رفتن به بالا

هفته‌نامه فرهنگی، اجتماعی، اقتصادی رۆژان

تعداد اخبار امروز : 0 خبر


  • چهارشنبه ۳۱ مرداد ۱۳۹۷
  • الأربعاء ۱۰ ذو الحجة ۱۴۳۹
  • 2018 Wednesday 22 August

  • هفته‌نامه روژان

    صاحب امتیاز و مدیر مسوول: سلیمان الله‌مرادی

    ..............................................................

    نشانی: سنندج - میدان آزادی - انتهای کوچه سجادی (کوچه رزان) - پلاک ۱۱۵

    کد پستی: ۳۳۹۵۳-۶۶۱۳۷

    ..............................................................

    تلفن: ۳۳۲۳۸۵۴۵-۰۸۷

    ای‌میل: info@rojanpress.com

    کانال تلگرام: rojanpress@


اوقات شرعی

  • سه شنبه ۲۵ اردیبهشت ۱۳۹۷ - ۱۸:۵۹
  • کد خبر : 4064
  • هفته‌نامه روژان
  • چاپ خبر : سمبولی ژنانی تێکۆشه‌ر
له‌یلا قاسم؛

سمبولی ژنانی تێکۆشه‌ر

۲۲ی گو‌ڵانی ١٩٧۴ ساڵیادی له ‌سێداره ‌دانی ژنه ‌تێکۆشه‌ری کورد «له‌یلاقاسمه»‌ که‌ له‌ لایه‌ن ڕژێمی سه‌دام له‌سێداره‌ درا. له‌یلا قاسم له‌ ساڵی ١٩۵٢ له‌ گوندی بامیلی سه‌ر به‌ شاری خانه‌قین له‌ خێزانێکی نیشتیمانپه‌روه‌ر له ‌دایکبووه‌. قاسم حه‌سه‌ن باوکی له‌یلا، کرێکاری کۆمپانیای پاڵاوگه‌ی نه‌وتی ئه‌ڵوه‌ند بووه‌. هه‌موو خوشک و براکانی له‌یلا (سه‌بیحه‌، سه‌لام، سه‌فا، سه‌ڵاح) له‌گه‌ڵ […]

۲۲ی گو‌ڵانی ١٩٧۴ ساڵیادی له ‌سێداره ‌دانی ژنه ‌تێکۆشه‌ری کورد «له‌یلاقاسمه»‌ که‌ له‌ لایه‌ن ڕژێمی سه‌دام له‌سێداره‌ درا.
له‌یلا قاسم له‌ ساڵی ١٩۵٢ له‌ گوندی بامیلی سه‌ر به‌ شاری خانه‌قین له‌ خێزانێکی نیشتیمانپه‌روه‌ر له ‌دایکبووه‌. قاسم حه‌سه‌ن باوکی له‌یلا، کرێکاری کۆمپانیای پاڵاوگه‌ی نه‌وتی ئه‌ڵوه‌ند بووه‌. هه‌موو خوشک و براکانی له‌یلا (سه‌بیحه‌، سه‌لام، سه‌فا، سه‌ڵاح) له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی خه‌ریکی خوێندن بوون، هه‌ریه‌که‌شیان بۆ دابینکردنی بژێوی ژیانی خێزانه‌که‌یان کاریان کردووه‌.
له‌یلا قاسم، له‌ ساڵی ١٩۵٨ له‌ شاری خانه‌قین ده‌ستی به‌ خوێندن کردووه‌ و قۆناغه‌کانی سه‌ره‌تایی و دواناوه‌ندی هه‌ر له‌ خانه‌قین سه‌رکه‌وتووانه‌ ته‌واو کردووه‌.
زوڵم و زۆری ڕژێمی سه‌دام له‌ به‌رانبه‌ر گه‌لی عیراق، هه‌ر له‌ منداڵییه‌وه‌ کاریگه‌ری له‌سه‌ر له‌یلا دروست کردووه‌ و هۆگری نیشتیمان و وه‌ڵاتی کردووه‌، ڕۆحی یاخیبوونی له‌ ناخیدا دروست کردووه‌‌، سەرەنجام ویست و ھەستی پێداگری له‌سه‌ر ناسنامه‌ نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانییه‌که‌ی گەشەی کردووە‌.
له‌ ساڵی ١٩٧١ له‌ به‌شی کۆمه‌ڵناسیی کۆلێژی ئادابی زانکۆی به‌غداد وه‌رگرتووه‌. باوکی له‌یلا که‌ پێداگربووه‌ له‌ سه‌ر به‌رده‌وامبوونی له‌یلا له‌ خوێندن، بڕیار ده‌دات ماڵیان بگوازنه‌وه‌ بۆ به‌غدا. له‌ هه‌مان ساڵدا له‌ ڕێی سه‌لام قاسمی برای، له‌یلا په‌یوه‌ندی به‌ بزووتنه‌وه‌ی سیاسیی کورده‌وه‌ کردووه‌ و له‌ ڕیزه‌کانی «یه‌کێتی قوتابیانی کوردستان» ده‌ستی به‌ تێکۆشان کردووه‌.
لە ساڵانی۱۹۷۰ تا ١٩٧۴ که‌ ڕژێمی عێراق به‌ سه‌ختی بۆردومانی شارۆچکه‌کانی قه‌ڵادزێ و هه‌ڵه‌بجه‌ی کرد و به سه‌دان که‌س بوونه‌ قوربانی، لەو کاتەدا لەیلا قاسم و جەواد ھەمەوەندی و نەریمان فوئاد و ھەندێک لە ھاوڕێکانی دیکه‌یان، پێیانوابوو خەباتکردن تەنیا لە شاخ بەس نییە، بەڵکوو خەبات و تێکۆشان لە شارەکاندا و لەنێو جەرگەی دوژمندا پێویستیەکی زۆر گرنگی ئەو قۆناغه‌یه؛ بۆیە ڕوویان نەکردە شاخەکان و لە بەغدای پایتەختی ئێراق به‌رخۆدانیان کرد و به‌رده‌وامیان به‌ تێکۆشاندا.
لەگەڵ ته‌شه‌نه‌کردنی شه‌ڕ له‌ کوردستانی عێراق، دەزگا ھەواڵگرییەکانی ڕژێمی بەعس زۆر بە توندی چاودێری یه‌ک به‌ یه‌کی کوردانیان ده‌کرد، به‌ تایبه‌ت له‌ شاری به‌غدا کوردان له‌ژێر چاودێری وردی هێزه‌کانی ده‌وڵه‌ت بوون. شەوی ٢٨-٢٩ی نیسانی ١٩٧۴ لەیلا قاسم و چوار ھاوڕێکه‌ی لە بەغدا دەستگیر کران. ڕۆژنامەی «سه‌وره‌»ی زمانحاڵی ڕژێمی بەعسی دەسەڵاتدار و ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی ناوخۆی ئێراق، ده‌ستگیرکردنی لەیلا قاسم و ھاوڕێکانی ڕاگه‌یاند و وەک تێرۆریست، تێکدەر و گێڕەشێوێن ناوزه‌ندیان کردن.
به‌رخۆدان و وره‌به‌رزی له‌یلا قاسم له‌نێو زیندان و کاربه‌ده‌ستانی حکوومه‌تی عێراق ده‌نگی دابوه‌وه‌، چونکه‌ به‌ چه‌ندین شێوه‌ له‌یلا ئه‌شکه‌نجه درابوو، به‌ڵام ئاماده‌ نه‌بوو له‌سه‌ر داوا ڕه‌واکانی خۆی و گه‌له‌که‌ی په‌شیمان بێته‌وه‌. کاربه‌ده‌ستانی ده‌زگه‌ی هه‌واڵگری زۆر هه‌وڵیاندا‌ به‌ گفتوگۆ بڕوا به‌ له‌یلا بکه‌ن که‌ په‌شیمان بێته‌وه‌، به‌ڵام سوودی نه‌بوو‌. ته‌نانه‌ت سه‌رۆکوه‌زیرانی ئێراق داوای له‌ له‌یلا کردووه‌ نامه‌یه‌کی په‌شیمانبوونه‌وه‌ بۆ سه‌ددام حوسێن بنووسێت، له‌ به‌رانبه‌ردا ئازاد ده‌کرێت، به‌ڵام له‌یلا ڕه‌تیکردۆته‌وه‌ و له‌ وه‌ڵامدا گوتویه‌تی: «ئه‌گه‌ر من له‌ کارێکی خۆم له‌م ژیانه‌دا په‌شیمان بم، ئه‌وه‌یه‌: زوو ده‌مرم، به‌بێ ئه‌وه‌ی بتوانم ماوه‌یه‌کی درێژ بۆ گه‌له‌که‌م خه‌بات بکه‌م. ئه‌گه‌ر بڕیار بێت داوای لێبووردن له‌ که‌سێک بکه‌م، ئه‌وا داوای لێبووردن له‌ گه‌لی کورد ده‌که‌م، چونکه‌ له‌ ڕاستیدا من بۆ پرسی نه‌ته‌وه‌که‌م که‌م خه‌باتم کردووه‌.»
به‌ر له‌ له‌سێداره‌کانی، په‌یامێکی له‌یلا ده‌گاته‌ خانه‌واده‌که‌ی و پێیان ڕاده‌گه‌یه‌نێت: ڕۆژی ۲۲ی گو‌ڵان له‌سێداره‌ ده‌درێم، وه‌رن بۆ دیده‌نیم، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگه‌تان پێ بدرێت، بڵێن هاتووین بۆ لای زیندانییه‌کی خه‌ڵکی جه‌له‌ولا که‌ ناوی سه‌ڵاح-ه‌. دایکی له‌یلا نامه‌یه‌ک بۆ هاوژینه‌که‌ی جێده‌هێڵێت و به‌په‌له‌ ده‌چێته‌ دیده‌نی له‌یلای کچی له‌ زیندانی ئه‌بوغرێب. دواتر باوکی له‌یلایش که‌ زانیویه‌تی له‌یلا له‌سێداره‌ ده‌درێت، ئه‌ویش به‌په‌له‌ خۆی گه‌یاندۆته‌ زیندانی ئه‌بوغرێب.
باس له‌وه‌ ده‌کرێت که‌ له‌یلا قاسم به‌ر له‌ له‌سێداره‌دانی، داوای کردووه‌ که‌ جلی کوردی بۆ ببه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له‌ کاتی له‌سێداره‌داندا له‌به‌ریان بکات.
ڕۆژی ۲۳ی گو‌ڵان هه‌واڵی سه‌ره‌کی مێدیاکان ئه‌وه‌ بوو: «شه‌وی ڕابردوو، له‌یلا قاسم و هاوڕێکانی له‌سێداره‌دران. – یه‌که‌مین ژن له‌ مێژووی سیاسیی ئێراقدا له‌سێداره‌ درا.» گه‌لانی ئێراق و کوردستان به‌ بیستنی هه‌واڵی له‌سێداره‌دانی له‌یلا قاسم و هاوڕێکانی تووشی شۆک بوون. گەلی کوردستان و ئازادیخوازانی ئێراق ڕۆژێکی تاریک و پڕ له‌ خه‌میان ده‌ستپێکرد. له‌سێداره‌دانی له‌یلا قاسم و هاوڕێکانی نه‌ک هه‌ر له‌ کوردستانی ئێراق، به‌ڵکوو له‌ ته‌واوی وه‌ڵاتانی عه‌ره‌بی و جیهان ده‌نگی دایه‌وه‌، بوو به‌ باسی مێدیاکان و قسه‌وباسی ڕای گشتی.

له رۆژنامه‌ی رۆژانی ژماره ۱۹۱ بڵاو کراوه‌ته‌و

اخبار مرتبط

نظرات

یادداشت روژان

نگاهی به سوانح دلخراش جاده‌ای در راه‌های استان کردستان

گوش‌هایی که نمی‌شنوند و چشم‌هایی که نمی‌بینند

بامداد سەشنبه ۲۰ تیر درحالیکه غالب مردم براساس نظم و گردش شبانەروز در بستر خواب بودند جمعیتی از شهر سنندج، به اقتضای نیاز و کار ضروری عزم سفر کردند تا در این گردش روزگار به نیازهای خود پاسخ دهند اما انگار مقدر چنین بود که به مقصد نرسند و در همان ابتدای سفر راهی دیار باقی شوند. حادثه دلخراشی که به سبب ارتباطات پیشرفته و شبکەهای اجتماعی خواب را در همان نیمەهای شب از چشم هموطنان ربود و به خبر اول خبرگزاری‌های ایران تبدیل شد، به گونەای که سه روز عزای عمومی اعلام شد و مقامات کشور از رئیس جمهور و رئیس مجلس گرفته تا بسیاری از وزرا و شخصیت‌های مطرح کشور با صدور پیامهایی به ابراز همدردی با مردم داغدار کردستان پرداختند و  روز پنجشنبه نیز خبر آن در صفحه اول همه روزنامەهای سراسری قرار گرفت. مرگ دست کم ۱۱ نفر که به سبب نوع حادثه قلب بسیاری‌ها را جریحەدار کرد. نکته حائز اهمیت در این رویداد تلخ ایجاد موجی از حزن و اندوه در عرصه استانی و ملی بود که اگر نبود این ابراز همدردی‌ها شاید تالم ناشی از آن برای  خانواده‌های داغدار قابل تحمل نبود. اما پیرامون این سانحه نکاتی قابل تامل است که بیان آن ضروری به نظر می‌رسد: ۱- تلنگری بود به مسوولان که هشدار رسانه‌ها و کارشناسان را جدی بگیرند. نقطه وقوع حادثه به عنوان مکانی حادثه خیز بارها مورد نقد قرار گرفته بود اما دریغ از یک پاسخ منطقی! ۲- بارها گفتیم و بار دیگر تکرار می‌کنیم، مردم کمبودها و ناملایمات را تحمل می‌کنند اما بی‌توجهی، اهمال، فخرفروشی و بی‌عدالتی ازسوی مسئولان را تحمل نمی‌کنند. شکی نداریم که با هزینه چندبرابرهم که شده این مسیر تحت فشار افکارعمومی در کوتاه‌ترین زمان اصلاح خواهد شد، همچنانکه قطعه‌ای از مسیر راه سنندج- حسین آباد، در سال 1382 پیش پس از واژگونی تانکر حامل مواد شیمیایی MTBE و سرازیر شدن مواد آن به داخل آب سد قشلاق بلافاصله اصلاح شد، آیا بهتر نیست قبل از وقوع حوادث تلخ و تحمیل هزینه‌های بسیار گوشها را بروی انتقادات بگشایند و اینقدر بیخیال نباشند. حتما باید جان چند نفر گرفته شود تا معبری حادثه خیز اصلاح شود؟ 3- بارها از تردد تانکر‌های نفتکش در جاده‌های کردستان به عنوان ارابەهای مرگ و کابوس نام برده شده است و سال‌هاست واژگونی تانکر‌ها که نفت و مشتقات نفتی عراق را از طریق جاده‌های باریک و ناامن کردستان به ویژه مریوان و سنندج به ایران می‌آورند یا محصولات نفتی فراوری شده مانند بنزین و گازوئیل را به آن کشور منتقل می‌کنند، همچون کابوسی مردم و محیط زیست منطقه کردستان را تهدید می‌کند. گفته می‌شود در سوآپ نفتی ایران و عراق روزانه ۳۰ تا ۶۰ هزار بشکه نفت خام از طریق مرز به پالایشگاه‌های کرمانشاه، شازند، تهران و تبریز انتقال داده می‌شود و ایران معادل آن را در بنادر صادراتی جنوب تحویل مشتریان عراق می‌دهد. آمار تردد روزانه از ۶۰ تا ۴۰۰ کامیون در محور مریوان – سنندج که یکی از باریک‌ترین و ...