تیتر عکس‌دار
کد خبر : 1537
شنبه - ۷ آبان ۱۳۹۵ - ۱۲:۴۶

مامۆستا «هێدی» بە جێمانی هێشت

️«خالید ئاغای حیسامی» ناسراو بە مامۆستا «هێدی»، شاعیری نەتەوەیی، لە شاری هەولێر کۆچی دوایی کرد. خالید ئاغا حیسامی (هێدی) کوڕی حاجی محه‌ممه‌د ئاغا له ئێلی دێبۆکری ساڵی ۱۳۰۶ی هەتاوی له ئاوایی شێخاڵیی ناوچه‌ی موکریان و له نێوان مەهاباد و بۆکان، له دایک بووه و خوێندنی سەرەتایی هه‌ر له‌و ئاواییه ته‌واو کردووە. پاشان دوای هەڵگیرسانی شۆرشی ئەیلوول ڕوو له کوردستانی عێراق دەکات و دەبێته پیشمەرگەی ئه‌م شۆرشه. له سەر شێوازی کلاسیک شێعری هۆنیوەته‌وە و زۆربه‌ی شێعرەکانی له قالبی دیوانێکدا به ناوی کاروانی خەیاڵ له چاپ داوە. ساڵی ۱۳۸۷ی هەتاوی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان کۆنگرەیه‌کی گه‌ورەی به ناوی ئه‌م کەسایه‌تییه مه‌زنه به‌ڕێوە برد.
به‌شێک له بیرەوەرییه‌کانی مامۆستا هێدی له توێی کتێبێکدا به ناوی «ئاوێنه شکاو» بڵاو بۆته‌وە. مامۆستا هێدی وەک دوایین شاعیری سە‌ردەمی کۆمار پێناسە دەکرێ و گه‌ڕانه‌وەی ته‌رمی پیرۆزی بۆ شاری مەهاباد و ناشتنی له ته‌نیشت دوو یاری باوەفا و خۆشەویستی مامۆستایان هێمن و هەژار دەتوانێ سوکنایی دڵ و هێورکەرەوەی خەم و پەژارەی هۆگران و شەیدایانی ڕێگه‌ی ئه‌م مەزنه پیاوانه‌ بێت.