رفتن به بالا

روزنامه فرهنگی، اجتماعی، اقتصادی رۆژان

تعداد اخبار امروز : 0 خبر


  • یکشنبه ۲۹ مهر ۱۳۹۷
  • الأحد ۱۰ صفر ۱۴۴۰
  • 2018 Sunday 21 October

  • روزنامه روژان

    صاحب امتیاز و مدیر مسوول: سلیمان الله‌مرادی

    ..............................................................

    نشانی: سنندج - میدان آزادی - انتهای کوچه سجادی (کوچه رزان) - پلاک ۱۱۵

    کد پستی: ۳۳۹۵۳-۶۶۱۳۷

    ..............................................................

    تلفن: ۳۳۲۳۸۵۴۵-۰۸۷

    ای‌میل: info@rojanpress.com

    کانال تلگرام: rojanpress@


اوقات شرعی

  • دوشنبه ۲۲ مرداد ۱۳۹۷ - ۱۲:۰۱
  • کد خبر : 4275
  • هفته‌نامه روژان
  • چاپ خبر : ئێم ئێس (MS)، شادی بچوک و خەمی گەورە

ژیان هێڵێکی ڕاستەوخۆیە ، مرۆڤ پێ دەنێیتە ژیانەوە ، ساوایی و منداڵی ، لاوێتی و کامڵ بوونی تەمەن و لە ئەنجامدا دەگاتە خاڵی کۆتایی. هەموو مرۆڤێک تا دەگاتە دوایین خاڵی کۆتایی ئەم هێڵە دەبێ بەم گوزەرەدا تێپەڕێ ، بەڵام زۆر جار تێپەڕبوون لەسەر ئەم هێڵە وەک کردارێک لە ڕووی ئاگاداربوون و وشیاریەوە نیە ، بەڵکو […]

ژیان هێڵێکی ڕاستەوخۆیە ، مرۆڤ پێ دەنێیتە ژیانەوە ، ساوایی و منداڵی ، لاوێتی و کامڵ بوونی تەمەن و لە ئەنجامدا دەگاتە خاڵی کۆتایی.
هەموو مرۆڤێک تا دەگاتە دوایین خاڵی کۆتایی ئەم هێڵە دەبێ بەم گوزەرەدا تێپەڕێ ، بەڵام زۆر جار تێپەڕبوون لەسەر ئەم هێڵە وەک کردارێک لە ڕووی ئاگاداربوون و وشیاریەوە نیە ، بەڵکو دەبێتە خوو و عادەت.
لەڕاستیدا ژیان دەگۆڕدرێت بە تیکرار و دووبارە بوونەوە و هەرئەمەش دەبێتە گەورەترین کێشە و گرفتی ژیان بۆ زۆرێک لە ئینسانەکان.
ڕۆژان و مانگ و ساڵان تێ ئەپەڕن بێ ئەوەی هیچ جۆرە تەوفیر و جیاوازیەکیان لەگەڵ دوێنێ و سبەی (ڕابردو و داهاتو) دا هەبێت.
ڕەنگە هەربەهۆی بێزاربوون لەمشێوە تیکرار و دووبارە بوونەوەی ژیانە بێت کە مرۆڤەکان “ بۆنە و مەراسیم “ ڕێک دەخەن ، بۆ وێنە ڕۆژی باوک و دایک ، یاخود ڕۆژی عەشق و خۆشەویستی ، جێژنی لەدایکبوون و یادی هاوسەرگیری و هتد…
مەبەست لە سازدانی ئەمجۆرە بۆنە و مەراسیمانە کە بۆ یادکردنەوە لە شادی و خۆشیە بچوکەکانی ژیان ڕێک دەخرێ ئەوەیە کە قەدر و بایەخی شادیە بچوکەکانی ژیان بزانین و ڕەنگە جێژنی ساڵهاتی لەدایکبوون ، بیرمان بخاتەوە کە ساڵێک بە خێرایی چرکەساتێک تێ پەڕی و بایەخی هەموو چرکەکانیمان نەزانی و هەمووی بەفیڕۆ چووبێت!…
هەر ئەمجۆرە دیاری کردنی ڕۆژ و “بۆنە“ گەلە لە لاپەڕەی ڕۆژمێرەکان ڕەنگە بۆئەمەبێت کە جارێکی دیکە ئاوڕێک لە ڕابردومان بدەینەوە و بەخۆدابێین و هەوڵ بدەین چیدی باشتر قەدر و بایەخی ژیان بزانین.
بەجۆرێک نەورۆز و نوێ بوونەوەی ساڵەکانیش وەک جێژنی لەدایکبوون وایە ، جێژنی لەدایکبوونی وەرز و ساڵی نوێ. ( ۲۷ may ) ڕۆژی جیهانی MS (ئێم ئێس) یاد کردنەوەیەکی تایبەتە لە ژمارەیەکی زۆر لە نەخۆشە درێژخایەنەکان کە لە بارودۆخێکی ناهەمواری جەستەیی و دەروونیدا دەژین و تەنانەت زانستی پزیشکی مۆدێڕن و پێشکەوتووش لەئاستی چارەسەر کردن و بەهانا چوونیانەوە بێ وەڵام ماوەتەوە.
بە گوێرەی لێکۆڵینەوەی پسپۆڕانی شارەزا تووشبوانی Multiple Sclerosis کە بە (ئێم ئێس) دەناسرێت ، لە تەمەنی ۲۰ بۆ ۴۰ ساڵ و بەڕێژەیەکی زۆر خانمانی گەنج گیرۆدەی دەبن و زۆرجار بە نەخۆشی “ ڕوخسارە جوانەکان “ ناودەبرێت.
ئەمجۆرە نەخۆشینە دەڕواتە چوارچێوەی نەخۆشیە درێژخایەنەکان و کاریگەری دەبێت لەسەر مێشک و نۆخاع و دەبێتە هۆی لەکارکەوتنی کۆنترۆڵی بینین و هەستی لەمس بوونی لەش و بێ هەستی لە دەست و قاچەکاندا.
هەروەها مێشک و دەمار دەکەوێتە بەر تەوژمی هێرشی سیستەمی بەرگری لەش و هەر بەمەش ناوزەد دەکرێت.
کەسانی سپی پێست بەتایبەت دانیشتوانی ئەوروپای باشور ئەگەری زۆرترین ڕێژەی توشبوونی نەخۆشی (ئێم ئێس) یان هەیە و بە پێچەوانەشەوە ڕەگەزەکانی ئاسیایی، ئەفریقا و دانیشتوانی خۆجێیی ( بومی ) ئەمریکا لەنێوان دیکەی ڕەگەزەکاندا کەمترین ڕێژەی توشبوون بە MS یان تێدایە.
فدراسیۆنی جیهانی (ئێم ئێس) بەم بۆنەوە ڕادەگەیانێ هەموو تاک و گروپ و ڕێکخراوەکان لە هەمبەر ئاگادارکردنەوە و بەرەنگار بوونەوەی ئەمجۆرە نەخۆشینە ڕێک دەخا و بەرەیەکی یەکگرتوو پێک دەهێنێت.
لەم یاد و ڕۆژە جیهانیەدا پێویستە ئاماژە بە ڕێژەی ڕوو لە زیادبوونی نەخۆشی MS لە شاری مەریوان بکەم و زەنگی مەترسی و بەرەنگاری لەگەڵ ئەم نەخۆشیە بۆ هاوڵاتیان و لایەنی پەیوندیدار لێ بدەم.
وەک ئاگادارین بەداخەوە بەهۆکارگەلێکی نادیار و چاوەڕوان نەکراو ژمارەیەکی ڕوولە زیادی نەخۆشی (ئێم ئێس) لە وڵاتی ئێران و بە تایبەت پارێزگای کوردستان و شاری مەریوان بوونیان هەیە و بەهۆی بارودۆخی نائاسایی جەستەیی و کەم دەرامەتی خانەوادەی توشبووان و گرانی دەرمانە تایبەتەکان لە حاڵەتێکی نەشیاو و بارودۆخی ئاڵۆزی ڕۆحی و دەرونیدا دەژین.
لەڕاستیدا کەمتەرخەمی و پشتگوێ خستنی توشبووانی نەخۆشی MS لەلایەن دەوڵەت و وەزارەتی تەندروستی و ڕێکخراوی خۆش بژێوی ، گەورەترین هۆکارە بۆ گۆگیری و تەریک مانەوەی نەخۆشەکان لە کۆمەڵگە و کاریگەری زیاتر بۆ خراپ بوونی باری جەستەیی و دەروونی نەخۆشەکان.
پێویستە دەوڵەت وەک گەورەترین و سەرەکی ترین خاوەن بودجە و دەسەڵاتی وڵات بە هەبوونی پلانی تۆکمە و بەرنامەی تایبەت و کارئاسانی بۆ ڕێکخستنی ئەنجومەنە خێرخواز و پەیوندیدارەکان بەتایبەت ئەنجومەنی (ئێم ئێس) لە شارەکان دەرفەتی کار و پیشەی گونجاو بۆ توشبووان و هاوکاری مادی و مەعنوی بۆ خانەوادەکانیان پێک بهێنێت و لەم ڕێگەوە هەنگاوی جیدی هەڵگرێت.
لێرەدا پێویستە بەکورتی ئاماژە بە هەندێ لە ڕێنوماییە تەندروستیەکان و سەرنجی پزیشکانی پسپۆڕی ئەم بوارە بکرێت:
۱ ـ پێویستە مانگانە نەخۆشەکان لەکاتی دیاریکراودا لەلایەن پزیشکی پسپۆڕی مێشک و دەمار پشکنینی تایبەتیان بۆبکرێت و دەرمان و چارەسەری تایبەتیان بۆدیاری کرێت.
۲ ـ ئەمجۆرە نەخۆشانە بەهۆی پاڵەپەستۆی ماڵی و جەستەییەوە ڕوبەڕووی تەنگەژە و ئاڵۆزی دەروونی و خەمۆکی و بێ ئومێد بوون لە ژیان دەبنەوە و پێویستە مانگانە لە لایەن پزیشکی پسپۆڕی دەروونی پشکنینیان بۆبکرێت.
۳ ـ کەڵک وەرگرتن لە MRI و تیشک لە جەستە و مێشک و جمگەکان و بڕبڕەی پشت و گەردن ، پێویستیەکی گونجاوە بۆ هەڵسەنگاندنی ئاستی ڕێژەی کاریگەری دەرمانەکان.
۴ ـ تەغزیە ، واتە بەکارهێنان و خواردنی خۆراکی تایبەت هەڵگری ڤیتامین D ـ H و B6 بەشێکی دیکەیە لە چارەسەر و یارمەتیدەرە بۆ بەرەنگاری و ڕوبەڕووبوونەوە لەگەڵ نەخۆشی (ئێم ئێس).
۵ ـ ئاو دەرمانی و سەردانی مەلەوانگەکان بەشێکی دیکەی جوڵە و ڕاهێنانی ماسوولکەکانە کە پێویستە هەفتەی ۲ جار توشبووانی MS بەکاری بێنن و لە لایەن ڕاهێنەری شارەزاوە مەشق و بەرنامەی ئەیروبیکی تایبەتیان بۆ لەبەرچاوگیرێت.
۶ ـ بەکارهێنان و کەڵک وەرگرتن لە ئامێر و کەرەسەکانی وەرزشی تایبەت لە فیزیوترپی و کاردەرمانی و سەرنج دان بە ڕێنوماییەکانی پزیشکانی پسپۆڕ بەشێکی دیکەیە بۆ چارەسەر و بەهێز کردنی جەستە و ماسولکەکان.
۷ ـ بەشداری چالاکانە لە گەشت و گوزار و ڕێکخستنی ئۆردوی سیاحەتی بۆ نەخۆشەکانی (ئێم ئێس) دەورێکی سەرەکی و کاریگەری دەبێت بۆ هەست بە ئومێدەواری و گەش بین بوون بە دواڕۆژ و بەدی کردنی داهاتویەکی ڕوون.
٨ ـ دابینکردنی پێداویستی تایبەت لە لایەن ڕێکخراوی خۆش بژێوی ( بێهزیستی ) بۆ ئەو نەخۆشانەی لە دۆخێکی ناهەمواری جەستەییدا بەسەر دەبەن وەک ویلچر ، واکر ، عەسا و کەل و پەلی خاوێنکردنەوە ، لە سەرەکی ترین پێداویستیەکانی ڕۆژانەی توشبووانی ئەمجۆرە نەخۆشیەن.
سازدانی خولی فێرکاری و مەشق و ڕاهێنانی ئەندامانی بنەماڵەی نەخۆشەکان بۆ جۆری مامەڵە کردن و خزمەت بە توشبووان ، بەشێکی دیکە لە ئەرک و چالاکی ڕێکخراوی خۆش بژێویە کە بەداخەوە تا ئێستا لەبەرچاو نەگیراوە.
دابینکردنی دەوا و دەرمانی تایبەت و سەردانی بەڕێوەبەرایەتی خۆراک و دەرمان و ئەنجومەنی (ئێم ئێس) لە شاری سنە بە مەبەستی داشکانی نرخی دەرمانەکان کێشە و گرفتی مانگانەی خانەوادەی نەخۆشەکانە کە پێویستە لەم ڕووەوە کار ئاسانیان بۆبکرێت.
ئەم خاڵانەی سەرەوە و هەوڵدان بۆ بوار خۆشکردن بە مەبەستی هاتوچۆی نەخۆشەکان لە شەقام و شوێنە گشتیەکانی ناو شارەکان و چەندین ڕێنومایی دیکەی پزیشکی بەشێکن لە سەرەکی ترین پێویستیەکانی توشبووانی MS کە کاریگەری پۆزەتیڤی دەبێت لەسەر چارەسەری گونجاو و گەڕانەوەی کەشێکی ئارام بۆ نەخۆشەکانی توشبووی (ئێم ئێس).
لە کۆتاییدا پێویستە بڵێم نەخۆشانی توشبووی (ئێم ئێس) وەک هەمو تاکێکی کۆمەڵگە ، خاوەن ماف و ڕێز و حورمەت و کەرامەتن ، تکایە هەرگیز بە چاوی بەزەیی و کەم ئەندامی پەک کەوتەوە سەیریان مەکەن.
نەخۆشی MS هەرگیز لە کەون و گەردوونێکی دیکەوە نەهاتووە ، ئەگەر ڕۆژێک جەستەیەکی لاواز و ڕەنگ خۆڵەمێشی و ژاکاو لەتەنیشتتان تێ پەڕی ، خۆ دوور مەگرن و بێزار مەبن.ئەوانە نمونەیەکن لە خۆڕاگری و کۆڵ نەدان ، ئەوانە تابلۆیەکن لە جەفا و بێ بەزەیی دەستی ڕۆژگار.
ئەوانیش خاوەن هەستن و حەزیان لە مێهرەبانی و نەوازشە ، ئەوانیش دڵیان هەیە و خۆزگە و ئاواتەکانیان زۆر غەریب و نامۆ نیە.
وەک من و تۆ، بگرە لە ئێمەش زیاتر!..

اخبار مرتبط

نظرات

یادداشت روژان

نگاهی به سوانح دلخراش جاده‌ای در راه‌های استان کردستان

گوش‌هایی که نمی‌شنوند و چشم‌هایی که نمی‌بینند

بامداد سەشنبه ۲۰ تیر درحالیکه غالب مردم براساس نظم و گردش شبانەروز در بستر خواب بودند جمعیتی از شهر سنندج، به اقتضای نیاز و کار ضروری عزم سفر کردند تا در این گردش روزگار به نیازهای خود پاسخ دهند اما انگار مقدر چنین بود که به مقصد نرسند و در همان ابتدای سفر راهی دیار باقی شوند. حادثه دلخراشی که به سبب ارتباطات پیشرفته و شبکەهای اجتماعی خواب را در همان نیمەهای شب از چشم هموطنان ربود و به خبر اول خبرگزاری‌های ایران تبدیل شد، به گونەای که سه روز عزای عمومی اعلام شد و مقامات کشور از رئیس جمهور و رئیس مجلس گرفته تا بسیاری از وزرا و شخصیت‌های مطرح کشور با صدور پیامهایی به ابراز همدردی با مردم داغدار کردستان پرداختند و  روز پنجشنبه نیز خبر آن در صفحه اول همه روزنامەهای سراسری قرار گرفت. مرگ دست کم ۱۱ نفر که به سبب نوع حادثه قلب بسیاری‌ها را جریحەدار کرد. نکته حائز اهمیت در این رویداد تلخ ایجاد موجی از حزن و اندوه در عرصه استانی و ملی بود که اگر نبود این ابراز همدردی‌ها شاید تالم ناشی از آن برای  خانواده‌های داغدار قابل تحمل نبود. اما پیرامون این سانحه نکاتی قابل تامل است که بیان آن ضروری به نظر می‌رسد: ۱- تلنگری بود به مسوولان که هشدار رسانه‌ها و کارشناسان را جدی بگیرند. نقطه وقوع حادثه به عنوان مکانی حادثه خیز بارها مورد نقد قرار گرفته بود اما دریغ از یک پاسخ منطقی! ۲- بارها گفتیم و بار دیگر تکرار می‌کنیم، مردم کمبودها و ناملایمات را تحمل می‌کنند اما بی‌توجهی، اهمال، فخرفروشی و بی‌عدالتی ازسوی مسئولان را تحمل نمی‌کنند. شکی نداریم که با هزینه چندبرابرهم که شده این مسیر تحت فشار افکارعمومی در کوتاه‌ترین زمان اصلاح خواهد شد، همچنانکه قطعه‌ای از مسیر راه سنندج- حسین آباد، در سال 1382 پیش پس از واژگونی تانکر حامل مواد شیمیایی MTBE و سرازیر شدن مواد آن به داخل آب سد قشلاق بلافاصله اصلاح شد، آیا بهتر نیست قبل از وقوع حوادث تلخ و تحمیل هزینه‌های بسیار گوشها را بروی انتقادات بگشایند و اینقدر بیخیال نباشند. حتما باید جان چند نفر گرفته شود تا معبری حادثه خیز اصلاح شود؟ 3- بارها از تردد تانکر‌های نفتکش در جاده‌های کردستان به عنوان ارابەهای مرگ و کابوس نام برده شده است و سال‌هاست واژگونی تانکر‌ها که نفت و مشتقات نفتی عراق را از طریق جاده‌های باریک و ناامن کردستان به ویژه مریوان و سنندج به ایران می‌آورند یا محصولات نفتی فراوری شده مانند بنزین و گازوئیل را به آن کشور منتقل می‌کنند، همچون کابوسی مردم و محیط زیست منطقه کردستان را تهدید می‌کند. گفته می‌شود در سوآپ نفتی ایران و عراق روزانه ۳۰ تا ۶۰ هزار بشکه نفت خام از طریق مرز به پالایشگاه‌های کرمانشاه، شازند، تهران و تبریز انتقال داده می‌شود و ایران معادل آن را در بنادر صادراتی جنوب تحویل مشتریان عراق می‌دهد. آمار تردد روزانه از ۶۰ تا ۴۰۰ کامیون در محور مریوان – سنندج که یکی از باریک‌ترین و ...