رفتن به بالا

روزنامه فرهنگی، اجتماعی، اقتصادی رۆژان

تعداد اخبار امروز : 0 خبر


  • دوشنبه ۱ بهمن ۱۳۹۷
  • الإثنين ۱۴ جماد أول ۱۴۴۰
  • 2019 Monday 21 January

  • روزنامه روژان

    صاحب امتیاز و مدیر مسوول: سلیمان الله‌مرادی

    ..............................................................

    نشانی: سنندج - میدان آزادی - انتهای کوچه سجادی (کوچه رزان) - پلاک ۱۱۵

    کد پستی: ۳۳۹۵۳-۶۶۱۳۷

    ..............................................................

    تلفن: ۳۳۲۳۸۵۴۵-۰۸۷

    ای‌میل: info@rojanpress.com

    کانال تلگرام: rojanpress@


اوقات شرعی

  • پنجشنبه ۳ آبان ۱۳۹۷ - ۱۴:۲۳
  • کد خبر : 4419
  • هفته‌نامه روژان
  • چاپ خبر : پشیلە سەگ نیە

بڕوا ناکام لەگەڵما بێ، چونکوو دڵی لای کەسێکی دیکەیە، دەیان ساڵە لەگەڵ خاوەنەکەی پەیمانی هاوڕێیەتی و وەفاداری بەستووە و گەر بێتۆ ڕۆژێ لە ڕۆژان لەو ماڵە دوور بکەوێتەوە دیوار و دەرگا و حەوشەوبانی ماڵەکە بێ ئەوی بەسەرناکەن. جارێ پشیلەیەکی دراوسێیان بێوەفای کرد و خاوەن ماڵەکەی بەجێهێشت و ئێوارەیەکی سارد و شەختە کە تەنانەت باڵندەکانیش لە […]

بڕوا ناکام لەگەڵما بێ، چونکوو دڵی لای کەسێکی دیکەیە، دەیان ساڵە لەگەڵ خاوەنەکەی پەیمانی هاوڕێیەتی و وەفاداری بەستووە و گەر بێتۆ ڕۆژێ لە ڕۆژان لەو ماڵە دوور بکەوێتەوە دیوار و دەرگا و حەوشەوبانی ماڵەکە بێ ئەوی بەسەرناکەن. جارێ پشیلەیەکی دراوسێیان بێوەفای کرد و خاوەن ماڵەکەی بەجێهێشت و ئێوارەیەکی سارد و شەختە کە تەنانەت باڵندەکانیش لە تاو سەرما باوەشی دارستانیان بە داویین …، ئەو پشیلە گەمژەیە دڵی سپارد بە رێبوارێکی نەناسراۆ و نامۆ و بۆ هەمیشە ئەو کۆڵانەی بەجێهێشت و نەهاتەوە. تاکوو ئێستاش کەس لەچارەنووسی ئاگادارنیە و هیچ باڵندەیەک نەیتوانی جێ پێی ئەو و ڕێبوارە نامۆکەی ئەو ئێوارەیە بدۆزێتەوە. پشیلەی دراوسێ تووشی وەهم هاتبوو، پێی وابوو هەر دەستێ کەبەنیازی نەوازش بەسەرشان و ملی دێتە خوار وەفای خاوەن ماڵەکەی پێوەیە. تووشی سەرگەردانی هاتبوو و هیچ لە نیەتی رێبواری نامۆی ئەو ئێوارە شوومە تێنەگەیشتبوو. تەنانەت بێ ماڵئاوایی لە سەگەکانی دراوسێ کە هەمیشە بە سەبر و تاقەتێکی فراوانەوە گوێگری چیرۆکە دڵتەزێنەکەی ژیانی بنەماڵەی بوون، جانتای نامۆیی سپاردە دەستی چارەنووسێکی ریسواوە و بەرێکەوت. بۆیە چیرۆکی پشیلەی دراوسێ وەکوو نمونەی بێوەفای لەنێۆ شارا باس ئەکرێت. بۆیە هەرچی پشیلەی ئەم شارە پاش ئەو کارەساتە گەر بەڕواڵەتیش بووبێ هەوڵ ئەدەن وەفادار خۆیان بنوێنن و لەبەرانبەر وەفا و خۆشەویستی خاوەنەکەیانا خۆیان نەدەن بەدەم ڕۆحی شەڕئەنگێزی رێبوارانی نامۆ و نەناسراو. بۆیە پاش ئەو ئێوارەیە لە نێو ڕۆژژمێری شارا سڕایەوەو حورمەتی شەو لەپێشگای ئەستێرەکانا داڕووخاو و کەس باوەڕی بە ئێوارەی سارد نەماو و ڕێبوارانی نامۆ چیتر ئیزنی هاتنە ژوورەوەیان بۆ نێو شار پێنەدرا.
پاش ئەو ئێوارە ریسوایە لە گۆڕەپانی گەورەی شار لەسەر داخوازی دانیشتوانی گەڕەکی ژوورۆ پەیکەرێکی ڕەش لە پشیلەی بێوەفا درووسکراوە و هەموو ساڵی بەکاتی کارەساتی بێوەفای، هەموو دانیشتوانی شار تەپڵی ریسوایی پشیلەی نەگبەتیان لێدەدا و چیروکی ئەو ئێوارەیان ئەکرد بەشانۆ بۆ بەشدار بووان. ئیتر دوای ئەو ئێوارەیە مێژووی شار دابەش بوو بە پاش بێوەفایی و پێش وەفاداری. ئەم کڵۆلیە وەکوو مێژووی شەرمەزاری شار و ریسوایی کرا بە وانە بۆ قوتابیان و لە مزگەوتەکانیشا مەلاکان دوای نوێژی جەماعەت خوتبەیان لەسەر ئەدا و ئیماندارانیش شەیتان و پشیلەی چارەڕەشیان ئەدایە بەر کینە و لەعنەتی خۆیان.لەسەر داواکاری خەڵک و زۆربەی ئیمانداران، گەورە پیاوی ئایینی شار لەگەڵ ماف زان و پسپۆرانی داد بڕیارێکی نوێیان ئاراستەی ئەنجومەنی پیرانی شار کرد کە لە یاسای سزادانی شارا خاڵێکی نوێ بۆ سزادانی بێوەفایان زیاد بکرێت.هەرچەن لەو گەرمەی قسەوباس و چیرۆک گەڕانەوە ئەم داخوازیە وەکوو بابەتێکی سەرنج ڕاکێش ئەهاتە بەر چاو و هاودەنگی لەگەڵ بیروڕای گشتیدا بوو بەڵام بەهۆی بەرانگاربوونەوەی کۆمەڵەی دەروونناسان لە بەردەم پارڵەمانی شارا بەهۆی شیکاریەکانی دەرونناسانەوە دەنگی پێنەدرا. ئەوان ئەیانوت چ سزایێ کوشندەتر لە ریسوابوون و نامۆیی لەم گەردوونەدا هەیە؟
فرماندار بریاری زیندانی کردنی ئەو پشیلانەی دا کە گۆمانی بێوەفاییان لەسەربوو. سەدان پیشلە و بچکە پشیلە لەدایەن دایەرەی نهێنیەوە ڕەوانەی زیندان کران و بێ ئامادەبوونی دادەوەر و محامی دە تا بیست ساڵ زیندانیان بە تۆمەتی ئەگەری بێوەفایی بۆ بڕایەوە. زیندانەکان پڕبوون لەو پشیلانەی کە گۆمانی بێوەفایییان لەسەر بوو. ئەو ئێوارە شومە، رۆژ وساڵ و مانگیشی شووم و ڕەش کرد. خەڵک دڵگران بوون کە بوومەلەرزەی بێوەفاییان لێیان بدا و ترس لە بێوەفایی وەکوو تاعوون نێو دڵی خەڵکی شاری شڵەژاندبوو. بە ئەمری شارەوان بە خەتی گەورە دروشی ڕەنگاوڕەنگ سەبارەت بە وەفاداری و دژ بە بێوەفایی نووسرابوو و هەموو ڕۆژێ لە رادیۆوە بەرنامەی تایبەتی بە بەشداری زانایانی وەفاناسی بەڕێوە ئەچۆ و گۆرانیبێژان و موسیقارەکان بەدەنگی زوڵال لەمسەر شار تا ئەوپەڕ شار کۆڕی موسێقایان بەڕێوە ئەبرد کە ترسی جەماوەر لە بێوەفایی بڕژێ بەڵام تەنیا ساڕێژێکی کاتی و بێ کەڵک بوو. ئەوەی دوخەکەی شێواندبوو ڕێپێوان و مانگرتنی سەگەکانی شار بوو. سەگەکان رووداوەکەیان بۆ شینەدەکرایەوە، قەلزبوون لەوەیکە بۆ ئەبێ بێوەفایی پشیلەیەک ئەوندە سەرنجی پێبدرێ؟ بۆ ئەبێ لە پشیلە چاوەڕوانی وەفاداری بکرێ لەحاڵێدا وەفاداری نەریت و خەسڵەتی ئەوانە نەک پشیلە. گەورە سەگ ماقولی شار، کەسێکی بەتەمن بوو و سەدان چیرۆکی لەژیانی پشیلەکان لەبیرمابوو هەمیشە لە ریزی یەکەمی ڕێپێوانانەوە ئاڵای جەماوەرەکەی لەسەر شان ئەنا کە لەسەری نووسرابوو ؛ پشیلە سەگ نیە.
گەورە سەگ ماقوڵی شار نیگەران بوو بە هۆی نەزانی پشیلەیەکەوە، سەگەکانیش سزابدرێن و چیتر ڕۆژانی ژیانی ئاڵتونی سەگانیش کۆتایی بێت. تۆ بڵێی وەفاداری سەگەکان بەخێرایی فرامۆش بکرێ. ئەوان ئەزموونی هەزار ساڵەی وەفاداریان هه یە و کلکەسوتێی سەگ لە فستیواڵە نێونەتەوەییەکانا وەکوو نازدارترین سەمای کلک لە جیهانا ناوبانگی هەیە. تۆبڵێی ئەم هەموو شانازی و بەختەوەری و چیرۆکە ڕەنگینەی کە بە دەیان و هەزاران ڵە کتێبەکانا باسکراوە بەخێرایی فەرامۆش بکرێن.

اخبار مرتبط

نظرات

یادداشت روژان

به یاد کاک رحیم ذبیحی

هژیر الله‌مرادی انگار همین دیروز بود به دفتر روژان آمد، مانند همیشه با چهره‌ای خندان و چند ایده جدید که انجام هرکدام می‌توانست چراغی روشن فراروی نسل آینده باشد، کاک رحیم تنها یک کارگردان و فیلمساز عادی نبود. او غم مردم داشت و پشت هرکدام از آثارش می‌توان انبوهی از رنج و مرارت را دید. خود می‌گوید: غمی انسانی از من یک فیلمساز ساخت. در باره روژان نیز گفت: همان نشریه‌ای است که سالها انتظار بودنش را داشتیم. مرگ حق است اما افسوس که برای رحیم ذبیحی زود بود و طرحهایش ناتمام ماند. از تهیه فیلمی بنام «روزی، روزگاری شهرمان بانه» حرف می‌زد که نگاهی به وقایع تلخ روزهای جنگ و بمباران شهر داشت، وقایعی که بخشی از تاریخ فرهنگ پایداری کردستان را می‌توانست ثبت کند، فراخوان طرح را ما در روژان هم منتشر کردیم اما حیف که دست اجل مهلت نداد و خیلی زود روح بلندش به آسمان پرکشید و همه ما را در غم فقدان خود سوگوار کرد، روحش شاد و یادش گرامی.