رفتن به بالا

روزنامه فرهنگی، اجتماعی، اقتصادی رۆژان

تعداد اخبار امروز : 0 خبر


  • سه شنبه ۲۲ آبان ۱۳۹۷
  • الثلاثاء ۴ ربيع أول ۱۴۴۰
  • 2018 Tuesday 13 November

  • روزنامه روژان

    صاحب امتیاز و مدیر مسوول: سلیمان الله‌مرادی

    ..............................................................

    نشانی: سنندج - میدان آزادی - انتهای کوچه سجادی (کوچه رزان) - پلاک ۱۱۵

    کد پستی: ۳۳۹۵۳-۶۶۱۳۷

    ..............................................................

    تلفن: ۳۳۲۳۸۵۴۵-۰۸۷

    ای‌میل: info@rojanpress.com

    کانال تلگرام: rojanpress@


اوقات شرعی

  • پنجشنبه ۳ آبان ۱۳۹۷ - ۱۵:۰۳
  • کد خبر : 4438
  • هفته‌نامه روژان
  • چاپ خبر : ژن بیتوو شێعریش بڵێی!
وتووێژی تایبەتی ڕۆژان له گه‌ڵ “کەژاڵ ئەحمەد”:

ژن بیتوو شێعریش بڵێی!

کەژاڵ ئەحمەد ساڵی ١٩۶٧ لە کەرکووک لەدایکبووە و دانیشتووی شاری سلێمانی‌یە.لە سەرەتای ھەشتاکانەوە چالاکییەکانی دەستیان پێکردوە و لە ١٩٨٧ەوە شێعر دەنووسێت. لە ساڵەکانی ١٩٩٢ تا ٢٠٠٨ لە زۆربەی بوارەکانی میدیای کوردیدا کاریکردووە بە رادیۆ و رۆژنامە و گۆڤار و تەلەڤیزیۆنەوە. لە بواری شێعر و نووسیندا خاوەنی ئەم بەرھەمە چاپکراوانەیە: ١ـ (بەندەری بەرمۆدا) کۆمەڵە شێعرە و […]

کەژاڵ ئەحمەد ساڵی ١٩۶٧ لە کەرکووک لەدایکبووە و دانیشتووی شاری سلێمانی‌یە.لە سەرەتای ھەشتاکانەوە چالاکییەکانی دەستیان پێکردوە و لە ١٩٨٧ەوە شێعر دەنووسێت.
لە ساڵەکانی ١٩٩٢ تا ٢٠٠٨ لە زۆربەی بوارەکانی میدیای کوردیدا کاریکردووە بە رادیۆ و رۆژنامە و گۆڤار و تەلەڤیزیۆنەوە.
لە بواری شێعر و نووسیندا خاوەنی ئەم بەرھەمە چاپکراوانەیە:
١ـ (بەندەری بەرمۆدا) کۆمەڵە شێعرە و ساڵی ١٩٩٩ چاپکراوە.
٢ـ (وتەکانی وتن) کۆمەڵە شێعرە و ١٩٩٩ چاپکراوە.
٣ـ قاوەیەک لەگەڵ ئەودا کۆمەڵە شێعرە ١٩٩٩ چاپکراوە.
۴ـ (ئاوێنەم شکاند) کۆمەڵە شێعرە و ساڵی
٢٠٠۴ چاپکراوە
۵ـ دیوانی کەژاڵ ئەحمەد کۆبەرھەمە و ٢٠٠۶ چاپکراوە.
۶ـ (من دەبێت خۆم بسمیلبکەم) کۆمەڵە شێعرە و ٢٠١۴ چاپکراوە.
٧ـ (کتێبی ژن) کۆمەڵە وتار و لێکۆڵینەوەیە و ساڵی ١٩٩٩ چاپکراوە.
٨ـ (ناسنامە بکوژەکان) نووسینی ئەمین مەعلوف وەرگێڕانی لە عەرەبییەوە کەژاڵ ئەحمەد ساڵی ٢٠٠٢ چاپکراوە.

شێعرەکانی کەژاڵ ئەحمەد بە زمان و شێوەزاری تر :
١ـ Erobringer دیوانێکی شێعریی وەرگێڕاوی کەژاڵە بۆ سەر زمانی نەرویجی، دکتۆرە ئینگەر و ھاودەم ساڵح جاف وەریانگێڕاوە و ساڵی ٢٠٠۵ لەلایەن خانەی چاپ و بڵاوکردنەوەی Cappelen ەوە چاپکراوە ئەم خانەیە ساڵی ١٨٢٩ لە ئۆسلۆ دامەزراوە.
٢ـ Qehweyek ligel wi دیوانە شێعرێکی سۆرانیە دلشا یوسف گۆڕیویەتی بۆ زاری کرمانجی باکور و لە ئەستانبوڵ لەلایەن چاپخانەی ئاڤێستاوە چاپکراوە.
٣ـ (قصائد تمطر نرجسا) واتا ئەو شێعرانەی نێرگزیان لێدەبارێت کۆمەڵە شێعرێکی وەرگێڕدراون بۆ زمانی عەرەبی لەلایەن مامۆستا سەڵاح بەرواری یەوەو ساڵی ٢٠٠٨ لە دیمەشق چاپکراوە.
۴ـ poems kajal Ahmad کۆمەڵە شێعرێکی وەرگێڕدراوی کەژاڵە بۆ سەر زمانی ئنگلیزیی لەلایەن دکتۆرە چۆمان ھەردی یەوە. ساڵی ٢٠٠٨ سەنتەری وەرگێڕانی شێعری جیھانیی لە لەندەن چاپ و بڵاویکردۆتەوە.
۵- Handful of salt واتا مشتێ خوێ کۆمەڵە شێعرێکی وەرگێڕدراوی کەژاڵە بۆ سەر زمانی ئنگلیزی و ٢٠١۶ لە ئەمریکا چاپکراوە و دەسکەوتی مادیی ئەم دیوانە پێشکەش بە ژنە ئێزدییە قوربانییەکانی شەڕی داعش کراوە.

حەوتەی رابردوو خاتوو کەژاڵ ئەحمەد بە بۆنەی بەشداریی کردن لە پیشانگای کتێب میوانی شاری سنە بوو و بە دەعوەتی رۆژان شەوێک سەردانی دەفتەری رۆژنامەی رۆژانی کرد کە بە هاتنی خاتوو “کەژاڵ” و “کاک بێهزاد رەحیمی سەنەندەج” (شاعێری سنەیی) ئۆفیسی رۆژان بوو بە کوڕێکی گەرم و گوڕی شاعێرانە و ئەندامانی رۆژان جگە لە وتووێژ لەگەڵ خاتوو کەژاڵ لە شێعر خوێندنی ئەم دوو خۆشەویستە چێژیان وەرگرت. خاتوو کەژاڵیش لەوپەڕی تاقەت و زۆر بە رووخۆشیەوە وڵامی پرسیارەکانمانی دایەوە کە پێشکەشتانی ئەکەین:

* لە چەن ساڵیدا رووتان کردە شێعر و ئەدەبیات؟
– لە چواردە ساڵیدا عاشقی شێعر بووم و لە بیست ساڵیدا یەکەم شێعری خۆم بە ناوی “لەلای ئێمە” بڵاو کرایەوە کە سەبارەت بوو بە ژن لە کۆمەڵگای ئێمە و ئەوەی کە ژن لە کۆمەڵگای ئێمە چۆن سەیر ئەکرێ؟ دواجار لە چەند گۆڤار و رۆژنامە هەندێ شێعری‌ترم بڵاو کردەوە. بە رای خۆم ئەو شێعرەم بە ناوی “ئافرەتێ بە چرپە وتی” منی بە خەڵک ناساند. تا پێش ئەوە هەندێ کەس وایان ئەزانی ئەو شێعرانەی کە من وتوومە هی پیاوێکە و بە ناو منەوە چاپ دەکرێ بەڵام دوای ئەم شێعرە خەڵک وتیان دەمانەوێ ئەم ئافرەتە ببینین و بزانین کە ئەمە ژنە. چوونکە لە لای ئێمە شێعری “ئافرەتێ بە چرپە وتی” جێگەی سەرنج بوو، بۆیە داوا کرا کۆڕێکی شێعری بکەم. ئینجا منیش لە ساڵی ۱۹۸۷ چووم و کۆڕم کرد. دوکتۆر “فەرەیدوون عەبدۆل بەرزەنجی” کە شاعێرێکی بەناوبانگی کوردستانی عێراقە منی لە کۆڕێکا ناساند. چوونکە ئەو بەهرەی منی دۆزیبووەوە و یەکەم کەس ئەو وتی شێعرەکانت باشن بۆ بڵاوبوونەوە ئەمەیش بڵێم کە لەو کاتەدا من بیست و یەک ساڵم بوو.

* چۆن بوو کە واتان زانی دەغدەغەی ژنان‌تان هەیە و ئەبێ بۆ ئەوان بنووسن؟
– راستیەکەی ئەوەیە کە من فێری ئەوە نەبووم کە بۆ ژنان بنووسم بەڵکوو ئەوە لە فتڕەتی‌ مندا بوو. من هەمیشە خوێنەرێکی زۆر باشی کتێب بووم. هەر کتێب و بابەتێکی باش لە ڕۆمان و شێعر و… چ بە زمانی کوردی، چ عەرەبی بگەییایتە دەستم ئەمخوێند. دواجار دەستم بە شێعر کرد. بەڵام بۆچی دەستم بە نووسین بۆ ژنان کرد لەڕاستیدا لەو ساڵانەیا وا هەستم ئەکرد کە جیاوازیەکانی نێوان ژنان و پیاوان لە کۆمەڵگای کوردیا زۆرە. من لە شێعری “ژنێ بە چرپە وتی” ئەڵێم: “دەستم بگرە با ون نەبم، با ون نەبی” چونکە ئەگەر پیاو هاوکاری ژن نەبێ ژن ون ئەبێ بە بێ پیاو و پیاویش ون ئەبێ بە بێ ژن لە ناو مێژووا. ئەم روانینی ژنانەی منە لێرەوە بە روونی دەرکەوت و خەڵکیش هەستیان کرد کە ئەمە هەستێکی ژنانەیە کە پێشتر بە هەندێ لە بەرهەمەکانی “کێ” و بەرهەمەکانی “ئەحلام مەنسوور” وەکوو رۆمان و بەرهەمەکانی خاتوو “نەجیبە ئەحمەد” کە شاعێرە دەرکەوتبوو. ئەوەیش بڵێم کە ئەوان رچەشکێن بوون چوونکە لەو کاتەدا بەڕاستی ژن بوون عەیب بوو. دواتر کە وەگێرانی شێعرەکانی “فرووغ فەرڕۆخزاد”م خوێندەوە بینیم چەند جوان و سەرنجڕاکێشە مرۆڤ وەکوو رەگەزەکەی خۆی بژیت نەک هەستێک بنوێنێ، کە وابوو حەزم بەو دەربڕینی هەستی فرووغە کرد. ئەوەیش بڵێم من هەرگیز نەموتووە کە با پیاو بسڕینەوە من وەتوومە ژن و پیاو وەکوو دوو باڵن بۆ فڕین، ئەبێ هەردووکیان یەکتر بەرز بکەنەوە.

* بێجگە لە فرووغ چ شاعێرە کوردێکی ئێرانی کاریگەری لە سەرتان بووە؟
– مەستوورەم لە درەنگێکدا ناسی بوو، مەستوورە زۆر سەرنج راکێش و ژنانەیە بێجگە لەوەی سنوورەکانی بڕیوە و لە لای ئێمە ناسراوە. مەستوورە شاعێرێکی ئازا بووە کە وڵامی شێعری “نالی” شاعێری گەورەی ئێمەی داوەتەوە و شەڕە شێعریان بووە.
دواتر “ژیلا حسێنی”، “کولسووم عوسمانپوور”، “سیمین چایچی” و “ئەسمەر ئیبراهیمی”م ناسی کە هەستێک ئازایەتی ژنانە لە شێعرەکانیانا هەیە.
ئەتوانم وا بڵێم شێعری ئافرەتە شاعێرەکانی کوردستانی ئێران پێویستی بە کاری زۆرترە. ئەتوانم بڵێم لە بەر دەم درووست بوونایە و هەندێکیان ماوە وەک “ژیلا حسێنی” پێگەییشتوو بن.
شێعر و وێژە بریتیە لە کار کردن لە سەر زمان. شێعری ئەو شاعێرانە بۆ من جالب و سەرنج راکێشن کە لە سەر زمانی کوردی کار ئەکەن. لە شاعێرە پیاوەکانیش ئەتوانم بە کاک “بێهزاد رەحیمی سەنەندەج” ئاماژە بکەم کە ئەو یەکێکە لەوانە کە لەسەر زمانی کوردی کاری کردووە هەروەها مامۆستا “جەلال مەلەکشا” کە جیهانێکی زۆر جوان و ئینسانی هەیە و زمانەکەشی بە هەمان شێوە سەرن راکێشە. شاعێری پیاو زۆرن ناتوانم لێرە بە هەموویان ئاماژە بکەم ئەبێ بمبوورن.

* سەبارەت بە گۆڕان کاری لە فۆڕم و زمانی شێعری شاعیرانی ئەمڕۆ بۆمان باس کەن:
– ئێستا ئەگەر سەیری ئەدەبیاتی کوردستانی عێراق بکەی لە کلاسیکەوە فۆرمێک دوای مامۆستا گۆران دەرکەوتووە کە شێعرەکەی گۆڕیوە بۆ داڕێشتنێکی هاوچەرخانە و نوێ یەعنی هەمووی گۆڕیوە. بۆ نموونە شێرکۆ چی کردووە لە شێعرا؟ کاری لە سەر زمان و فورمی شێعر کردووە و گۆڕیویەتی لەو جۆرەی کە لە گۆرانا ئەمانناسی. من سەریری گەورەیی کاری ئەم گەورە شاعێرانە و ئەو گۆڕان‌کارییەم کردووە و وتوومە ئێمەیش ئەبێ فۆرم و زمانێکی ژنانەی جیاوازمان هەبێ کە هیچی کەمتر نەبێ لەوانەی کە پیاوان کردوویانە.
لە شێعری فارسیدا ئەتوانم بە نیما ئاماژە بکەم، ئەو کارە کە نیما لە فارسیدا کردی هەر ئەو کارەیە کە لە کوردی مامۆستا گۆران کردی.
یان حافز و جەلالەدینی رۆمی شاعێرانی زۆر گەورەن بەڵام دوایی کە نیما و سوهراب و فرووغ هاتن شۆڕشێکیان لە زمانا کرد.

* ئایا ژن بوون و شاعێر بوون سەختە؟
– بەڵێ وایە، سەختیەکی زۆر گەورەیە بە تایبەت لە کۆمەڵگایەکدا وەک کۆمەڵگای ئێمە کە لە قۆناغی گواستنەوەدایە، گواستنەوە بۆ گەییشتن بە ئاستەکانی دنیا.
ئێمە کۆمەڵگایەکی رۆژهەڵاتین، نابێ ئەوەمان لە بیر بچێ. رۆژهەڵات دەرد و ژانی تایبەتی خۆی هەیە. من وا بیر ئەکەم کە بۆ شاعێرانێ کە لە دوای من هاتن زۆر ئاسانتر بووبێ. بەڵام بۆ من زۆر گرانتر بوو چونکا ئێمە سەرەتاکان بووین و رچەمان شکاند. چونکە لەو سەردەمەدا من دەستم بە شێعر کرد ژن بوون عەیب بوو نەک شاعێر بوون کەواتە ژن بیت و شێعریش بڵێی و قسە بکەی لە کۆمەڵگایەکدا کە ژنی پێ عەیب بێ کارێکی سەختە.
من بە سەختی زۆرا رۆیشتووم بەڵام پێم خۆشە چون یەکەم کەس کە لەناو بەفردا ئەڕوات بۆ خۆی زۆر سەختە بەڵام بۆ ئەوانەی کە بەدوایا ئەڕۆن کارەکە تۆزێ ئاسانترە هەرچەند من دەرد و ئازاری ئەوانیش ئەزانم چییە چونکە هر شتێک کە ئەوان ئەینووسن لە سەر ژیانی تایبەتی زۆر پرسیار درووست ئەکا لەوانەیە بۆ پیاوێک وا نەبێ. ئەو پڕۆپاگەندانە بۆ ژنێک ئەکرێ بۆ پیاو ناکرێ. نازانم بۆ لە وڵاتی ئێمە لێدانی ژن زۆر ئاسانە بەڵام ئازا ئەوەیە کە ناڕووخێت و ئەمێنێتەوە لە روویاندا. من ئێستا لەم قۆناغەی خۆما نە پێاهەڵدان و نە قسەپێوتن خۆشحاڵم ناکا، ئەوەی خۆشحاڵم ئەکا ئەو ئاسارانەن کە ئەمێنێتەوە لە مێژوودا.

* سەبارەت بە هەست باس کەین، ئەگەر ئێوە ژن نەبواین و پیاو ببواتاین ئایا هەر ئەم هەستە جوانەتان بۆ شێعر وتن بوو؟ دەمەوێ بزانم هەستی ژنانە و پیاوانە بۆ شێعر وتن جیاوازیی هەیە؟
– پیاویش ئێحساسی زۆر شیرین و جوانی هەیە لە شێعر وتندا (هەر یەکە بە شێوازێ) بەس ئەمە بۆیە سەرنجڕاکێشە چونکە ژن وا فێر بووە دایمە هەستەکانی خۆی داشارێ ئەمما کاتێ نووسەرێکی ئافرەت دێت و ئەو هەستانە ئەخاتە روو (ئەوەش بڵێم ساڵانێکی زۆر نییە کە ژن ئەتوانێ هەستەکانی خۆی دەرببڕێ) ئەمە کارێکی نەترسانەیە.
یەکەم کۆمەڵە شێعری من ناوی “نە” بوو. ئەمویست لەم کۆمەڵە شێعرە بەو جۆرە ژیانە کە ژن ئەیکرد بڵێم نە. بەداخەوە دەزگا سانسۆریەکانی سەردەمی بەعس لەسەر دیوانەکەم نووسیان: “نە”! و رەدیان کردەوە و چاپ نەبوو. ئەگەر کەسێکی‌تر لە جێی من ببوایە سارد ئەبووەوە و وازی ئەهێنا و ناچوو بە لای شێعر نووسینەوە بەڵام من زیاتر سوور بووم لە سەری چونکە دەمهەویست کە بەردەوام بم.

* شێعری شاعێرانی کوردستانی ئێران لەگەڵ ئەودیو چۆن هەڵئەسەنگێنن؟
– ئەتوانم بڵێم هەموو بە جۆرێ لە قەیرانا تێئەپەڕێ کە هاوتای قەیران سیاسی و ئابووریەکانە کە ئێمەش و ئێوەش پێا تێئەپەڕین. ئەو قەیرانە ئەگەر لە چاپ کردنی کتێبەوە لێی بڕوانین (چونکە کتێب کانگای مەعریفەت، زانست و رۆشنبیریەکەی ئێمەیە)، بەداخەوە ئەبێ بڵێم ئێمە چاپخانەمان هەیە کە بە هۆی خراپ بوونی وەزعی ئابووری ئێستە ناتوانێ کتێب چاپ کا. خوێندکارێ فەرز کەن کە باوکی فەرمانبەرە و لە کاتی خۆی مووچەکەی وەرناگرێ و مووچەی چەن مانگیشیان پێ نەداوە، ناتوانێ کتێبێ بکڕێ. ئەڵبەت ئێستە بارودۆخەکە تۆزێ بەرەو باشتر بوون رۆشتووە و ئۆمێد کە وەزعی ئێوەیش بەرەو باشتر بوون بڕوا بەڵام ئێمە ئێستەش بۆ چاپخانەکەی خۆمان کە مامۆستا “موحەممەد کۆردۆ” بەرپرسیاریەتی دەستیان نەکردووەتەوە بە چاپ کردنی کتێب بەڵام ئۆمێد دەکرێ کە لەم ساڵە باری ئابووری باش ئەبێ و ئەکەونەوە سەر چاپ کردنی ئەوەی کە سوودی هەبێ بۆ چاپخانەکانی کوردستان.
ئێمە هەر باسی کتێبمان کرد، ئینجا وەرە وردی کەرەوە بۆ سەر شتەکانی‌تر وەک شانۆ، هونەر، ئەدەب و… کە هەمووی مەربووتە بە وەزعی سیاسی و ئابووری و ئەم قەیرانە کە تەواو ناوچەی گرتووەتە بەر.
هیوادارم ئەم هەورە چڵکنە بڕوات و ئیتر کورد لە هەموو خۆشییەکانی دونیا بەهرەمەند بێ. وەکوو دونیا خۆش بژی چونکە توانای باشمان هەیە بەڵام هێشتا بە باشی بوار نەبووە کە بە دڵی خۆی بژی و کار بکا و خۆی بنوێنێ.

* کەژاڵ خان پێم خۆشە سەبارەت بە خۆتان باس کەن. با ئەو ئافرەتانە کە ئەم دیمانە دەخوێنن و پێیان خۆشە لە کاری خۆیاندا سەرکەون رای جەنابت بزانن و بزانن هۆی چییە کەسێ وەکوو ئێوە توانیویە ئامانجەکانی خۆی بپێکێ.
– راستە، ئەوەی کە باسی کەژاڵ ئەحمەد بکا ئەڵێ خۆی خۆی درووست کردووە. بێگومان من خۆم خۆمم درووست کردووە. هیچ شتێک هاندەر و پشتیوان نەبووە بۆ من. نە کچی شاعێرێکی گەورە و ناسراوم وەکوو زۆر کەس، نە بنەماڵەیەکی بەو ئاستە ناسراوم هەیە، نە بەرپرسێکی گەورە پاڵپشتم بووە، نە هیچ شتێکی‌تر.
من چیم دەسکەوتووە لە شێعر؟ لەم ژیانە کە پێیدا تێپەڕیوم. ئەتوانم بڵێم لە دەردەسەری بەولاوە هیچی‌ترم دەس نەکەوتووە، تەنیا دەسکەوتی من خۆشەویستی خەڵک بووە. ئەوەیکە بڵێی شاعێریی بتژیێنێت، نە وا نییە. ئەوانەی کە دوورن لە شێعر باشتر ئەژین. لە وڵاتانی بەهرەمەند بۆ شاعێران و هونەرمەندان مووچە ئەبڕنەوە کە ناچاری کار کردن نەبن و خەمی نان یان نەبێ بەڵام لای ئێمە و ئێوە ئەوە نابینین و زۆر جار شێعرەکان ئەبن مایەی نان بڕین و دەربەدەری و ئەو نەهامەتیانەی کە بەسەر هەندێکا هاتووە.
من جگە لە خۆشەویستی خەڵک و خوێنەرەکانم خۆشیێکم نەبینیوە. هەندێ جار کەسێک ئەبینم کە لە یەکەم کۆڕی شێعرم‌دا بووە یان بیرەوەریەکی هەیە لەگەڵ شێعرێکی من کە چەن ساڵ پێش ئێستا وتراوە. ئەمانە بەهرەی من بوونە، ئیستفادەی من زۆرتر رۆحیە. دەسکەوتی‌تریش بۆ من و بۆ ئەدەبیاتی خۆمان ئەوەیە کە دەم و دەزگایەکی چاپی جیهانی خۆیان بە بێ ئەوەی کە من بزانم کێن، چین و راکەم بە دوایاندا خۆیان هاتوون و دیوانی منیان چاپ کردووە. یەکێک لەوانە دیوانە نۆروژیەکەمە بە ناوی “فتووحات”، یان دیوانێکی‌ترم بە ناوی “مشتێ خوێ” کە لە ئامریکا چاپ بووە و ئیستیفادەی ئەوەم پێشکەش کردوە بە ژنانی ئیزدی کە قوربانیی شەڕی داعش بوونە. دیوانێکی‌ترم لە لەندەن لە سەنتێری وەرگێڕانی شێعری جیهانی چاپ بووە، ئینجا لە دەمشق کۆمەڵە شێعرێکم بە ناوی “ئەو شێعرانەی کە نێرگز ئەبارێنن” بە عەرەبی چاپ بووە. یەکەم زمان کە شێعری منی پێوە وەرگێڕاوە فارسی بووە. مامۆستا “رێبوار سیوەیلی”، هەر دوای بڵاو بوونەوەی شێعری “ئافرەتێ بە چرپە وتی” لە هەشتاکاندا ئەوەی بە فارسی وەرگەڕاندەوە. بێجگە لە دەردەسەری ئەمانەی کە ئاماژەم پێان کرد بەهرەی منن لە شێعر و ئەمانەم دەسکەوتووە.

* چی وای کردووە کە شێعری ئێوە بەم ئاستە بگات و ئاوا شێعرەکانتان سنوورەکان ببڕێ و بە دڵی خوێنەرەکانا بنیشێ؟
– من هەمیشە لە خۆم ئەپرسم ئەوانەی کە شێعری منیان وەرگێڕاوە و لە شێعرم گوێ ئەگرن بە دوای چیا ئەگەڕن؟ خۆ شاعێری لە من باشتر زۆر هەیە. لام وایە کە ئەوان بە دوای هەستی ژنانە ئەگەڕن ئەگینا شاعێری زۆر ناسک خەیاڵ‌تر و باشترمان زۆرە.
من وەک قەرەج (قەرەچی) هەموو شوێنێک گەڕاوم کە توانیومە ئاوا شێعر بڵێم. ئەگەر رۆژێک لە هەولێر بووم رۆژێک لە دووکان بووم، رۆژێک دهۆک، رۆژێک چەمچەماڵ یان هەڵەبجە؛ یەعنی شوێنێک نەماوە کۆڕی تێا نەکەم تەنانەت لە لادێەکانیشدا. پێم خۆش‌بووە کە ژن لە ناو باخەکەیەوە بە جووتێ کەوش و ماکسیێکەوە لە کۆڕما بووە و مامۆستای زانکۆیش بە جلی خۆیەوە هاتووە و دانیشتووە. ئەگەر هەردووکیان خۆیان تێیدا دۆزیبێتەوە ئەبێ ئەوانە ببن بە پێوەر بۆ شاعێر. شاعێر ئەبێ بڵێ بزانم شێعرەکەم ئەگا یا نە؟ جارێک لە یەکێ لە کۆڕەکانا کەسێک زۆر گریا. من شێعرێکم لەسەر ئەنفال هەیە ناوی “هۆلۆکۆستە” ئەوەم خوێند و تا تەواو بوونی کۆڕەکە ئەو کەسە هەر ئەگریا. شێعری تریشم ئەخوێند ئەو هەر ئەگریا. لە دواییدا من رۆیشتم پێم وت داوای لێبوردن ئەکەم بەس ئەمەوێ بزانم من چیم وت کە تۆ ئاوا بێزار بووی؟ ئەگەر بێزاری بۆچی ناچیتە دەرەوە؟ وتی: نا، من دڵم نایە ئەم کۆڕە بە جێ‌بێڵم بەڵام من هەموو کەس و کارم ئەنفالە، خەڵکی گوندێکم ئا لەم خوارەو هاتووم، ئەوەم بیرکەوتووە.
شاعێر ئەبێ سەیری دڵی خوێنەرەکانی بکا و لە خۆی بپرسێ ئایا شێعرەکەم گەییشتووە؟ کە نەگەییشتووە خواحافیز، واز ئەهێنم لەم بوارە، نە خۆم هیلاک ئەکەم و نە گوێگرەکانم.

* پلان و بەرنامەتان بۆ داهاتوو چیە؟
– دوایین دیوانم، هەشتەمین دیوانی شێعرم لە ساڵی ۲۰۱۴ زایینی بووە، ئیتر ئەم دیوانە وەرگێڕاوانە بووە لە بەینیا. کتێبێکم هەیە ناوی “کتێبی ژن”ە لە ساڵی ۱۹۹۹ زایینی لە دەزگای سەردەم چاپ بووە، وەرگێڕانێکم لە عەرەبیەوە کردووە بە کوردی لە سەر شۆناس، کە کتێبێکە بە ناوی “ناسنامەی بکوژەکان” هین نووسەرێکی لوبنانی – فەڕانسیە بەناوی “ئەمین مەعرووف”. کۆمەڵە شێرێکم هەیە بە ناوی “زمانی باڵندەم دەزانی” کە هی ئەو ساڵانەیە کە لە غوربەت بووم کە ئەمساڵ چاپ ئەبێ و ئەکەوێتە بەردەسی خوێنەرەکان.
بێجگە لەوەش لێکۆڵینەوەیەکم هەیە لەسەر کوردەکانی ئۆردۆن چونکە فرسەتێکی باشم بوو بۆ ئەوەی لە ئۆردۆن بژیم. لەوێ چوومە ناو کتێبخانەکانیان و لەگەڵیان ژیام. کوردەکانی ئۆردۆن لەگەڵ لەشکری سەلاحەدین ئەیووبی چوونەتە ئەوێ و تەنانەت رۆڵیان بووە لە درووست بوونی مەملەکەتەکەشا. ئەم دوو پرۆژەیە هی داهاتوون.

* خاتوو کەژاڵ جگە لە شێعر چ کارگەلێکتان کردووە؟
– من ۱۴ ساڵ لە رۆژنامەی “کوردستانی نوێ” کارم کردووە، پلەکەشم بەڕێوبەری نووسین بووە واتە شەخسی دووهەم لە رۆژنامەکەدا. لە چەن رۆژنامەی‌تریش وەکوو “ئاڵای ئازادی” و… کارم کردووە. لە تەلەڤیزیۆنی “کوردسات”یش بەرنامەی “لە هەر باخێک ژنێک”م وەکوو پێشکەشکار و ئامادەکار بەرێوە دەبرد کە بەرنامەیەکی دژی باو بوو.

* چ کتێبێ زۆر کاریگەری لە سەر ژیانتان بووە؟
– من کتێب خوێنێکی چالاکم. شێعر و رۆمان زۆر دەخوێنم. بەس کتێبێ کە کاریگەریی زۆری لەسەرم بووە کتێبی “نیچە وای وت” بووە. نیچەم زۆر خۆش‌ئەوێ و ئەو کتێبەم چەن جار خوێندوە و شێعرێکیشم هەیە بۆ نیچە.
یەکەم کتێبێکیش کە خوێندوومەتەوە رۆمانی “دایک” بوو کە “ماکسیم گۆرکی” نووسیویە. ئەو کتێبە وای کرد کە کتێب خوێندنم خۆش بوێ.

* لەم سەفەرەدا کە هاتوون بۆ کوردوستانی ئێران، ژنانی رۆژهەڵاتتان چۆن بینی؟
– گۆڕانم تێیاندا بینی، هەندێ دەنگی گەنج هەن کە ئازان، هەرچەند کەم بوون بەڵام ئازا بوون. ئەو ئازایەتیە زۆر خۆشە. خۆزگە پشتیوانی ئەم رەوتە تازەی کچان بکرێ بۆ ئەوەی بەردەوام بن، بۆ ئەوەی کە گەورەتر بن. هێشتا زووە پێان بڵێی ئەمانە بەهێز و قەوین بەڵام بەڕاستی بەهرەی زۆر جوانن. هەستی ژنانە و ئینسانیان تێدایە و هەست ئەکەم فۆرمەکەشیان هاوچەرخیی و سەردەمییە.
ئەمەی کە بینیم ناتوانم بڵێم گشتیە بەڵام ئەو چەن نموونە کە بینیم ئۆمێدبەخشە.

* دوایین قسەی خاتوو کەژاڵ چییە؟
– لەوانەیە داهاتوو جوانتر بێ. خۆزگە دەست بە گەنجەکانمانەوە بگرین و مەیدانیان پێ‌بدەین. وا تێدەگەم کە رەوتێک هەیە کە خانمی زۆر بەهرەمەند سەری هەڵداوە.
قەیرانەکان شتی جوانیش درووست ئەکەن. جارجار قەڵەمی جوانیش لەگەڵ خۆیان دێنن و هونەری باشیش درووست ئەکەن.
گەنجەکانمان ئەبێ زۆرتر بخوێنن و لەسەر ئەدەبیات کار کەن.
هیوای سەرکەوتنم هەیە بۆ گەنجەکانمان بۆ کوردستان و بۆ ئێوەیش.

اخبار مرتبط

نظرات

یادداشت روژان

نگاهی به سوانح دلخراش جاده‌ای در راه‌های استان کردستان

گوش‌هایی که نمی‌شنوند و چشم‌هایی که نمی‌بینند

بامداد سەشنبه ۲۰ تیر درحالیکه غالب مردم براساس نظم و گردش شبانەروز در بستر خواب بودند جمعیتی از شهر سنندج، به اقتضای نیاز و کار ضروری عزم سفر کردند تا در این گردش روزگار به نیازهای خود پاسخ دهند اما انگار مقدر چنین بود که به مقصد نرسند و در همان ابتدای سفر راهی دیار باقی شوند. حادثه دلخراشی که به سبب ارتباطات پیشرفته و شبکەهای اجتماعی خواب را در همان نیمەهای شب از چشم هموطنان ربود و به خبر اول خبرگزاری‌های ایران تبدیل شد، به گونەای که سه روز عزای عمومی اعلام شد و مقامات کشور از رئیس جمهور و رئیس مجلس گرفته تا بسیاری از وزرا و شخصیت‌های مطرح کشور با صدور پیامهایی به ابراز همدردی با مردم داغدار کردستان پرداختند و  روز پنجشنبه نیز خبر آن در صفحه اول همه روزنامەهای سراسری قرار گرفت. مرگ دست کم ۱۱ نفر که به سبب نوع حادثه قلب بسیاری‌ها را جریحەدار کرد. نکته حائز اهمیت در این رویداد تلخ ایجاد موجی از حزن و اندوه در عرصه استانی و ملی بود که اگر نبود این ابراز همدردی‌ها شاید تالم ناشی از آن برای  خانواده‌های داغدار قابل تحمل نبود. اما پیرامون این سانحه نکاتی قابل تامل است که بیان آن ضروری به نظر می‌رسد: ۱- تلنگری بود به مسوولان که هشدار رسانه‌ها و کارشناسان را جدی بگیرند. نقطه وقوع حادثه به عنوان مکانی حادثه خیز بارها مورد نقد قرار گرفته بود اما دریغ از یک پاسخ منطقی! ۲- بارها گفتیم و بار دیگر تکرار می‌کنیم، مردم کمبودها و ناملایمات را تحمل می‌کنند اما بی‌توجهی، اهمال، فخرفروشی و بی‌عدالتی ازسوی مسئولان را تحمل نمی‌کنند. شکی نداریم که با هزینه چندبرابرهم که شده این مسیر تحت فشار افکارعمومی در کوتاه‌ترین زمان اصلاح خواهد شد، همچنانکه قطعه‌ای از مسیر راه سنندج- حسین آباد، در سال 1382 پیش پس از واژگونی تانکر حامل مواد شیمیایی MTBE و سرازیر شدن مواد آن به داخل آب سد قشلاق بلافاصله اصلاح شد، آیا بهتر نیست قبل از وقوع حوادث تلخ و تحمیل هزینه‌های بسیار گوشها را بروی انتقادات بگشایند و اینقدر بیخیال نباشند. حتما باید جان چند نفر گرفته شود تا معبری حادثه خیز اصلاح شود؟ 3- بارها از تردد تانکر‌های نفتکش در جاده‌های کردستان به عنوان ارابەهای مرگ و کابوس نام برده شده است و سال‌هاست واژگونی تانکر‌ها که نفت و مشتقات نفتی عراق را از طریق جاده‌های باریک و ناامن کردستان به ویژه مریوان و سنندج به ایران می‌آورند یا محصولات نفتی فراوری شده مانند بنزین و گازوئیل را به آن کشور منتقل می‌کنند، همچون کابوسی مردم و محیط زیست منطقه کردستان را تهدید می‌کند. گفته می‌شود در سوآپ نفتی ایران و عراق روزانه ۳۰ تا ۶۰ هزار بشکه نفت خام از طریق مرز به پالایشگاه‌های کرمانشاه، شازند، تهران و تبریز انتقال داده می‌شود و ایران معادل آن را در بنادر صادراتی جنوب تحویل مشتریان عراق می‌دهد. آمار تردد روزانه از ۶۰ تا ۴۰۰ کامیون در محور مریوان – سنندج که یکی از باریک‌ترین و ...