رفتن به بالا

هفته‌نامه فرهنگی، اجتماعی، اقتصادی رۆژان

تعداد اخبار امروز : 0 خبر


  • شنبه ۱ اردیبهشت ۱۳۹۷
  • السبت ۵ شعبان ۱۴۳۹
  • 2018 Saturday 21 April

  • هفته‌نامه روژان

    صاحب امتیاز و مدیر مسوول: سلیمان الله‌مرادی

    ..............................................................

    نشانی: سنندج - میدان آزادی - انتهای کوچه سجادی (کوچه رزان) - پلاک ۱۱۵

    کد پستی: ۳۳۹۵۳-۶۶۱۳۷

    ..............................................................

    تلفن: ۳۳۲۳۸۵۴۵-۰۸۷

    ای‌میل: info@rojanpress.com

    کانال تلگرام: rojanpress@


اوقات شرعی

  • دوشنبه ۲۰ فروردین ۱۳۹۷ - ۱۸:۴۰
  • کد خبر : 3916
  • هفته‌نامه روژان
  • چاپ خبر : هیچ کات لە شاعێر بوونم پەشیمان نیم

محەممەد سەعیدی نەجاڕی بە نازناوی “ئاسۆ”، ساڵی ۱۳۳۵ی هەتاوی لە ئاوایی “سارۆقامیش” سەر بە “چۆمی جەغەتوو” لە بەشی “فەیزووڵڵابەگی” لە دایک بووه، دەورانی سەرەتایی قوتابخانەی هەر لەوێ تەواو کرد و بۆ درێژەدانی خوێندن ڕووی لە شاری سەقز و دواتر بۆ خولی دواناوەندی چوو بۆ شاری بۆکان و لە قوتابخانەی “کوروشی کەبیر” درێژەی بە خوێندن‌دا و […]

محەممەد سەعیدی نەجاڕی بە نازناوی “ئاسۆ”، ساڵی ۱۳۳۵ی هەتاوی لە ئاوایی “سارۆقامیش” سەر بە “چۆمی جەغەتوو” لە بەشی “فەیزووڵڵابەگی” لە دایک بووه، دەورانی سەرەتایی قوتابخانەی هەر لەوێ تەواو کرد و بۆ درێژەدانی خوێندن ڕووی لە شاری سەقز و دواتر بۆ خولی دواناوەندی چوو بۆ شاری بۆکان و لە قوتابخانەی “کوروشی کەبیر” درێژەی بە خوێندن‌دا و لە ساڵی ۱۳۴۸ی هەتاوییەوە تا ئێستا وەک مامۆستایەکی قوتابخانە و زانکۆ لە بۆکان نیشتەجێیه و لە سەردەمی مامۆستای قوتابخانەشدا لە ڕەوتی خوێندن نەوەستاوه و توانیویه پلەی کارناسی باڵا (ماستێر) لە لقی ئەدەبیاتی فارسیدا لە ساڵی ۱۳۸۰ لە زانکۆی تەورێز وەربگرێ. لێره‌دا وتووێژی ماڵپه‌ڕی «هاژه» لەگەڵ مامۆستا ئاسۆ پێشکه‌ش به خوێنه‌رانی هێژا ئه‌کرێ:

* چۆن دەستان به شێعر کرد، ئایا ئەو هەستە لە پێشدا لە ئێوەدا بوو یا کەسانێکتان لە دەورە بوو کە ئەو هونەرە لە ناخی ئێوەدا بار بێنن؟
-هەموو هونەرێک دەبێ لە پێشدا “بالقوە” بێ تا بە “بالفعل” بگات، یانی “بالفعل” ئیمکانات و دەوروبەر دەزانێ.
ئەو هەستە دەبێ لە ناخت دابێ تا پەروەردە بکرێ و باڵا بگرێ، بەڵام “بالقوە”ی من لە دووەمی سەرەتاییەوە کە خولیای شێعر بووم و دەمتوانی شێعر بڵێم، لەو جێگەیەش‌ڕا کە لە دەرسی “فارسی”دا بە پێچەوانەی هاوڕێیەکانم هەر کات دەگەیشتمە شێعر زۆر خۆشحاڵتر دەبووم تا ئەوەی کە بێم وەک ئەوان “نەسر” بخوێنمەوە.
لەبەر کردنی شێعر بۆ من زۆر ئاسان بوو بەڵام بۆ هاوپۆلەکانم زۆر سەخت بوو، ئەما “بالفعل”کەی لەو شوێنە ڕا کە بابم مەلا بوو و کوردی زانێکی باش بوو، جۆرێک کە کتێبخانەکەی پڕ بوون لە کتێب و دیوانە شێعرەکانی “خورشید و خاوەری قەدیم”، “مەنیجە و بێژەن”، دیوانی نالی، قانع، مەولەوی و ئەوانی‌تر، لە لایەکی‌تریشەوە گوندی “سارۆقامیش” شوێنێکی سیاحی لە تەنیشت چۆمی “جەغەتوو” بوو کە دڵی هەموو کەسێکی دەڕفاند. ئاغای دێیەکەمان مامۆستا “حەسەن سەلاح سۆران” بوو کە ئەویش شاعیرێکی گەورە بوو کە یه‌که‌مین کتێبی لە ساڵی ۱۳۴۴ی هەتاویدا چاپ کرا و هەر ئەو دەم لەزەتی کتێب چاپ کردنم دی و ئاواتی ئەوەم بوو ڕۆژێک وەک مامۆستا “سەلاح سۆران” ببمە شاعیر، چون ئەو لە ڕاهێنانی کوردی نووسینی من ڕۆڵی سەرەکی هەبوو جۆرێک کە لە پۆلی سێیه‌م و چوارەمی سەرەتاییدا دەمتوانی کوردی بنووسم.
* بۆ یەکەم جار لە کوێ شێعرتان خوێندەوە چ شێعرێک بوو؟
– لە ساڵی ۱۳۵۱ی هەتاوی کە تەمەنم ۱۶ ساڵ بوو و قوتابێکی دواناوەندی بووم. قەسیدەیه‌کی فارسی خۆم بە نێوی “شب شعر” خوێندەوە و ئامادەبووان زۆریان پێ‌خۆش بوو و پێشوازێکی گەرمی لێکرا، بەڕاستی هەر ئەو دەم چێژم لە شێعر و شاعیری وەرگرت.
* بەرهەمەکانتان چەند دانەن و چ بەشێک لە خۆ دەگرن؟
– لە شێعرەکانم لە پێشدا کتێبی تەوژمی خەیاڵ “شێعری تا ساڵی ۱۳۷۰”ی هەتاوی، گەزیزە “شێعری ۱۳۷۳-۱۳۷۰”ی هەتاوی، پەیکی شادی “شێعری۱۳۸۶_۱۳۷۳”ی هەتاوی، نەورۆز “۱۳۹۲_۱۳۸۶”ی هەتاوی، جومعەکان “۱۳۹۴_۱۳۹۲”ی هەتاوی کە چاپ و بڵاوکراونەوە.
دواتر ڕۆمانێکم بە نێوی “ڕێبوار” کە لە ڕاستی بە عیشق و زەوقێکی تایبەتەوە نووسیومە کە لە ساڵی ۱۳۷۳وە ئامادەی چاپە وەلی ئەو ساڵ هەلومەرجەکە ڕەخسا کە بە چاپی بگەیەنم.
هەروەها تاقمێک لە نەزم و نەسرەکانی مامۆستا هێمنی بۆخۆم گوڵبژێرم کردوون و بۆ سەر زمانی فارسی وەرمگێڕاونەوە و لە کتێبێک بە نێوی “از کجا تا بە کجا” لە یەکێتی نووسەرانی کورد (لە هه‌رێمی کوردستان) چاپ و بڵاوکراوەتەوە کە پێشوازیکی بێوێنەی لێکرا هەر بۆیەش سی دییەکەی ئەو کتێبەم داوە بە “سەرای هێمن” لە مەهاباد تا بتوانن ئەوانیش بە چاپی بگەیەنن و من بۆخۆم ئیختیاری تەواوم داونێ تا ئەو کارەی بکەن.
لە لایەکی دیکەشەوە شێعری “بەرەو موکریانی” مامۆستا هەژارم بۆ سەر زمانی فارسی وەرگێڕاوەتەوە و هەروەها “سەفەرنامەی حاجی سەرتیپ”م لە زمانی فارسی ڕا بۆ سەر زمانی کوردی هێناوەتەوە. دوو دانە سەفەرنامەش کە ئی خۆمن بە نەسر و شێعر نووسیومن و ئامادەی چاپن.
لێکۆڵینه‌وەکانیشم بریتین لە دیوانی میسباح، دیوانی وەفایی کە چاپ کراون و دیوانی حەمدی، مەحوی و نالیم ئامادەی چاپن.
ژیان نامەی خۆیشم کە تا ساڵی ۱۳۸۸ی هەتاوی نووسیومە ئێستا کتێبێکی بە نێوی “ژ ـ یانی ژیان” کە بە سەبکی “چێشتی مجێور”ی مامۆستا هەژاری نووسیومە. کۆی گشتی ئەو مەقالانەش کە لە زانستگاکان ئاراسته و یا لە گۆڤارەکاندا چاپم کردوون، خڕم کردوونەوە و کردوومەتە کتێبێک بە نێوی “چەند گەڵا بە دەم باوە” کە ئێستا تایپەکەی بەرەو تەواو بوونه. هەر بۆیەش ئەمن وەک شاعیر، نووسەر و وەرگێڕ لە مەیدانی ئەدەبدا کارم کردووە.
* له سەر لێکۆڵینه‌وە و شیکاریتان له سەر دیوانی شاعیران تر تکایه زیاتر بدوێن.
– من تا ئێستا پێنج بەرهەمی شێعرم بە بێ پێشەکی چاپ کردووە. لە کتێبی دووەم “گەزیزە”دا پێشەکیلەیەکی چکۆلەم بۆ نووسی و لە ئاخرین کتێبی شێعریم “جومعەکان” لەوێدا هەڵوێستم گرتووە و پێشەکییه‌کی ۱۵ لاپەڕەییم بۆ نووسیوە کە لە سەردەمی لاویم شێعری نوێ وای ڕەبەق پەیدا کردبوو کە شێعری کلاسیک ڕووی لە کزی کردبوو، من لە کابرای مونتەقیدی سنەییم بیست کە کورد ئاڕشیوی نییە لە حاڵێکدا ئەو قەت نەیزانیبوو کە حەمدی، مەولەوی، شێخ ڕەزا، نالی و مەحوی چەندە شاعیرێکی چاکن، ئەحمەدی خانی ئێستاشی لەگەڵ دابێ لە هەموویان گەورەترە، هەر بۆیەش بەرەی ئەودەم کە دنیای ئەوڕۆ مۆدگەرایی پەیدا دەکرد و ئەدەبیاتی کلاسیک وەلاندرابوو، هەر ئەو دەم بڕیارم دا کە دوای کتێبی “گەزیزە” شێعر نەڵێم، ئەگەر چاوێک لە ئاخرین شێعری کتێبی “گەزیزە” و ئاخرین شێعری کتێبی “پەیکی شادی” کە سێهەمین کتێبە بکەی، بۆت دەردەکەوێ کە نزیکەی ۱۴ ساڵیان فەرقە یانی لە ماوەی ئەو چەند ساڵەدا شێعری خۆم هەر چاپ نەکرد. بەڵکوو، هاتم پێداچونەوەم بە سەر دیوانەکانی شاعیراندا دەست‌پێکرد.
یه‌که‌مین دیوان، دیوانی “میسباح” بوو کە پێداهاتمەوە. بەداخەوە شاعیرێکی وەک “میسباح” کە شاعیرێکی گەورەی “غیڕامی”یە، دیوانەکەی بە هەڵە چاپ کرابوو که‌چی دوای پێداچونەوە و چاپی نوێ پێشوازێکی بێ‌وێنەی لێکرا.
هەستم کرد دوای وی “وەفایی” باشترین شاعیرە کە دیوانەکەی “محەممەد عەلی قەرەداغی” لە سەدا ۳۰ غەڵەت بوو، لە حاڵێکدا ئەو بەڕێزه نزیکەی ۶-۵ نوسخەی لە بەر دەست دابوو بەڵام نەیتوانیبوو هەڵیانسەنگێنێ و بزانێ کە کامیان لە کامیان چاکترە، لە حاڵێکدا من هەر لەو ئاڕشیوەی کە ئەو لە پاوەرەقی نووسیبووی کەڵکم وەرگرت و توانیم وەفاییەکی تا نزیک ۹۸دەرسەد دروست ساغ بکەمەوە، هەڵبەت ئەویش بڕێک هەڵەی تێدا بوو کە لە چاپی سێهەمی (۱۳۹۵) وەفایی تەواویم ڕاست کردنەوە هەر بۆیەش من لە سەر چاپی سێهەمی وەفایی ئیدیعام هەیە که بە تەواوی ڕێک و پێک و بێ‌هەڵەیە.
دوای دیوانی “وەفایی”، هاتم دیوانی “نالی”م شەرح کرد و لە گەڵ ئینتشاراتی مێهرەگان لە مەهاباد قەراردادم بەستووە و ئەو بڕیاری داوە کە بە چاپی بگەیەنێ و دەزانم ڕۆژێک دێ ئەو دیوانەی “نالی” لە کلاسەکانی خوێندن وەک وانەیەک دەگووترێتەوە.
دوای دیوانی “نالی”، “حەمدی”م تەواو کرد کە ئینتشاراتی کوردستان بڕیاری داوە بە چاپی بگەیەنێ، دوای دیوانی “حەمدی”، دیوانی “مەحوی”شم تەواو کرد بەڵام تا ئێستا بۆ چاپەکەی هیچ ئینتشاراتێک قەراردادی لە گەڵ واژۆ نەکردووم.
* ئایا بێجگە لە شێعری کوردی، شێعری فارسی‌شتان هەیە؟
– بەڵێ، من نزیکەی ۲۰دەرسەدی شێعرەکانم فارسین، بەڵام پێم‌خۆشە ئەو شتە بۆ مێژوو بمێنێ، بۆ شێعری فارسی مامۆستا هێمن لە زەوقی دام.
لە ساڵی ۱۳۶۳ی هەتاوی شەوە شێعرێک بە بۆنەی جێژنی لەدایک بوونی پێغەمبەر (د.س) لەبۆکان بەڕێوە دەچوو و مامۆستا هێمن‌یش تەشریفی لەوێ بەشدار بوو و من بۆ
یه‌که‌م جار بە خزمەتی دەگەیشتم.
من لەوێ غەزەلێکی کوردی و شێعرێکی فارسیم خوێندەوە کە دوای تەواو بوونی خوێندنەوەکەم، مامۆستا وەک باوکێکی دڵسۆز فەرمووی: “ئەتۆ بۆچی شێعری فارسی دەڵێی، ئەوان سەعدی و حافزیان هەیە، شێعری تۆیان بۆچییە”.
بەڕاستی ئەو قسەیە زۆر مەنتقی وەبەر دڵم کەوت و ئەوجار ئیهتمامێکی زۆرترم بە شێعرە کوردییەکانم دا، بەڵام نزیکەی سەدا بیستی شێعره‌کانم فارسین، ئەویش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە ئەمن بە زانست لەقی ئەدەبیاتی فارسیم خوێندووە لە حاڵێکدا زمانی کوردیم بە “عەشق و ئەوینە”وە خوێندووە و لە هیچ قوتابخانە و زانکۆیەک فێری نەبووم، هەر بۆیەش جار جار شێعری فارسی دەڵێم، بەتایبەتی کاری وەرگێڕانی “کوردی بە فارسی” ئەنجام دەدەم. چون بۆخۆم لە سەر ئەو بڕوایەم ئەگه‌ر ئێمە زمانی کوردی خۆمان بۆ سەر زمانەکانی‌تر وەرنەگێڕینەوە، بە دڵنیاییەوە کەسێکی بێگانە بۆ ئێمە دڵی لێنادا کە بێت ئەدەبیاتی ئێمە وەرگێڕێتەوە. بەڵکوو کوردێکی ئینگلیزی زان دەبێ بێ بەرهەمێکی کوردی بکاتە ئینگلیزی، یا کوردێکی فارسی‌زان دەبێ بێ بەرهەمێکی کوردی بکاتەوە فارسی. جا هەر بۆیە من بە ئەرکی سەر شانی خۆمی دەزانم کە شێعری کوردی کەسانی وەک مامۆستا “هێمن” و “هەژار” هەر ڕێک بە وەزن و قافیەی شێعرە کوردییەکە بکەمەوە فارسی تا لەو ڕێگایەوە پێناسەی گەورە پیاوانی ئەدەبیاتی خۆمان بە نەتەوەکانی دیکەش بناسێنم.
* لە شێعر‌دا چ شتێک سنوور بۆ ئێوە دیاری دەکات؟
– لە شێعردا “جۆغڕافیا” سنوور بۆ من دیاری دەکات، کاتێک کە لە تاران و تەورێز دەبم شێعری فارسیم چاکتر بۆ دێ، کاتێک لە کوردستانی عێراق دەبم شێعری نوێ لاپەڕەکانی دەفتەرم دەبڕێ.
لە بن هەر شێعرێک کە گووتوومە، شوێنی گووتن و ڕێکەوتەکەیم نووسیوە. چون من لە سەر ئەو بڕوایەم کە نووسینی وان دەرفەت دەدا بە مونتەقید و ڕەخنەگر کە بزانێ شاعیر، شێعری لە کوێ و لە چ بارودۆخێکی سیاسی و کۆمەڵایەتیدا هۆنیوەتەوە و دەبێ لە هەڵسەنگاندندا ئەوە لە بەر چاو بگرێ.
* قالبی شێعرەکانتان زۆرتر بۆ چ لایەکدا دەشکێنەوە؟
– گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە قالبیان بۆ شێعر دیاری کردووە نزیکەی ۱۴ دانەن کە من ئەوان بە وەسیلە دەزانم و هەر کەس لەو وەسیلەیەدا نەتوانێ پەیامی خۆی بگەیەنێ زەعیفە، من حەتا شێعری نیمایی بە قالب دەزانم تا سەبک. من بۆخۆم زۆرتر عاشقی غەزەلم، وەلی لە دووبەیتی ڕا بگرە تا ڕووباعی و شێعری نوێ و قالبەکانی‌تر شێعرم گووتووە. بەڵام “هەستی شێعر” کە بۆخۆم نێوی “تەوژم”م لە سەر داناوە و ئەو تەوژمە، لەو ساتەدا بۆ مێشکی من دەگەڕێتەوە کە لەوێدا شێعری خۆشەویستی، نیشتمان‌پەروەری، شیوەن، ئەزموونی ژیان و… کە هەن، شێعرم لە دەوروبەر سەرچاوە دەگرێ و لێرەدایە کە من قالب بۆ شێعر هەڵنابژێرم بەڵکوو شێعر بۆخۆی بەر دەرگام پێ‌دەگرێ و بۆخۆێ قالب و وەزن بۆخۆی دیاری دەکا.
هەر چەند ئەوە بە زەعفی خۆمی دەزانم کە زۆرتر لە “غەزەل” کەڵک وەردەگرم و لە غەزەلیشدا زۆرتر بۆ وەزنی (فاعلاتن، بحری رمل) دەچم، چون ئەو دووانەم زۆر پێ‌خۆشە دەنا لە تەواوی قالبەکان شێعرم هەیە.
* کێها شێعرتان لە بەینی هەموو شێعرەکانتان پێ‌خۆشترە؟
-هەموو شێعرەکانم وەک عەولادی خۆم وان و هەموویانم خۆش‌دەوێ، چون هەموویان دەربڕی هەستی کاتێکی دیاری کراوی ژیانم بوون کە لەو عەینەدا گووتوومە. به‌ڵام ئەگەر وەک مونتەقیدێک لە شێعری خۆم بڕوانم دەزانم ئه‌گەر ۵ شێعری خۆم بۆ هەڵبژێرن، دەتوانم لەو بەینەدا باشترین شێعرم هەلبژێرم، بەڵام، هیچ کات ناتوانم بڵێم کە کامیان خراپترین شێعر دێتە ئەژمار. چون شێعرە خراپەکەی خۆشم پێ‌خۆشە، بۆیە دەربڕی هەست و ئیحساسی خۆم بووە.
دەبێ ئەوە بڵێم کە هەموو شاعیرێک، شێعری خۆی لە ئی خەڵکی پێ‌خۆشترە، چون ئەوە دەردی خۆیەتی کە نووسیوێتی. ئەگەر شاعیرێک بە شێعری کەسێک بڵێ بریا ئەو شێعرە ئی من بایە، ئەوە حەسادەت نییە، بەڵکوو غیبتەیە.
غیبتە خۆشە، ئەلان من بۆخۆم دەڵێم بریا هیچ شێعرێکم نەبایە و مەسنەوی “بەرەو موکریان”ی مامۆستا هەژار ئی من بایە. چون لە سەر ئەو باوەڕەم کە مامۆستا هەژار لەو شێعرەدا سەلماندوویەتی کە چ توانایەکی لە شێعر دا هەیە.
* چ شاعیرانێک زۆرتر لە سەر بەڕێزتان شوێندانەریان بووە؟
– لە پێشدا مامۆستا “حەسەن سەلاح سۆران” لە سەر من شوێندانەر بووە، لە ساڵی ۱۳۶۳ی هەتاوی کە مامۆستا “هێمن”م ناسی هەموو کەسم لە پێش چاو کەوت، بۆ من وەک یەکەم باوکی شێعریم وابوو.
مامۆستا هێمن، مامۆستا “حەقیقی” بە من ناساند، کە مامۆستا حەقیقی‌م دی، دەتگووت لە شێعردا باوکی دووەمم دۆزیوەتەوە، چون ئەوەندە لە لام خۆشەویست بوو، ئەمن و بەڕێزیان بۆ یەک وەک (پیر و مراد) وا بووین.
دواتر کە مامۆستا “هەژار”م ناسی بەڕاستی ڕێگە و زیکری من لەوێدا تەکمیل بوو، یانی ئاواتم ئەوەیە کە چ بە قەڵەم و چ بە کردەوە ۱دەرسەدی مامۆستا هەژار بم.
ئەوجار مامۆستایانێکی وەک نووری، سەید کامیل ئیمامی، ئەفخەمی کە لە خزمەتیاندا بووم و شتیان
* شاعیر بوون چ تامێکی بۆ مامۆستا ئاسۆ هەبووە؟
– من شایەد لە زۆر شتی ژیانم پەشیمان بم، بەڵام هیچ کات لە شاعیر بوونم پەشیمان نیم. چون ئەوەی دەرد و ناڕەحەتی، نەداری یا کێشەی خێزانی بێ، هەمووی بە گووتنی یەک شێعر دادەماڵدرێ.
حەبی خەم و ژانەسەری من شێعرە و ئەوانیش هەرچی خەم و ناڕەحەتییە بۆم بە فەرامۆشی دەسپێرن. هەروەها خۆشەویستی و حوبی دڵی خەڵک بۆ شاعیر، باشترین سەروەت و دەوڵەمەندییە.
ئەگەر حەق بڵێم مامۆستای قوتابخانە و شاعیری منیان کرد بە “ئاسۆ” و هەر بۆیەش خۆم بە مەدیونی شێعر دەزانم کە توانیم بە وەسیلەی ئەو کەلێنێک لە ئەدەبی گەلەکەم پڕ کەمەوە.
* هه‌نووکه بارودۆخی شێعری کلاسیک لە موکریان‌ چۆن هەڵدەسەنگێنن؟
– بە پێچەوانەی زۆر کەس من بە شاعیرانی بەرەی ئێستا خۆش بینم. ئەوە بوونی شێعری نوێ و کۆنە کە کەلێنێکی زۆری لە نێو شاعیراندا ساز کردووە و یه‌کێتی نێوان ئه‌وانی شەمزاندووە.
ئێستا چاوێک بە ئەنجومەنی ئەدەبی شارەکاندا بخشێنی، دەبینی هەر یەکەی لە نێو خۆیدا دوو سێ باڵی لێکەوتۆتەوە. شایەد ئەو قسەیە بۆ من گران تەواو بێ بەڵام بە ڕاشکاوی دەیڵێم کە “هەر ئەنجومەنێکی ئەدەبی کە چووم تەنیا ۲۰ دەرسەدی بە پتەوی کار دەکەن”.
من دڵنیام کە موکریان “لانکەی پتەوی ئەدەبی کوردییە”. شاعیرەکان دەبێ لە سەر تەواوی قالبەکان کار بکەن، چون بەداخەوە زۆر کەس هەن کە لە قالبەکان ناگەن و نازانن شێعر بڵێن و “لە ترسی گێرە بوونەتە وشتر”، جا بۆیە دەڵێن کۆنە! لە بەرامبەردا کەسی واشمان هەیە کە بە تازەگەری و شێعر گووتن‌ لە باری سەلابەتەوە وەپێش هێمن و هەژاری کەوتوون کە ئەو کەسانە بۆ ڕۆژی خۆی وەدیار دەکەون.
شێعری موکریان پێشکەوتنی تێدایە و به‌رەو دواوە ناگەڕێتەوە. چون هونەر لە هەر کاتێکدا کە مرۆڤ بیبیسێ چێژی لێدەبا، شێعر چۆن بگووترێ زۆر گرینگە نەک ئەوەی کە لە کوێ گووترابێ. من لە سەر ئەو بڕوایەم کە هونەر کاری بە دەوڵەت و پەرچەم نییە بەڵکوو فەقەت بۆ میللەت و ئەدەبیاتەکەی دەگەڕێتەوە.
* ماوەیەک لەوە پێش هەجوێکتان بڵاوبۆوە کە قسە و باسێکی بە دوای خۆیدا هێنا جۆرێک کە هێندێک کەس دەیانگووت ئاسۆ نەدەبا ئەو کارەی کردبا…
-دەبێ ئەوە بزانن، کە هەموو شاعیرێک یەک دەستە ئەدەبیاتی هەیە کە بە “پاش مەرگە” دەناسرێن.
“پاش مەرگە” ئەو شێعرانەن کە شاعیر پێ‌خۆش نییە لە سەردەمی ژیانیدا بڵاو بنەوە، ئەو شێعرەش ئەمن لە دەستم دەرچوو و من بە هیچ شێوە ڕازی نەبووم کە چاپ بکرێ و ئێستاش ئەو کتێبەم بە خاتری ئەو شێعرە لە پێش چاو کەوتووە.
من هەر خەیاڵی ئەوەم نەبوو کە ئەو شێعرەی بڵاوکەمەوە و هیچ کات حاشاشی لێناکەم کە ئەوە شێعری من نییە، بەڵێ، شێعری خۆمە و لە ساڵی ۱۳۷۰ی هەتاوی گووتوومە.
بەسەرهاتی ئەو شێعرەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەو کە ئەو دەم کە جحێڵ بووم و تازەش کتێبی “تەوژمی خەیاڵ”م چاپ کردبوو و لە گۆڤاری “سروە”دا قەڵەمم لێدەدا و ناسیاویم لەگەڵ کۆچ‌کردووان کاک ئەحمەد قازی و مارف ئاغایی پەیدا کردبوو. بەڕێزێک بە نێوی “محەممەد موڕتەزایی” لە ژمارەی ۱۵ی گۆڤاری (ادبستان) کە پتەوترین گۆڤاری ئەو سەردەم بوو، چوو بوو لەوێدا بێ‌حورمەتی بە هێمن، هەژار و حەقیقی کردبوو و نازانم کێ فێری کردبوو کە بڵێ ئەوانە شاعیرانەی دەرەجە سێن.
لە ژمارەی ۱۶ی (ادبستان) بەڕێزێک بە نێوی “ناسر سینا” وڵامی “موڕتەزایی” دەداتەوە کە ئەتۆ کێی دەرەجەبەندی بۆ شاعیرانی ئێمە دەکەی و ئەگەر دەشیکەی بۆ لە (ادبستان)دا دەیکەی ئەگە ڕاست دەکەی لە گۆڤارە کوردییەکانی “ئاوێنە” و “کوردستان”دا ئەو کارەت کردبا و بەڕێز “سینا” هەر لەوێدا لە زمان موڕتەزاییەوە وڵامی خۆی دەداتەوە کە نەخێر بەڕێز سینا، ئەگەر پێت وایە من لایەنگری شێعری نەوم، باسی هەموو بەڕەڵایەکم دەکرد، باسی سەعیدی نەجاڕیشم دەکرد، لە حاڵێکدا من موڕتەزەویم نە دیتووە و نە ناسیویشمە. ئەو بێ‌حورمەتی بە من کردووە، خۆ نەدەکرا خۆشی بەقوربان بکەم، ئەو دەمیش من لاو بووم و ئیحساسات گرتبوومی و ئەو هەجوەم نووسی کە بۆ مامۆستا حەقیقیم خوێندەوە، پێ‌ناخۆش بوو و گووتی نابێ ئەو کارە بکەی، ئەو بەڕێزە ڕێی خۆی دەڕوا ئێمەش ڕێی خۆمان دەڕۆین.
هەر بۆیە بەردێکم لە سەر دانا، تا ئەوەی کە دوای ۲۵ ساڵان ئەو شێعرەم لە گۆشەیەکی ماڵێ دیتەوە، چاوم لێکرد هەجوێکی سەرکەوتوویە، ڕوانیم نە کابرا ماوە و نە بە هیوای نووسینەوە و نە بە هیوای چاپی بووم، بەڵام گووتم با بۆ یادگاریش بزانن کە شێعری هەجویشم هەبووە، لە دەفتەرە‌کەمدا دوو هەجو بوون کە چوو تایپ بکرێ، لەوێدا نامەم بۆ ناردن کە هەر دووکیان دەرهاوێن، بەڵام نەیانزانیبوو کە یەک دانەیان لێ دەرنەهاویشتووە و ئەوکات کە کتێبەکە لە سنەی چاپ کرابوو و لە دەستم دەرچوو.
چون شاعیر شێعری خۆی لە بەرە و هەڵە‌کانی نابینێ و ئەوە ئەرکی ویراستارییەکەی دەکەوتە سەر شانی چاپخانە، کە بەداخەوە نەیکردبوو. ئێستاش دوای ئەو مەسەلەیە، ئەو کتێبەم لە پێش چاو کەوت و لەو وت‌ووێژەدا ڕایدەگەیەنم کە لەو شێعرە بێزارم و تازە هیچ کتێبێکی من بەو شێعرەوە چاپ ناکرێ.
هەڵبەت پێش بڵاوبوونەوە کتێبەکە ئەو شێعرەمان لێدەرهێنا، مەگەر ئەوەی کە لە دەستمان دەرچووبێ. لەمە بەو لاوە لەو شێعرانە چاپ ناکرێن، چون ئەوانە شێعری “پاش مەرگە”ن.
جا بۆیە لێرەشەوە هەر لەو بنەماڵەیە عوزر دەخوازم، چون ئەو شێعرە ئی زەمانی لاویمە و ئیحساساتی هەڵس‌وکەوتم کردووە و هەر بۆیەش لێیی پەشیمانم.

اخبار مرتبط

نظرات

یادداشت روژان

روژان؛ روزنامه‌ای برای مردم

ضرورت وجود روزنامه در کردستان و اینکه چرا باید استان ما از وجود یک نشریه روزانه محروم بماند همواره دغدغه اینجانب در سال‌های گذشته بود؛ محرومیتی که حداقل برای اهالی فرهنگ و به خصوص رسانه دردآور می‌نمود؛ آن هم مردمانی که بر پیشانی آنان فرهنگ می‌درخشد و سابقه روزنامه‌داری را بیش از دیگران دارند. جدا از پیشینه فرهنگی این استان و نقش مطبوعات در بالابردن سطح آگاهي‌های مردم و فرهنگ عمومي نسبت به مسائل اجتماعی، سیاسی، فرهنگی و اقتصادی كه در جامعه صورت مي‌گيرد و اینکه رسانه‌ها سهم مهمي در اطلاع‌رساني مردم خواهند داشت، استان کردستان به دلیل برخورداری از پتانسیل تجارت، بازارهای مرزی و کشاورزی از دیرباز به لحاظ اقتصادی هم یکی از استان‌های مورد توجه دولتمردان و سرمایه‌گذاران بوده است. نخبگان فرهنگی ما نقش تعیین‌کننده‌ای در حفظ فرهنگ و هویت ایرانی اسلامی و احیای مرجعیت علمی کشور داشته‌اند و بی‌جهت نیست که رهبر معظم انقلاب آن را استان فرهنگی نامیدند. امروز اما پس از سال‌ها انتشار هفتگی، با کمک و یاری دوستان گرانمایه‌مان در تحریریه، انتشار اولین شماره روزنامه را با شما مردم و خوانندگان خوبمان جشن می‌گیریم و بعد از الطاف الهی، تنها امیدمان را به خوانندگان عزیزی که ما را در این راه یاری خواهند کرد، می‌بندیم. «روژان» روزنامه‌ای است مردمی و برای مردم کردستان و همه کسانی که در این استان وقت خود را برای توسعه و آبادانی کشور وقف کرده‌اند. دست همه شما را برای کمک به بهبود و پیشرفت فعالیتمان در این راه به گرمی می‌فشاریم. در نخستین شماره انتشار روژان، دوست و استاد ارجمندم جناب آقای ناصر کانی‌سانانی مقاله‌ای نوشتند و در آن به نگارنده تذکر دادند که این راه صعب و دشوار را بارها تجربه کرده‌ای و انتشار نشریه آنهم در کردستان کار مجنونان و عاشقان است! امروز بعد از انتشار 180 شماره در سخت‌ترین دوره از نظر اقتصادی می‌توانم با افتخار بگویم استاد عزیز؛ در این آزمون سخت خوشبختانه سرافراز بیرون آمدیم و ثابت کردیم که مجنون نیستیم اما عاشق چرا. البته این موفقیت حاصل نمی‌شد مگر با پشتوانه معنوی و استفاده از تجارب ایشان و اندیشه‌ی اندیشه‌ورزانی چون کاک عماد کریمیان، دکتر افراسیاب جمالی، دکتر بهروز خیریه، آقایان عباد زینبی، حسین اندان، ناصر نجفی، هژیر الله‌مرادی، آرش علیمرادی، یحیی صمدی، امید باتو، صدیق مینایی، عطا امانی، کاک احمد یاسینی (پشکو)، سرکار خانم آسو حسینی و بسیاری دیگر از همراهان که در طول پنج سال گذشته تلخی‌ها و شیرینی‌های وقایع روز جامعه را با زبان یادداشت و خبر با شما درمیان گذاشتند و نیز حمایت مخاطبینی که تذکرات و انتقاداتشان چون شهد، تلخکامی‌های حاصل از لجن‌پراکنی تاریک‌اندیشان را بر کام ما شیرین کرد و راه را برای ادامه مسیر ممکن و عزم ما را برای همپیمانی با مردم مصمم‌تر ساخت؛ اگر نبود تشویق‌ها و حمایت‌های مردم، قطعا ادامه مسیر برایمان امکان‌پذیر نبود. خرسندیم که در این مدت، هرگز به تندی سخن نگفتیم مگر مستدل و ابزار هیچ جریان و گروه سیاسی و دولتی نشدیم مگر گروه‌های ان.جی.او که خود را بخشی از ...