: پزشکیاری نەخۆشخانە و کارمەندی ئیدارات و دوکاندار بوون.
۶ـ بنەماڵەی یەسوعییەکان: گەورەی ئەم بنەماڵەیە کارمەندی پێشکاری ئیدارەی دارایی بوو، لە فەننی عەکاسیدا شاره‌زا و مامۆستا بوو و لە شوێنی بانکی میللی مەرکەزی ئێستا بە ناوی عەکاسی کەلدانی و لە شوێنی خیابانی شاپوور بە ناوی عەکاسی ساکۆ وێنەگری هەبوو.
۷ـ بنەماڵەی گەرگیزییەکان: ئەوانە چوار برا بوون بە ناوی مسیوپۆلوسی گەرگیزی کە مامۆستای وێنەگرتنی جەنابی ئوستاد هووشنگی ڕادپوور بووە و ماوەی ۱۴ ساڵ بە لایەوە کاری کردووە. برایەکیان کارمەندی قەند و شکر بوو.
۸ـ بنەماڵەی پترۆسییان: زۆرتر لە بازاڕدا بوون.
۹ـ بنەماڵەی ئادارییەکان: مامۆستا و دەبیری ئینگلیسی بوون.
۱۰ـ بنەماڵەی یوحەننا: تا ساڵی ۱۳۳۸ی هەتاوی لە ئاوایی نگڵ خاوەن مڵک وماشی نگڵ بوون.
۱۱ـ بنەماڵەی دوکتۆر خوزێن: ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه هه‌ر له زۆر کۆنه‌وه زانا و عیلم‌پەروەر بوون و دوکتۆر خوزێن سەد ساڵ لەوە‌وبەر زانا و پزشک بووە. سەنجەرخان لە شەڕ لەگەڵ سپای ڕووسی تەزاری زامار ده‌بێ؛ دەنێڕێتە شوێن دوکتۆر خوزێن، ئه‌و جەڕڕاحی دەکا و چاک دەبێتەوە.
کلیسای ئاغەزەمان دوای ئەم هەمووە به‌سه‌رهاته و مانه‌وه لە بەر با و باران و تۆفان، وەک عیمارەتێکی دڵڕفین وەک بووکی ڕازاوە وایە.
دوایین کەشیشی که‌لیسای ئاغەزەمان، یوحننا بووە؛ لە نێو که‌لیساکه‌دا نێژراوە.
ڕۆژی سێشەممە ۶ی بەفرانباری ۹۰ (۲۶ دیسامبر ۲۰۱۲ زایینی) دەچمە که‌لیسای ئاغەزەمان کە لە سنەی قەدیمدا ئەو گەڕەکه “شاەبەندرخانە” بووە و که‌رەسەی لەشکر و دەوڵەت و جبه‌خانە لێرەدا سەنگ و سووژن کراوە. سنە چوار دەروازەی هەبووە، تەپۆڵە، فەیزاوا، شوێنی مه‌یدانی ئیقباڵ، گەڕەکی ئاغەزەمان.
دیتنی که‌لیسای چۆڵوهۆڵ بە جۆڕێک له سەر هەست و ویژدانم قورسایی دەکا. دەمباتەوە بۆ ئەو ڕۆژانەی کە ئاسۆرییەکانی ئەم شارە بە بەرگی ئاڵوواڵاوە لەو کلیسایە کۆ دەبوونەوە و جێژنی کریسمەسیان دەگرت و دوکتۆر خوزێنی ئەرمەنی جێژنانەی بە منداڵان دەدا.
عیمارەتی کلیسای ئاغەزەمان یەکێک لە شوێنەوارە هەرە‌کۆنەکانی شاری سنەیە کە دەگەڕێتەوە بۆ دەورانی سەفەوییە و نیشاندەدا پێگەوجێگەی ئاسۆری و ئەرمەنییەکان لە کوردستاندا زۆر لەوە کۆنترە که دوای قەڵاچۆ کردنیان بە دەست تورکانی عوسمانی پەنایان هێنابێتە ئەم وڵاتە. لە کۆڵانێکی تەنگەبەر به‌رهو باکوور، دەروازەیەکی گەورە لە دارەگێوژ بە سەردەرانه‌یه‌کی گەورە و ئاجۆرکاری جوان و دوو (غوڵام گەردەش) لە چەپ و ڕاستی دەرگای عیمارەتێکی کۆن بە ڕووماندا دەکاتەوە. داڵانێک کە ڕێگای بۆ بەرهەیوانی کلیسا هەیە و لەوێشەوە بە 12 پلیکانی بەردین دەچێتە حەوشە و حەسارێکی گەورە بە پانایی 1000 گەزی چوارگۆشە: کە لە‌وێدا قەبری 17 کەسایەتی ئەرمەنی لە حەوشەی کلیسا نێژراوە. بەردەکێلەکانیان هەر بە ڕێنووسی، ئەرمەنی هەڵکەندراوە. لە نێوەڕاست حەوشەی کلیسا حەوزێکی بەردین بە فوارەوە تێدایه و ئاوی پێویستی ئەم کلیسایە بە گۆڕیچە واتە کارێز لە سەرووی شارەوە بۆ نێو کلیسا هاتووە.
کلیسای ئاغەزەمان بە درێژایی ۸۰ گەز و پانای ۳۰ گەز، دیوارەکانی بە ئاجوری چوارگۆشە و جوان بە پانای گەزێک، میچەکەشی بە تاق و خەرپشتە هاتۆتەوە سەر ۸ پایە و ستوونی بەرد بە بەرزایی ۶ گەز کە قورسایی تاقەکان کەوتوونەتە سەر ئەم پایە بەردینە. کلیسا، موستەتیل بە درێژای ڕۆژاوا و ڕۆژهەڵاتی هەڵکەوتووە، واته قیبلە و جێگای کەشیش لە لای ڕۆژهەڵاتی کلیسایە کە بە خاچ و نمادی مه‌سیحییەکان ڕازاوەتەوە.
نێو کلیساکه قەبری دوو کەسایەتی گەورەی ئەرمەنی لێیە کە بە بەردەکێلێکی جوان و بە زمانی ئەرمەنی ڕازاوەتەوە. بینا بە بیروڕای کاک هووشەنگی ڕادپوور، یەکێک لە وێنەگرەکانی هەرە‌کۆنی شاری سنە کە لە ژێر چاوەدێری “میسیوپولوس”ی ئەرمەنی بۆ ماوەی 14 ساڵ فێری عەکاسی بووە و سەربوردە و مێژووی نزیک بە 80 ساڵی ئەم شاڕەی لە سینگدایە و وێنەی نزیک بە 100 ساڵ لەوە پێشی سنە کە بە دەستی مامۆستا ئەرمەنییەکی (میسیوپولوس) و خۆی گیراوە، ئاڵبۆمەکانی گەنجی سەر بە مۆرن. ئه‌و پێیوایە یەکێک لەو زیارەتانە دەبێ قەبری یوحەننا، کەشیشی ئەو کلیسایە بێ کە لەو کلیسادا نێژراوە؛ بەڵام داخی گرانم هەر دوو بەردەکێلەکان کە لە تەختی عەرزی گیراون، شکاندوویانن.
بە دیتنی ئەم کێلە شکاوانە حەسڕەت دڵم داده‌گرێ و بیر له کێلەشکاوەکەی “سوارە ئیلخانیزادە” دەکەومەوە کە دوای ئینقیلاب بە دەستی “سوورەکان” کە پیێان وا بوو کوڕی فئوداڵ نابێ ببێتە شاعیر و زانا و نەتەوەدۆست، مەزاری ئەو کەڵەهونەرمەندە لە گونبەزی ئاوایی حه‌مامیانی بۆکان کێلی ئه‌و و بنەماڵەکه‌یان شکاند.
لە بەر نووری خۆرا، کەمێ کوێرەکانی شەوارەن
زنەی دەم بە هاواری هاری درۆزن هەزاران
هەر لەو سەروبەندەدایە بەداخەوە ئەم کلیسایە دەبێتە ستادی یەکێک لە دەستە سیاسییەکانی ئەودەم. زیانی زۆر گەورە لەو کلیسایە دەکەوێ. کۆتەڵەی حەزرەتی مەریەم لەو سەردەمانەدا تێدادەچێ.
ڕابردوو پیشانی داوە، وڵاتی ئیمە وڵاتێکی پێکەوە حه‌وانه‌وه نەبووە، بڵێی لە داهاتوودا پێکەوە بحه‌وێینەوە؟ دیارە، هومێد کارکردی هیوابەخشانەی هەیە، لەو ڕۆژگاره ناخۆشانەی ئەوڕۆدا، ڕۆحی خۆڕاگری و بە خۆدا هاتنەوەمان وەبەر نه‌یە؟ هەر چەندە کەس بە خەیاڵ نەبووە بە ماڵ، بەڵام دەستم لە هومێد بەرنەداوە.
لە دەلاقەی په‌نجه‌رەکانی کلیسادا ڕۆم لە ڕۆژەکە بەرەو ئاوا بوونە. دووبارە حەقایەتی کۆچی ئەرمەنی و که‌لیمییەکانی ئەم شارەیە کە سەفەری بێ گه‌ڕانەوە، وەبیر دێنمەوە. کلیسای چۆلوهۆل، بەڵام وه‌فادار بە هەموو بیرەوه‌رییەکانی خۆی. هێدی و هێور هەروا لە سەر پێ ڕاوەستاوە. لەگەڵ دایە مریەم و هاوسەری پیری کە خزمەتی ئەم کلیسایە دەکەن، وێنەیەکی یادگاری دەگرم. دەڵێم دایە مریەم کێ ئاوڕتان لێ دەداتەوە؟ لە جوابدا دەڵی؛ ویژدانم ئاسوودەیە. ئێرەش ماڵی خودایە، خزمەتی ئەم کلیسایە دەکەم؛ تەنیا خێرخوازانی ئەرمەنی لە شاره‌کانی تاران و ورمێ دێن و ئاوڕێک لەو کلیسایە دەدەنه‌وه و ئێمەش بە سەر دەکەنەوە، دەنا کەسی دیکە دستمان ناگرێ. دەڵێم ئەی ئیدارەی میراسی فەرهەنگی؟!
ڕۆژ، بەرەو ئاوابوونە، لەگەڵ عیمارەتی کلیسای ئاغەزەمان خوداحافیزی دەکەم و زۆر بریا و خۆزیا لە دڵمدا جێ دەگرێ. بە کۆڵانە تەنگەبەڕه‌کەی ئاغەزەماندا وەک سێبەرێک ده‌خوشم، چاو لە ماڵی چولوهۆلی دوکتۆر خوزێن دەگێڕم، بڵێی بیبینمەوە؟ غەزەلێکی ماموستا ئاسۆ دڵم هێور دەکاتەوە.
هەرچی یارت بوو وەفایان بوو بە نەخشی سەر شەپۆل
هەرچی شێعرت بوو لە کووچەی دەفتەرا شارانەوە
نا مەترسێ هاتوو ڕۆژێکیش کە دەرکەوت ڕازەکەت
دەبیە شێعر و دەچیه نێو چیرۆکی دڵدارانەوە

سپاس و پێزانین بۆ مامۆستا هووشەنگی ڕادپوور وێنەگری هەڵکەوتەی شاری سنە کە ماوەی ۱۴ ساڵ لەگەڵ گەورە مامۆستای عەکاسی ئەرمەنی (میوپولوسی گه‌رگیزی)کاری کردووە و “فەهیمە قەدەمخێریان”ی هاوسەری کە بە ناردنی چوار وێنه‌ی مێژوویی سنە و خۆی و مامۆستاکەی و ئاماری بەشێک لە بنەماڵە ناودارەکانی کەلیمی و ئەرمەنی شاری سنە ئەم نووسراوەیه‌یان ڕازاندەوە. ڕەنج و هونەری ئەم بنەماڵەیە وڵامێکە بو ئینسانیتر کردنی ژیان.
ئەم نوسراوەیە پێشکەشە بە ڕۆحی دایە ئامین که‌لیمی کە لە ئاوایی عەزیزکەند، خیزانی کوێخا حەسەنی باغەوان بوو؛ شیری داومەتێ، دارەدارەی پێ کردووم، دایمه‌ودەرهەم گیرفانەکانمی پڕ کردووە لە گوێز و مێوژ. تێرم که دەخوارد، بە بەدفەڕی منداڵانە دەمکوت خاتووئامین میاو میاوم بۆ بکە (یانی بە عیبری قسە و گۆرانیم بۆ بڵێ)؛ قەت دڵی نەدەشکاندم.

  نوسه‌ر سه‌لام ئیسمایل سورخ

اخبار مرتبط

نظرات

یادداشت روژان

اینک وقت جبران است

هفته‌ی گذشته در جریان برگزاری جشنواره رسانه‌ای ابوذر، فرصتی دست داد تا پای صحبت‌های استاندار کردستان بنشینم؛ هرچند صحبت‌ها کوتاه و حول محور رسانه بود و مجال پرداختن به موضوعات دیگر اندک؛ اما در همین فرصت کوتاه آنچه استاندارد و دیگر سخنرانان بر آن تاکید داشتند ضرورت سرمایه‌گذاری برای توسعه استان بود و اگر صحبتی هم از رسانه به میان آمد از بابت ایجابیِ استفاده از آن برای کمک به حل مشکلات استان مانند: بیکاری، ناهنجاری‌های اجتماعی و در نهایت شتاب بخشیدن به روند توسعه برای جبران عقب‌ماندگی‌های کردستان بود. واقعیت امر این است کردستان در مقایسه با سایر استان‌ها آمار بیکاری بیشتری دارد و با روند فعلی کار در دستگاه‌های دولتی امیدی به رفع آن نیست و تنها حرکتی جهادی می‌تواند این خلاء را پر کند و کردستان را به جایگاه واقعی خود برساند. افزایش روز افزون بیکاری، اعتیاد و طلاق به عنوان چالش عمده در مسیر توسعه استان خودنمایی می‌کنند و آنچه در سال‌های اخیر شاهد آن بوده‌ایم صرفا ارایه‌ی آمارهای ساختگی و برگزاری جلسات تشریفاتی با موضوعاتی تکراری از سوی متولیان امر بوده و اگر هم تصمیماتی گرفته شده فاقد اراده برای پیگیری بوده است. اگر واقعا خواهان تحول در جامعه و کاهش آسیب‌های اجتماعی هستیم؛ راهی جز افزایش ظرفیت‌های اجرایی، البته در کنار آن قاطعیت در پیگیری و به انجام رساندن آن و مهمتر از همه احترام به ارباب رجوع و مشارکت دادن توده‌های مردم در تصمیم گیری‌ها نداریم. امید به توسعه در شرایط فعلی از آنجا ناشی می‌شود که استاندار به صراحت اعلام کرد که فارغ از گرایشات سیاسی، به دنبال حل نابسامانی‌های اقتصادی است؛ نابسامانی‌هایی که می‌توان آنرا ریشه عقب‌ماندگی‌های استان دانست. شاید موضوع گرانی و تورم در همه جای ایران یکسان باشد اما برای ساکنان کردستان که بیکاری بیشتری دارد و درآمد سرانه پایین تری؛ قطعاً این گرانی‌ها کمرشکن‌تر است. حال باید دید مدیر ارشد استان هارمونی موزون در عوامل تاثیرگذار در توسعه را چگونه ایجاد می‌کنند؟ بدون شک اصلاح ساختار اداری و ایجاد حس مسئولیت بین نمایندگان و نخبگان در درجه نخست قرار دارد، تا زمانی که خود مردم احساس مسئولیت نکنند و کارشناسان دستگاه‌های اجرایی پا پیش نگذارند هرگونه اقدام، ولو از سوی بالاترین مقام اجرایی هم که باشد صرفا در حد شعار باقی خواهد ماند... نگاهی به سخنرانی‌ها و موضع‌گیری‌های استاندار کردستان در دو ماه گذشته نشان می‌دهد که ایشان به خوبی بر مشکلات کردستان و شرایط محیطی و استعدادهای آن اشراف دارند و دردها را هم خوب تشخیص داده‌اند. حال باید دید آیا توان لازم برای به زانو درآوردن غول بروکراسی را دارند؟ آیا در جذب سرمایه‌گذار و توسعه اقتصادی استان موفق خواهند شد؟ بدون شک پاسخ به این سوالات در شکل‌گیری یک اراده جمعی نهفته است. امید که نخبگان و اهل علم و فرهنگ به ویژه مدیرانی که دغدغه خدمت دارند از این فرصت (وجود یک استاندار بومی) برای جبران عقب‌ماندگی‌های کردستان نهایت استفاده را ببرند. هژیر الله‌ مرادی